|
|
|
|
"چین"یش یاسای "دژه‌تیرۆر"ی ئه‌مریکا په‌یڕه‌و ده‌کا وه‌رگێڕانی به که‌مێک ده‌ستکارییه‌وه: فارووق عه‌بباسیی
ره‌بیعه قادر، خه‌ڵکی هه‌رێمی شینغیانغ (تورکستانی رۆژهه‌ڵات) و یه‌کێک له ئافره‌ته چالاکه‌کانی بواری مافی مرۆڤ، له دیمانه‌یه‌کی کورتی رۆژنامه‌ی (ئافتن پۆستن)ی نۆروێژیی باس له بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمه‌که‌یان (شینغیانغ) ده‌کات. ناوبراو دانیشتووی ئه‌مریکایه و له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا به سه‌ردانێک له وڵاتی نۆروێژ بوو به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین پاڵپشتیی و یارمه‌تیی سه‌باره‌ت به‌و تێکۆشانه‌ی له‌پێناو ئازادیی خه‌ڵکه موسوڵمانه‌که‌ی خۆی (ویغوور) له رۆژئاوای چین ده‌یکا.ره‌بیعه ساڵی-٢٠٠٤-خه‌ڵاتی (رافتۆ)ی له به‌رامبه‌ر تێکۆشانی به‌رده‌وامی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی مرۆڤ بۆ که‌مینه موسوڵمانه‌که‌ی هه‌رێمی (شینغیانغ) وه‌رگرت و زۆرجاریش پاڵێوراو بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی. ناوبراو له دیمانه‌یه‌کی تایبه‌تی رۆژنامه‌ی (ئافتن پۆستن)دا وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسێکی زۆری بۆ وڵاتی نۆروێژ له‌مه‌ر ئه‌و یارمه‌تییه‌ی پێشکه‌شی خۆی و خه‌ڵکه‌که‌ی کردووه، هاوکات راشیگه‌یاند که هیچ وڵاتێک هێنده‌ی وڵاتی نۆروێژ کاری بۆ (ویغوور)ه‌کان نه‌کردووه.هاوشێوه‌ی (تیبتیی)ه‌کان (ویغوور)ه‌کانیش پێیانوایه که وڵاتیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی چینه‌وه داگیرکراوه و خه‌ڵکه‌که‌ی به هه‌موو شێوازێک سه‌رکوت ده‌کرێن. هه‌ر له چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا و به به‌هانه‌ی رێگرتن له هه‌ر هێرشێک دژی (ئۆڵۆمپیادی هاوینه له په‌کین)، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین چه‌ندین چالاکییان دژ به خه‌ڵکی موسوڵمانی شینغیانغ به‌ڕێوه‌بردووه. ئه‌مه له کاتێکدا ره‌بیعه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ره‌تده‌کاته‌وه که خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌خشه‌ی هێرش دژی ئۆلۆمپیادی په‌کینیان داڕشتبێ و راشیگه‌یاند که ئه‌و ئیددیعایانه درۆیه‌کی ئاشکران و هیچی تر.ره‌بیعه ده‌ڵێ:"چینییه‌کان، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنی جه‌نگی دژه‌تیرۆر، هه‌مان ئه‌و به‌ڵگانه (به‌هانانه) به‌کاردێنن که ئێمه پێشتر له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکاوه گوێمان لێی بوو. ئه‌مریکاییه‌کان له-١١-ی سێبته‌مبری-٢٠٠١-دا هێرشێکی تیرۆریستییان کرایه سه‌ر که تێیدا فڕۆکه وه‌کو چه‌ک به‌کارهێنرا، به هه‌مان شێوه و به‌م تازه‌ییانه گوێبیستی تۆمه‌تێک بووین که گوایه (ویغوور)ه‌کان گه‌ره‌کیان بووه هێرشێکی هاوشێوه بکه‌نه سه‌ر چین. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ته‌نها کۆپیی ئه‌و کارانه ده‌که‌ن که له ئه‌مریکاوه گوێبیستی بوون". ره‌بیعه ده‌ڵێ که به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌تی تیرۆریستبوون دژی (ویغوور)ه‌کان ته‌نها به‌هانه‌یه‌که تا بیکه‌نه هۆی سه‌رکوتی چالاکوانانی هه‌رێمی شینغیانغ.ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ:"ده‌سه‌ڵاتداران، به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌کردنی جیهان، وێنه‌یه‌ک له تیرۆر به وجوود دێنن، به‌ڵام ئه‌وانه تۆمه‌تێکی ناڕه‌وان. قابیلی قبووڵ نییه (ویغوور)ه‌کان له دژی خه‌ڵکی بێ‌تاوان تێ‌بکۆشن، به‌تایبه‌تیش له دژی خه‌ڵکی بێگانه.ره‌بیعه له سه‌ره‌تای ساڵانی-٩٠-له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی چینه‌وه وه‌ک نموونه‌ی که‌سێک، که له په‌یوه‌ندیی و تێکه‌ڵاوبوونی خه‌ڵکی هه‌رێمی شینغیانغ و وڵاتی چیندا سه‌رکه‌وتوو بوو، پیشان درا. ئه‌و یه‌کێک له ژنه هه‌ره به‌هێز و نێوداره‌کانی ناوچه‌که بوو. ئه‌مه‌ش هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌ت بوو هه‌میش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر به که‌مینه‌ی (ویغوور) بوو. به‌ڵام ره‌بیعه ساڵی-١٩٩٩-ده‌ستگیرکرا و تۆمه‌تی جاسووسبوونی خرایه پاڵ دوای ئه‌وه‌ی که رۆژنامه‌یه‌کی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی، که له واشینگتۆن ده‌ژی، نارد و، پاش شه‌ش ساڵ زیندانیی و به فشارێکی زۆری نێوده‌وڵه‌تیی و له‌نێویاندا ئه‌مریکا و نۆروێژ، ئازادکرا. ئێستا ره‌بیعه و هاوسه‌ره‌که‌ی له واشینگتۆنی پێته‌ختی ئه‌مریکا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ڵام کوڕه‌کانی له شینغیانغ ماونه‌وه و دواتر له هاوینی-٢٠٠٦-دا ده‌ستگیر کران. ره‌بیعه پێیوایه که ده‌ستگیرکردنی کوڕه‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌و له خه‌بات و تێکۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی زه‌وتکراوی خه‌ڵکه‌که‌ی دوای ئازادبوونی له زیندان. ره‌بیعه ده‌ڵێ:"کوڕه‌کانم ئازار ده‌چێژن، به‌تایبه‌ت کوڕه گه‌وره‌که‌م که باری ته‌ندروستیی زۆر به‌ره‌و خراپیی ده‌ڕوات. من خۆم له زیندان بووم و ده‌زانم چی له‌نێو زیندانه‌کاندا رووده‌ده‌ن". ئه‌و دیواره به‌هێزه (ره‌بیعه) درز ده‌با کاتێک باس له بنه‌ماڵه‌کان ده‌کا که تائێستا له زینداندان. ره‌بیعه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌سرینی چاوه‌کانی ده‌سڕێ به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێ:"من منداڵه‌کانی خۆم خۆش ده‌وێ، ئه‌وان یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ی منن. ئه‌وان و منیش ئازار ده‌بینین چوون به‌رده‌وام تێده‌کۆشم له‌پێناو ئازادیی خه‌ڵکی خۆم.ره‌بیعه دان به‌وه‌دا ده‌نێ که تێکۆشانی (ویغوور)ه‌کان که‌متر ناسراوتره له تێکۆشانی (تیبت)ه‌کان، ناوبراو له‌و باره‌وه ده‌ڵێ:" دالای لاما و حکوومه‌ته دوورخراوه‌که‌ی توانییان سه‌رنجی زۆر لایه‌ن له ده‌وروبه‌ری کێشه‌که‌یان کۆبکه‌نه‌وه بۆ لای خۆیانیان رابکێشن. به‌ڵام هه‌رچه‌ند زیاتر ئه‌وان سه‌رنجی ده‌ره‌وه بۆ کێشه‌که‌یان رابکێشن، ئێمه‌ش زیاتر سه‌رنجی ده‌ره‌وه بۆ کێشه‌که‌مان راده‌کێشین. ئێمه له‌پێناو یه‌ک ئامانج تێده‌کۆشین، جیهان ناتوانێ له‌بیرمان بکا". ناوبراو ئه‌وه‌ش زیاد ده‌کا و ده‌ڵێ:"ئێستا (ویغوور) و (تیبت)ه‌کان هاوکاری یه‌کن له تێکۆشان بۆ ئامانجه هاوبه‌شه‌که‌یان".
