|
|
|
|
دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات عه‌بدوڵڵا عومه‌رنه‌ژاد abdulla1359@yahoo.com
فیدڕالیزم نوێبوونه‌وه‌ی خوازراوی زۆربه‌ی چینی نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌کانه له گشت ناوچه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه. له ساڵی-١٩٩٢-دامه‌زراوه‌ی ”کاره‌نگی“، زیاتر له شێست وه‌ڵاتی خاوه‌ن جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی چالاك و هه‌ڵوه‌دا به‌دوای خودموختاریی به جیهان ناساند. ئه‌م به‌دواداچوونه به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شی هه‌ره‌زۆری ده‌وڵه‌تانی سه‌ربه‌خۆ و بۆچوونه‌کانیان سه‌باره‌ت به مافی که‌مایه‌تییه‌کان یا "زۆرینه" کان ده‌گرێته‌وه. پێده‌چێت زیاتر له جاران، خوتهخوتی ده‌وڵه‌تێکی یه‌ك نه‌ته‌وه‌یی (وڵاتی ئێمه بۆ گه‌لی ئێمه) له‌لایه‌ن زۆربه‌ی پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێک بێت سه‌باره‌ت به پرسیاری شیاونه‌بوونی ئه‌وان بۆ ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تر له‌ناو یه‌ک حکوومه‌تدا، بوونی ده‌وڵه‌تێکی هاوبه‌ش به خاڵی وه‌رچه‌رخان داده‌ندرێت. ته‌قه‌للای زۆربه‌ی پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌مه‌ڕ گه‌ڵاڵه‌کردنی داخوازییه‌کانیان بۆ خودموختاریی و رێخۆشکردن بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت، بێئاکامیی له‌خۆ ده‌گرێت. بیرمه‌ندێکی سیاسیی ئه‌مریکیی به‌نێوی ”ساموئێل“ وه‌های نووسیوه: "ده‌مارگرژیی و هه‌ستیاریی" له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه‌ی سیاسیی، که ده‌کاته دابه‌شکردن، رێک هاوتای هه‌ڵوێستگرتنی هه‌ستیاریی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه سه‌باره‌ت به ته‌ڵاق و جوودایی ژن و مێرد له‌یه‌کتریی. ئه‌و ده‌ڵێ: "کاتێك پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌به‌ر دژمنایه‌تیی ریشه‌دار و قووڵ نه‌توانن شانبه‌شانی یه‌کتر درێژه به ژیان بده‌ن، له‌ڕووی ناچارییه‌وه هاوشانی یه‌کتر درێژه به ژیان ده‌ده‌ن، چونکه رێگه‌چاره‌یه‌کی دیکه شکنابه‌ن". به‌ڵام دوای ئه‌و بۆچوونانه‌ی ”ساموئێل“، زه‌مانه ئاڵوگۆڕی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه.
راست یان چه‌وت ئێستا پێکهاته
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه،
باوه‌ڕیان وایه پێکهێنانی ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆکان، که
نیشانه‌ی بوژانه‌وه‌ی پرینسیپه‌کانی ”خودموختاریی“ن،
رێگه‌چاره‌ی وه‌ده‌ستخستنی ده‌ستکه‌وته‌کانه. سه‌ربه‌خۆیی
کۆماره‌کانی سۆڤیه‌تی پێشوو، رووخان و هه‌ڵوه‌شانی یوگسلاڤیا
و خه‌باتی سه‌رکه‌وتووی ”ئهریتیره“ بۆ جوودایی له
ئێسیووپی گشتییان چاشنهیهکی تازه ده‌ده‌نه ئه‌و
تاقمانه‌ی هه‌ڵوه‌دای پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یین.
