|
|
|
|
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له نائارامیی عێراقدا گفتوگۆی هه‌فته‌نامه‌ی (ئوست فرانس-Ouest France) له‌گه‌ڵ "ئولیڤیه روئا"
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌ددین عه‌بباسیی
ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش "جۆرج بوش"، ساڵڕۆژی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی عێڕاقی کرده جێژن و ئه‌و رووداوه‌ی به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی ستراتیژیی ناوبرد. به بۆچوونی ئێوه ئه‌و سه‌رکه‌وتنه چی بوو؟ - ”جۆرج بوش“ له شه‌ڕی عێڕاقدا به‌دوای سێ مه‌به‌ستدا وێڵ بوو.- ١- ئازادکردنی خه‌ڵکی عێڕاق له‌ده‌ست رژیمی سه‌ددام حوسێن،- ٢- له‌ناوبردنی چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کانی عێڕاق،- ٣- له‌ناوبردنی ئه‌و پشتیوانییانه‌ی له تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌کرێن. وا پێده‌چێ جۆرج بوش به دوو ئامانجه‌کانی دوایی نه‌گه‌یشتبێ، هه‌ڵبه‌ت ئامانجی یه‌که‌میش ته‌نها بیانوویه‌ك بوو. لایه‌نه نۆپارێزگا‌ره‌کانی جۆرج بوش له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که که‌شی دێموکڕاسیی له به‌غدا ده‌بێته نموونه‌یه‌ك بۆ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و سووریه و به‌م شێوه‌یه‌ش پێگه‌ی بنئاژۆ (اصولگرا) و توندڕه‌وه‌کان ده‌له‌رزێنێ و، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ته دێموکڕاتیکه‌کانیش ئاسانتر ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بکه‌ونه گفتوگۆ. ئه‌م تێڕوانینه زۆر سادقانه و له هه‌مان کاتیش‌دا ئیدئۆلۆژیکییه، تووشی تێکشکان هات. واشینگتۆن، که‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژییه‌کانی به‌غدا به ئه‌نجامێکی ئه‌رێنیی ده‌زانێ.... ره‌وانه‌کردنی-٣٠-هه‌زار هێزی یارمه‌تییده‌ر له شه‌ش مانگی رابردوودا ئه‌نجامی هه‌بووه، به‌ڵام وه‌ره با که‌مێك به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێینه‌وه. عێڕاق به‌هیچ جۆرێك نه ئارامیی به‌خۆیه‌وه دیوه و نه بۆته دێموکڕاتیك و لایه‌نگری رۆژئاوا. ئه‌م شه‌ڕه ده‌رهاویشته‌ی ستڕاتیژیکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی هه‌بوون. خاڵی گرینگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئیتر عێڕاق وه‌ك ده‌وڵه‌تێکی سوننی عه‌ره‌ب ناناسرێ. ئه‌و سه‌رده‌مانه به‌سه‌رچوون. ئێمه ئێستا رووبه‌ڕووی دوو هه‌ڵبژاردن بووینه‌وه: یا وڵاتی عێڕاق له جه‌نگێکی ناوخۆدا دابه‌ش ده‌کرێ و له‌ناوده‌چێ، یا ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر کاروباره‌کانیدا ده‌سه‌پێنێ، به‌ڵام بێگومان ژماره‌ی عه‌ره‌به‌کان له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا زۆر که‌م ده‌بێ (به‌هۆی بوونی کورد) و زۆربه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ش له شیعه‌کانی لایه‌نگری ئێران پێکدێن. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر به‌دڵی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری که‌نداو و سووننییه بنئاژۆکان نییه. ئه‌مریکاییه‌کان، بێ ئه‌وه‌ی بیانهه‌وێ، بوونه هۆی به‌هێزکردنی جیاوازییه‌کان و ده‌سته‌به‌ندییه‌کانی ناو خه‌ڵك، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش بواری به ئێران دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو مه‌یدانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له عێڕاقدا فراوان بکا. چۆن، جۆرج بوش و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی تا ئه‌م راده‌یه رێگایان ونکردووه؟ بۆ کۆنتڕۆڵی کاروباره‌کان له‌ده‌ستیان ده‌رچووه؟ به‌هۆی به‌یه‌ککردنی بنه‌ما ئیدئۆلۆژیکیی و ئه‌خلاقییه‌کانی وه‌ك "شه‌ڕی دژی تیرۆریزم" یان "ته‌وه‌ره‌ی شه‌ڕ". ئه‌وان هه‌موو ئه‌و که‌س و کۆمه‌ڵانه‌ی به‌دڵی خۆیان نین له‌ناو ئه‌و "ته‌وه‌ره"دا پۆلێنیان کردوون: "حه‌ماس" ، "حیزبوڵڵا"، ”رژیمی ئێران“، "تاڵیبان"، "ئه‌لقاعیده" و.... له‌حاڵێکدا هیچ یه‌ك له‌وانه بۆچوونی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نییه. ئه‌مریکاییه‌کان هیچ کاتێك نه‌یانویستووه و ناشیانهه‌وێ شاهیدی ئاڵۆزتربوونی واقیعیه‌ته‌کان بن. "مه‌كکه‌ین"، به‌ربژاری کۆماریخوازان، ده‌ڵێ ئه‌مریکا سه‌د ساڵ له عێڕاق ده‌مێنێته‌وه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، "ئۆباما"و ”کلینتۆن“ به‌ڵێنی چوونه‌ده‌ری هێزه‌کانیان له عێڕاق داوه. به بۆچوونی ئێوه، تا چ راده‌یه‌ك جێنشینی جۆرج بوش له‌م باره‌وه توانای مانۆڕکردنی هه‌یه؟! "ئۆباما" و "کلینتۆن" گیرۆده‌ی ده‌نگی ئه‌و که‌سانه‌ن ده‌نگیان پێ ده‌ده‌ن. "مه‌كکه‌ین"یش رایگه‌یاندووه که له عێڕاقدا ده‌مێننه‌وه تا رێگه بۆ "ئه‌لقاعیده" ئاوه‌ڵا نه‌کرێ. به‌ڕاستیی ئه‌مه نامه‌نتقییه، چونکه هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێکی ناوخۆییه. چوونه‌ده‌ری هێزه‌کان له تێڕوانینی کارناسان و ته‌کنیکییه‌وه، هه‌رگیز-١٣٠-هه‌زار که‌س له جێگه‌یه‌ك وه‌ده‌رنانرێن. که‌س ناخوازێ شاهیدی دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی "ڤێتنام" بێ. ئه‌مریکاییه‌کان خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی و هاوپه‌یمانانی وه‌ك عه‌ره‌بستانی سعوودیین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین جێگه‌ی خۆیان به که‌سێکی دیکه بده‌ن. ئه‌وان ناتوانن له عێڕاق بچنه ده‌ره‌وه. چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌وانه‌یه که‌ی روو بدا؟ سوپا و پۆلیسی عێڕاق هێنده په‌روه‌رده‌کراو و ئاماده‌نین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌وڵه‌تێکی به‌مانای راسته‌قینه بوونی نییه. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ جڵه‌وی کاروباریان به‌ده‌سته‌وه‌یه یا رابه‌رانی ده‌سته جۆراوجۆره‌کان یا سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتداره گه‌وره‌کانن. له راستییدا ئه‌وان له چینێکی سیاسییه‌وه په‌یدانه‌بوون. ئێستا ده‌بێ ده‌وڵه‌تێکی ناوه‌ندیی پێکبهێندرێ، داهاتی نه‌وت دابه‌ش بکرێ و رێککه‌وتنێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر بارودۆخی شاره چه‌ند نه‌ژادییه‌کانی وه‌ك موسڵ و که‌رکووك، هه‌بێ. زۆر مه‌سه‌له ماون ده‌بێ جێبه‌جێ بکرێن. چوونه‌ده‌ری هێزه‌کانی ئه‌مریکا، لانیکه‌م پێش پێنج ساڵی داهاتوو، به شتێکی ناواقیعبینانه دێته به‌رچاو. "شه‌ڕی دژی تیرۆریزم" بۆته هۆی توندبوونی تێکهه‌ڵچوونه‌کانی"غه‌ززه، لوبنان و ئه‌فغانستان“. چۆن ده‌توانرێ ئه‌و تێکهه‌ڵچوونانه له‌ناو ببرێن؟! له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، "ئه‌لقاعیده" پرسی سه‌ره‌کیی نییه، پرسی سه‌ره‌کیی ئێرانه. شه‌ڕی لوبنان، عێڕاق، مه‌سه‌له‌ی نه‌وت،..... هیچ یه‌کێکیان چاره‌سه‌ر ناکرێن، مه‌گه‌ر ئێران له گۆشه‌گیریی بهێنرێته‌ده‌ر و وه‌ك "شه‌ریك"ێك بناسرێ. رۆژئاواییه‌کان دژایه‌تیی ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌ن و تا کاتێك ئێران به‌رنامه ناوکییه‌کانی رانه‌گرێ، ئه‌وان درێژه به‌و دژایه‌تییانه ده‌ده‌ن. به‌ڵام ئێران به‌رنامه‌که‌ی راناگرێ، بۆیه رۆژئاواییه‌کان له پێگه‌یه‌کدانین بتوانن شه‌ڕ له دژی ئێران رابگه‌یه‌نن. ئێستا رۆژئاوا پێویستیی به پێداچوونه‌وه‌یه‌ك له بۆچوونه‌کانی خۆیدا هه‌یه و، ئه‌وه‌ش روونادات تا ده‌وڵه‌تێکی رووناکبین و خاوه‌ن کرده‌وه‌یه‌کی روون له واشینگتۆن نه‌یه‌ته سه‌رکار.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ”روز"
تێبینیی/ له ژماره (٩٩)ی گۆڤاری (تێکۆشان)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008