|
|
|
|
سیمیناری "به جینۆسایدناساندنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال" له پارلمانی نۆروێژ به‌ڕێوه‌چوو
خه‌بات: به‌سه‌رپه‌رشتیی پارتی سۆسیالیستی چه‌پی نۆروێژ و گروپی کوردیی له رێکخراوی دژ به ره‌گه‌ز‌سپه‌رستیی، له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی سه‌ر به پارلمانی نۆروێژ، سیمیناری "به جینۆسایدناساندنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال" به‌ڕێوه‌چوو. پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه-١٣-٣-٢٠٠٨-به ئاماده‌بوونی خاتوو چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان و، ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنیی باڵوێزی عێڕاق له ستۆکهۆڵم و چه‌ندین شاره‌زا و لێکۆڵه‌ر له بواره‌کانی مێژووی کورد و کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، وه هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی هه‌ندێك له حیزب و رێکخراوه سیاسییه کوردییه‌کان و ژماره‌یه‌ك له کوردانی دانیشتووی نۆروێژ، کاره‌کانی سیمیناره‌که ده‌ستیان پێ‌کرد. سه‌ره‌تا، پاش ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگیی بۆ رێزگرتن له قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، فیلمێکی دوکومێنتیی سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه پیشانی ئاماده‌بووان درا. دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سیمیناره‌که‌وه خاتوو "ئۆگێت ڤۆڵڵه" ئه‌ندام پارلمانی نۆروێژ له حیزبی سۆسیالیستی چه‌پ، به‌شداران به‌خێرهاتن کران. ئه‌مجار شۆڕش حاجی، لێکۆڵه‌ری کوردی دانیشتووی به‌ریتانیا، باسێکی کورتی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال دژ به گه‌لی کورد له باشووری کوردستان، پێشکه‌ش کرد. دوای ئه‌و عومه‌ر شێخمووس، مێژووناس و لێکۆڵه‌ری کورد وتارێکی سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت پێشکه‌ش کرد. دواتر پارلمانتارێکی هوله‌ندی له وته‌یه‌کی کورت‌دا ئاماژه‌ی به فرۆشتنی چه‌ک و مادده‌ی شیمیایی له‌لایه‌ن بازرگانه‌کانی هوله‌نده‌وه به رژیمی به‌عس کرد. له به‌شێکی سیمیناره‌که‌دا خاتوو (چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا)، وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که به فه‌رمیی بانگهێشتی ئه‌و سیمیناره کرابوو، وتارێکی خوێنده‌وه و تیشکی خسته سه‌ر هه‌ردوو رووداوی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و ئاکامه تاڵه‌کانی ئه‌و دوو کاره‌ساته کرد. دواتر ناوبراو داوای له دۆستانی کورد و وڵاتانی دیکه‌ی جیهان کرد که (هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال) وه‌ک جینۆساید دژ به گه‌لی کورد بناسێنن و ده‌ستی یارمه‌تیی بۆ که‌سوکاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالکراوه‌کان درێژ بکه‌ن. له کۆتایی سیمیناره‌که‌دا، سه‌عد خالید وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری پارلمان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، باسێکی کورتی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای کوردستان و، هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی بۆ به جیهان ناساندنی هه‌ردوو کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال وه‌ک جینۆسایدی گه‌لی کورد، کرد. پاشان رێگه درا به به‌شداران که پرسیار و پێشنیاره‌کانیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رانی سیمیناره‌که بکه‌ن.
هه‌ر هه‌مان رۆژ و کاتژمێر (حه‌وت)ی ئێواره له باره‌گای (گروپی کوردیی دژ به ره‌گه‌زپه‌رستیی "ئێس ئۆ ئێس")، نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه سیاسییه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و سیمیناره‌ی پێشتر باسی کرا،ا کۆبوونه‌وه. له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که زیاتر له دوو کاتژمێری خایاند، باس له هه‌وڵه‌کانی به جیهان ناساندنی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه کرا. ره‌وشی کوردانی دانیشتووی نۆروێژ باسێکی تری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوو. شایانی باسه، شاندێکی کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان له سیمینار و کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدار بوو. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وه‌فده‌که‌ی نۆروێژی رێکخراوه‌که‌مان له نزیکه‌وه چاویان که‌وت به به‌ڕێز خاتوو چنار، وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان و، پاش به‌خێرهێنانی هیوایان خواست که ده‌ستکه‌وتی باش و به‌نرخ له‌م سه‌فه‌ره‌یاندا به‌ده‌ستبێنن.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008