قووڵکردنه‌وه‌ی دژمنایهتییهکان له پێکدادانه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا بۆته هۆکاری چاوخشاندنی پێوسیت بۆ
دواڕۆژێکی روون و ئیجابیی بۆ پێکهاته‌ی نیشتیمانیی چه‌ند
ده‌وڵه‌تێکی وه‌ک سوودان یا رواندا. به‌شێك له چاودێران
پێیانوایه ژیانی هاوبه‌ش یا پێکه‌وه‌ژیان به ئاسووده‌یی
له‌م وڵاتانه‌دا به هیچ جۆرێك گونجاونییه. هه‌ڵچوون و
گرژیی سه‌باره‌ت به جیاخوازیی، ئێستاش له ماف و نه‌ریتی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌هێزه. بنه‌ماکانی ”خودموختاریی“ له
یاسای-١⁄٢-په‌سه‌ندکراوی رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان
به‌رز نرخێندراوه، به‌ڵام هه‌روه‌ك "مارکس کامپێڵ" له
ساڵی-١٩٩٣-تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و باسه، ئێستاش له نه‌ریتی
مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا، وه‌ك مافی گشتیی، لایه‌نێکی
نه‌ته‌وه‌یی که بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی جیاواز خه‌بات
ده‌که‌ن، به یه‌کسانیی ته‌ماشا ناکرێن. ویستی کۆمه‌ڵگه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی یه‌کڕیزیی نیشتیمانیی ”بۆسنیا“،
سه‌ره‌ڕای گرژیی و ئاڵۆزیی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌نێوان سێ
کۆمه‌ڵگای سه‌ره‌کیی ئه‌م وڵاته، سه‌لماندنی ئه‌م
راستییه‌یه. وێڕای ئه‌وه‌ش، هه‌ر جێگه‌یه‌ك جیاخوازیی لێ
روودابێت، ده‌وڵه‌ته تازه‌کان به به‌رده‌وامیی
له‌ناوخۆیاندا که‌مایه‌تیی له‌خۆده‌گرن. جیاخوازیی گرفتی
پێکه‌وه‌ژیانی چه‌ندین نه‌ته‌وه به‌یه‌که‌وه جێبه‌جێ ناکات
به‌ڵکوو ته‌نیا پێکهاته و (شێوه‌ی) که‌مایه‌تییه‌کان و
زۆرایه‌تییه‌کان سه‌رله‌نوێ رێکده‌خاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاته تازه سه‌ربه‌خۆکانی سۆڤیه‌تی کۆن پێکهاته‌ی ره‌گه‌زیی به‌خۆوه ده‌گرن، به‌ڵام هه‌موویان خاوه‌ن پێکهاته‌ی که‌مایه‌تییه‌کانن. له رووداوه جیاخوازییهکاندا، وه‌ك جیاکردنه‌وه مهترسییدارهکهی هیند و پاکستانی ئه‌مڕۆ، ده‌ره‌نجامه‌کانی جیاخوازیی به‌شێوه‌یه‌کی گرینگ له قاڵبی پێداگریی بۆ ئاڵۆزیی سیاسیی نێوخۆیی و ناکۆکیی مه‌ترسییدار و تاڵ له‌نێوان وه‌ڵاته‌کان، ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی ههستیاربوونێکی ههڵوێستگرانه سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه له‌گۆڕێیه، به‌ڵام خوازیارانی ناکۆکیی و دووبه‌ره‌کیی و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردنێکی بنه‌ڕه‌تین. ئایا رێگه به پارچه‌پارچه‌بوونی (وه‌ڵات) و جیابوونه‌وه‌ی سیاسیی بدرێت یا پێکهاته‌ی نوێی کاراتر بۆ ژیان، شانبه‌شانی یه‌کتر و به‌یه‌که‌وه له سیسته‌مێکی سیاسیی هاوبه‌ش پێک بهێنرێت؟ تا ئه‌وکاته‌ی گۆڕانکاریی به‌رچاو له هه‌ستیاریی ئێستا سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه‌ی حکوومه‌ته فره‌ڕه‌گه‌زییه‌کان پێک نه‌یه‌ت، به‌رهه‌ڵستکاریی تاقمه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ڕووی ناچارییه‌وه ده‌بێ له چوارچێوه‌ی پێکهاته سیاسییه‌کانی وڵاتانی ئێستا چاره‌سه‌ر بکرێت. وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی داڕشتنه‌وه‌ی چه‌مکه فراوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ده‌وڵه‌تی دێموکڕاتییخواز وه‌ك مافێکی سه‌ره‌تایی مرۆڤانه، داخوازیی تاقمه‌کان له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌بێ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی دێموکڕاته‌وه وه‌ڵامیان بدرێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی بیرۆکه‌ی باو که ئه‌گه‌ر