هه‌ر وه‌کوو دالای لاما، ره‌بیعه قادر و (ویغوور)ه‌کانیش له‌پێناو جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌یان له وڵاتی چین تێناکۆشن. (ویغوور)ه‌کان خه‌ون به ده‌وڵه‌تێکی خۆیانه‌وه ده‌بینن به‌ناوی (تورکستانی رۆژهه‌ڵات)، به‌ڵام وه‌ک ره‌بیعه ده‌ڵێ ئه‌و ده‌وڵه‌ته له چوارچێوه‌ی سنووری وڵاتی چیندا ده‌بێ. ره‌بیعه ده‌ڵێ:"تا ئێستا روون نییه چینییه‌کان چی ده‌که‌ن له داهاتوودا، ئه‌گه‌ر ئاماده‌بن ماف و ئازادیی و یاکسانییمان پێ بده‌ن ئه‌وا ئێمه‌ش به خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌ین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا دروست بکه‌ین به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان قبووڵیانه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر فشارهێنان بۆ سه‌ر ئێمه ئه‌وکات ناچارین رێگه‌چاره‌ی دیکه بگرینه‌به‌ر.سه‌باره‌ت به ئۆلۆمپیادی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ ره‌بیعه داوا له سه‌رکرده‌کانی وڵاتانی جیهان ده‌کا رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئۆڵپمپیاد ته‌حریم بکه‌ن و به‌شداریی نه‌که‌ن. ئه‌و ده‌ڵێ:"چۆن هێندێک له سه‌رۆکه‌کانی جیهان ده‌توانن به‌شداریی له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا بکه‌ن دوای ئه‌وه‌ی به چاوی خۆیان دیتیان ده‌سه‌ڵاتدارانی چین، له‌و چه‌ند حه‌وتووه‌ی رابردوودا، چی‌یان به‌سه‌ر تیبتیه‌کان هێنا؟. به‌شدارییکردنی ئه‌وان له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا ته‌نها دانی مۆڵه‌ته به ده‌سه‌ڵاتدارانی چین تا به‌رده‌وام بن له فشارهێنان بۆسه‌ر که‌مایه‌تییه‌کانی وڵاتی چین". پاشان ده‌ڵێ:"من ته‌حریمکردنی یارییه‌کانی ئۆڵۆپمپیاد ناخوازم، به‌ڵام پێویسته سه‌رکرده‌کانی جیهان هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رباره‌ی مافه‌کانی مرۆڤ روون بکه‌نه‌وه. وه نۆروێژ ده‌بێ ئاماده‌ی ئه‌و خاڵه بێ و له به‌شدارییکردنی مه‌ڕاسیمی کردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیاد خۆ ببوێرێ".باڵوێزی چین له ئۆسلۆ ئاماده نییه ده‌رباره‌ی قسه‌کانی ره‌بیعه قادر هیچ لێدوانێک بدا به‌ڵام له نامه‌یه‌کی کورتی ئه‌لکترۆنییدا(ئیمایل) بۆ رۆژنامه‌ی (ئافتن پۆستن) نووسیی:"ره‌بیعه قادر مه‌حکوومکراوێکی له یاساده‌رچووه و چالاکێکه که ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی چینی خستۆته مه‌ترسییه‌وه و، ئێستا هاوکاره له‌گه‌ڵ رێکخراوی (بزووتنه‌وه‌ی تورکستانی رۆژهه‌ڵات). ئه‌و مانای بابه‌ته‌که ده‌گۆڕێ و له‌پشت په‌رده‌ی "کارکردن بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و دێمۆکراسیی" خۆی حه‌شار داوه. ئامانجی ئه‌و دروستکردنی ئاشتیی و ئارامییه له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی چیندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی جووداکردنه‌وه‌ی شینغیانغ له وڵاتی دایک چین".
faroq88@hotmail.com
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008