|
|
|
|
سیمینارێکی
سیاسیی بۆ به‌ڕێز وته‌بێژی کومیته‌ی ناوه‌ندیی (حدک) له
نۆروێژ خه‌بات: دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه-5-ی ئاوریلی-2008-سیمینارێکی سیاسیی بۆ به‌ڕێز خالیدی عه‌زیزیی، وته‌بێژی کومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی "چوارده"ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و ئاکام و بڕیار و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی شاری (لیللسترۆم)ی وڵاتی نۆروێژ، پێکهێنرا. سیمیناره‌که کاتژمێر (دوو و نیو)ی پاشنیوه‌ڕۆ به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی چه‌ند حیزب و رێکخراوی سیاسیی کوردستانیی و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕات ده‌ستی به به‌رنامه‌کانی خۆی کرد. پاش به‌خێرهێنانی میوانه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی سیمیناره‌که‌وه به‌شی یه‌که‌می سیمیناره‌که، که باسێك بوو سه‌باره‌ت به دواکۆنگره‌ی (حدک)، له‌لایه‌ن وته‌بێژی کومیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه‌وه، پێشکه‌ش کرا. له دوابه‌شی سیمیناره‌که‌دا رێگه درا به به‌شدارانی سیمیناره‌که که ره‌خنه و پرسیار و پێشنیاره‌کانیان بخه‌نه‌ڕوو. جێی ئاماژه‌یه شاندێکی کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان ئاماده‌ی ئه‌و سیمیناره بوو و چاویان که‌وت به به‌ڕێز خالیدی عه‌زیزیی و پیرۆزبایی کۆتاییهاتنی کۆنگره‌که‌یان پێ راگه‌یاند.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008