|
|
|
|
گفتوگۆ نهێنییه‌کانی ئێران و ئه‌مریکا
ئاماده‌کردنی: موسته‌فا ئه‌مینیی
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش رۆژنامه‌ی ”ئیندیپێندێنت“ له راپۆرتێک‌دا بڵاویکرده‌وه که هه‌ردوو نه‌یاری دێرینه‌ی یه‌کتر، ئێران و ئه‌مریکا، ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌مه‌ڕ پرسی ئه‌تۆمیی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانیان، له گفتوگۆدان. ”تۆماس پیکرینگ“ که یه‌کێك له به‌شدارانی ئه‌و گفتوگۆیانه بووه، له‌و باره‌وه روونی ده‌کاته‌وه که ده‌سته‌یه‌ك دیپلۆماتی پێشووی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك مامۆستای زانکۆ و راوێژکاری سیاسیی ئێران له چه‌ند شوێنی نهێنیی دوور له خاکی ئێران و ئه‌مریکا، چاوپێکه‌وتنیان کردووه. ناوبراو له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونییدا له ”واشینگتۆن“ه‌وه رایگه‌یاند: ”هێندێك له ئێرانییه‌کان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانی ناوخۆی ئێران‌دا له په‌یوه‌ندییدا بوون“. شایانی ئاماژه‌یه، ئه‌و ده‌سته‌یه سه‌ر به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه که وه‌ك رێکخراوێکی ناده‌وڵه‌تیی لایه‌نگری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) ده‌ژمێردرێ. کاری ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاشتیی له ”ستۆکهۆڵم“ (دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تییه که به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی ”رۆڵف ئاکئۆس“، سه‌رۆکی پێشووی پشکنه‌رانی چه‌کی عێراقه که سه‌ر به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه)ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێ. ”تۆماس پیکرینگ“ ده‌ڵێ: ”له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسی ئه‌تۆمیی جێگه‌یه‌کی گرنگی هه‌یه، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه گفتوگۆ و قسه ده‌که‌ین که ئه‌م پرسه چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر بارودۆخی ناوخۆیی ئه‌و دوو وڵاته هه‌یه و هه‌روه‌ها کاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان ئێران و ئه‌مریکا چییه؟ هیچ کام له‌و گفتوگۆکه‌رانه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو وڵاته نین، به‌ڵام ئه‌وان به‌رپرسانی وڵاته‌کانیان له گفتوگۆکان ئاگادارده‌که‌نه‌وه و ده‌یانخه‌نه ناو ره‌وتی دانوستانه‌کانه‌وه. ده‌وڵه‌تی ”بوش“ ناتوانێ ئێمه وه‌لانێ“. له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کا له گفتوگۆکانی داهاتوودا زیاتر له ده که‌سی ئێرانیی و ئه‌مریکایی بچنه ژێر پرسیاره‌وه، ”پیکرینگ“ له‌وه زیاتر نه‌چووه ناو ورده‌کارییه‌کانه‌وه. ئه‌م جۆره گفتوگۆیانه زۆرتر به ئیراده‌یه‌کی به‌هێزه‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی جیهان ئه‌نجامده‌ده‌رێن. ئه‌م گفتوگۆیانه ته‌نها له دوو دۆخدا راده‌گه‌یه‌ندرێن: یا له کاتی رێککه‌وتنی دوولایه‌نه، وه‌ك ئیرله‌ندی باکوور و رێککه‌وتنی ”ئۆسلۆ“ له‌مه‌ڕ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یان له کاتی شکستدا، وه‌ك گفتوگۆ نافه‌رمییه‌کانی نێوان ئیسرائیل و سوورییه. ئاشکراکردنی ئه‌وه‌ی گفتوگۆی نافه‌رمیی له‌نێوان ئێران و ئه‌مریکادا هه‌یه، هاوکات بوو له‌گه‌ڵ نووسراوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی سێ ئه‌ندامی ئه‌مریکایی(یه‌کێك له‌وان ”پیکرینگ“) به‌شداری ئه‌و گفتوگۆیانه بوو که ده‌رباره‌ی چه‌ند پێشنیارێك بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌کانی سه‌رڕێی گفتوگۆی نێوان ئێران و رۆژئاوا له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمیی ئێران، پێکیانهێنابوو. له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه چه‌ند پێشنیارێکی داهێنه‌رانه به‌رجه‌سته‌بوون که ئێران بتوانێ له‌سه‌ر خاکی خۆی یۆرانیۆم بپیتێنێ، به‌ڵام لایه‌نه‌کان دڵنیابکاته‌وه که بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازیی سوود له سووته‌مه‌نیی ناوکیی وه‌رنه‌گرێ. ”پیکرینگ“ ده‌رباره‌ی کاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی ئه‌و پێشنیاره ئاماژه‌ی به‌وه کرد که بڕیاردرا ”کۆنسێرسیۆم“ی نێوده‌وڵه‌تیی ره‌وتی کاری پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران بخاته ژێر چاوه‌دێرییه‌وه. به‌م حاڵه، ده‌وڵه‌تی ”بوش“ هیچ وه‌ڵامێکی به‌م پێشنیاره نه‌دایه‌وه و له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی بۆ سزاخستنه‌سه‌ر ئێران و ناچارکردنی به راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، مایه‌وه. هاوکات پێشنیاری به ئێران کرد که له ده‌ره‌وه‌ی خاکی خۆی و له رێگه‌ی ” کۆنسێرسیۆم“ی رووسییه‌وه ده‌ست به کاری پیتاندنی یۆرانیۆم بکا. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه گوتی که ئینگلستان ئاگاداری ئه‌م پێشنیاره بووه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێکی له‌و باره‌وه نه‌داوه‌ته‌وه. به‌پێی قسه‌کانی ”پیکرینگ“ ده‌وڵه‌تی ئێرانیش رایگه‌یاندووه ته‌نیا له کاتی پێشکه‌شکردنی پێشنیارێکی فه‌رمییدا وه‌ڵامی پێشنیاره‌که ده‌داته‌وه. ”پیکرینگ“ گوتی که ئه‌و و هاوکارانی بڕیاریاندا له‌و باره‌وه به کرده‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبێننه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریکا بۆ فشار له‌سه‌ر ئێران تا پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێ و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ بوونی سزاکان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته، گه‌یشته بنبه‌ست، بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی گفتوگۆی رووبه‌ڕووی نێوان ئێران و ئه‌مریکا جارێ دووره. ئه‌وه له حاڵێکدایه که به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئێران چه‌ند ”سانترفیوج“ێکی تری نوێی له ”نه‌ته‌نز“ جێگیرکردوون، ده‌بوو ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌موده‌ست ده‌ستیانپێبکرێ. به‌ڵام، به له‌به‌رچاوگرتنی گرفته ته‌کنیکییه‌کان، شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه‌دان که ئه‌و سێهه‌زار ”سانترفیوج“ه‌ی له نه‌ته‌نز کارده‌که‌ن ته‌نها-٢٠%-ی توانای پێویستیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه رۆژئاوا ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌ك درێژه به گه‌مه‌ی ”کات کوشتن“، که ئێران ده‌یکا، بدا. ”جیمز ئاکتۆن“، پسپۆڕی ناوکیی زانکۆی ”کینکز“ی له‌نده‌ن له به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ی شه‌ڕ، ده‌ڵێت که کێشه‌ی سه‌ره‌کیی رێگه‌گرتن له ئێرانه تا به شێوه‌ی نافه‌رمیی ده‌ستی به چه‌کی ناوکیی رانه‌گا که له‌وانه‌یه هونه‌ری ئه‌و کاره به ”لوتف“ی هاوکاره ده‌ره‌کییه‌کان بخرێته به‌رده‌ستی. ”پیکرینگ“ گوتی: ”ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بخوازێ، ئه‌م کاره له‌لایه‌نی ته‌کنیکیی و ماڵیی(ئابووریی)یه‌وه کرده‌ییه، به‌ڵام پێویستیی به دانوستانێکی فراوان هه‌یه“. هێندێك له توێژه‌ران باوه‌ڕیان وایه که تا کاتێك ”جۆرج بوش“ له کۆشکی سپی‌دا بێ و ”مه‌حموود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد“یش سه‌رۆک کۆماری ئێران بێ و تا ساڵی داهاتوو که هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ، گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌ك دوور دێته‌به‌رچاو. ”پیرکۆڤیچ“، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانی ئه‌مریکا، ده‌ڵێ: ”چ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه که ئێران له‌م کاته‌دا کارێکی وا بکا؟! ئه‌وان وا هه‌ستده‌که‌ن که سه‌رکه‌وتوون، نه سزای زۆرتر سه‌پێندراوه و نه هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕیش له‌گۆڕێیه“. رێگه‌چاره‌ی ”پیکرینگ“ و هاوکارانی ئه‌و پێگه‌یه به ئێران ده‌به‌خشێ که نیشان بدا چالاکیی پیتاندنی یۆرانیۆم به مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه ئه‌نجامده‌دا و له‌و روه‌شه‌وه ده‌بێ چالاکییه‌کانی له‌ژێر چاودێریی ”کۆنسێرسیۆم“ێکی نێوده‌وڵه‌تییدا جێبه‌جێ بکا. ورده‌کاریی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له ساڵی-٢٠٠٥-ه‌وه له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه. مه‌رجه‌کانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌م لایه‌نانه له‌خۆده‌گرێ: - بڕیارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رێگه به ئه‌ندامه‌کانی بدا که ئه‌گه‌ر ئێران رێكکه‌وتننامه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌و وڵاتانه هێندێك کرده‌وه‌ی ته‌نبێکارانه له دژی ئێران ئه‌نجام بده‌ن. - رێگه له ئێران بگیرێ له پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌یه‌ك که ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوکیی و هه‌روه‌ها له په‌یداکردنی پلۆتۆنیۆم که رێگه‌یه‌که بۆ دروستکردنی بۆمبی ناوکیی. - ئێران به‌ڵێن بدا که ”ریاکتۆر“ه‌کان(ناوه‌ندی کارلێکه ناوکییه‌کان)ی ته‌نها بۆ به‌رهه‌مهێنانی ته‌زووی کاره‌با و ئاوی سووك به‌کاردێنێ.
تێبینیی/ له ژماره (٩٩)ی گۆڤاری (تێکۆشان)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008