|
|
|
|
به‌ڕێوه‌چوونی
سیمینارێک له وڵاتی نۆروێژ رۆژی یه‌کشه‌ممه-٣٠-٣-٢٠٠٨-له شاری (لیلله‌سترۆم) له وڵاتی نۆروێژ، سیمینارێك سه‌باره‌ت به یادی (ده)ی خاکه‌لێوه، ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا و هاوڕێیانی، بۆ به‌ڕێز (دکتۆر بورهان یاسین) مامۆستای زانکۆی (لوند) له وڵاتی سوئێد، له‌لایه‌ن کومیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانه‌وه، به‌ڕێوه‌چوو. سیمیناره‌که، به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکڕات و نوێنه‌رانی چه‌ند پارت و رێکخراوی سیاسیی، کاتژمێر (دوو)ی پاش نیوه‌ڕۆی ده‌ستی پێ‌کرد. پاش به‌خێرهێنانی میوانه‌کان و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگیی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی (ده)ی خاکه‌لێوه، رێگه درا به دکتۆر بورهان بۆ پێشکه‌شکردنی باسه‌که‌ی. ناوبراو له باسێکی تێروته‌سه‌لدا و به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌نامه بیانییه‌کان، تیشکی خسته سه‌ر بارودۆخی کوردستان و ناوچه و جیهان پێش دامه‌زرانی کۆماری کوردستان و، دواتر ئه‌و هۆکارانه‌ی رێخۆشکه‌ر بوون بۆ دامه‌زرانی کۆماری کوردستان. له کۆتایی باسه‌که‌شدا ئاماژه‌ی به‌و هۆیانه کرد که بوونه هۆی رووخان و له‌باربردنی کۆماری کوردستان و، دواتریش له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازیی موحه‌ممه‌د و هاوڕێیانی.
جێی ئاماژه‌یه له‌و سیمیناره‌دا وه‌فدێکی کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕسگێڕی کوردستان، که له‌لایه‌ن کومیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانه‌وه بانگهێشتین کرابوون، ئاماده بوو.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008