دێموکڕاسیی به مسۆگه‌ر نه‌زانی به گرفتی ده‌زانن، له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی خاوه‌نی گرژییه‌کی قووڵی رهگهزیین، کاریگه‌ریی جێگرتوو له یاسای نوێ‌دا (مۆدێرنیته) "خودموختاریی" و "دێموکڕاسیی" پێویستی به تێڕوانینێکی نوێی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و شێوازانه‌ی که بتوانن باشتر ئه‌و یاسایانه جێگیر بکه‌ن . رێگه‌چاره‌ی نوێ بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پێویستییه‌کی تره تا هه‌ردوو لا دنهبدرێن بۆ چالاکیی کاریگه‌ر و پێوسیت له‌مه‌ڕ بووژاندنه‌وه‌ی پێکدادانه‌کان. پته‌وتر له‌وه پاڵاوته‌کردنی ئه‌و چالاکییانه‌یه که له ناخدا هه‌ڵگری ویستی ده‌روونیی جوداییخوازیین و، له‌توانایاندایه وڵاتانی فره‌نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنن. هه‌روه‌ها پێویستیی گۆڕانکاریی فه‌رهه‌نگیی و بایه‌خدار و ئاسان په‌ره پێ بدات و خوازراوتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که هه‌ستان به وه‌ها کارێك له چوارچێوه‌ی دێموکڕاتیکدا به ئه‌نجام بگات. کاتێك وه‌گه‌ڕخستنی دێموکڕاسیی په‌ره‌گرتوو له چوارچێوه‌ی سه‌رده‌مێکی کورت سانا نه‌بوو، به هه‌مان شێوه که به‌شێکی زۆری ده‌وڵه‌تانی ئێستا ئاسان نییه. کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌توانێ ده‌وڵه‌تانی نادێموکڕاتیك بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ده‌بنه له‌مپه‌ری ته‌شه‌نه‌ی تێکهه‌ڵچوونی توندی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌بات دژی مۆدیله‌کانی دێموکڕاتیکی حکوومه‌تیی بخاته ژێر گوشاره‌وه. نه‌بوونی توانایی له هاندان و بره‌ودان به ته‌بایی و هاوکاریی نێوان گرووپه‌کان ته‌نیا ده‌بێته هۆکارێك بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی تازه‌تر بۆ "خودموختاریی".
له کاتێکدا هه‌ندێك له کۆمه‌ڵگه فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان رابردوویه‌کی تا راده‌یه‌ك مامناوه‌ندییان سه‌باره‌ت به تێکهه‌ڵچوونی نێوان گرووپهکانیاندا هه‌یه، کۆمه‌ڵگاکانی تر، واتا کۆمه‌ڵگا زۆر په‌رته‌وازه‌کان، له چه‌ند قۆناغدا شه‌ڕ و پێکدادانی خوێناوییان بۆ بووه‌ته ئه‌زموون و له‌وه‌ش خراپتر شاهیدی رێکخستنی یه‌کسانیی زۆره‌ملێ، بژارده‌کردنی نه‌ته‌وه‌یی یا وه‌ده‌رنانی زۆره‌ملێ و پاکتاوکردنی ره‌گه‌زیی بوونه. به‌شێك له کۆمه‌ڵگا زۆر په‌رته‌وازه‌کان، له‌وانه ئه‌فریقیای باشوور، ئیرله‌ندی باکوور و تاڕاده‌یه‌کیش بۆسنیا، که به‌هۆی توندوتیژیی له درێژه‌ی ده‌یان ساڵ له‌ناوچوون، پێده‌چێت که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو به‌ره‌و پێوه‌ندیی ئاشتییخوازانهی نێوان تاقمه‌کان بچێته پێش. دیاره هێندێك کۆمه‌ڵگاش به‌و جۆره نین، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که توندوتیژیی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌یی له سریلانکا، سوودان، رواندا و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌ی جیهان پیشان ده‌دات. له ئاکامدا که هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان وه‌ك هیند، سه‌رکه‌وتنی ته‌ماویی و ئاڵۆزیان له سه‌رکردایه‌تییکردنی تێکهه‌ڵچوونی نه‌ته‌وه‌یی تاقییکردۆتهوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ناکۆکییه‌کانی قووڵی نه‌ته‌وه‌یی و باری ئابووریی- کۆمه‌ڵایه‌تیی پڕ ئازار، سیسته‌مێکی دێموکڕاتییان پاراستووه.
کۆتایی به‌شی یه‌که‌م
تێبینیی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره (٩٧)ی گۆڤاری تێکۆشان دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008