|
|
|
|
ستۆکهۆڵم:
به‌شدارییکردن له سیمیناری وته‌بێژی کومیته‌ی ناوه‌ندیی حدک خه‌بات: رۆژی یه‌کشه‌ممه (١٣-٤-٢٠٠٨)، له یه‌کێك له ساڵۆنه‌کانی شاری ستۆکهۆڵم، سیمینارێکی سیاسیی سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی ناو کۆنگره‌ی چوارده‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، بۆ به‌ڕێز خالید عه‌زیزیی وته‌بێژی کومیته‌ی ناوه‌ندیی حدك، پێکهێنرا. به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکرات و نوێنه‌رانی چه‌ند پارت و رێکخراوی کوردستانیی، له ساڵۆنی (شیستاترێف) له ستۆکهۆڵمی پێته‌ختی سوئێد، کاتژمێر (دوو و نیو)ی پاشنیوه‌ڕۆ، سیمیناره‌که ده‌ستی پێ‌کرد. سه‌ره‌تا له لایه‌ن کۆمیته‌ی سوێدی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه به‌خێرهاتنی میوانان کرا و دواتر بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگیی راگه‌یه‌ندرا. پاشان رێگه درا به وته‌بێژی کومیته‌ی ناوه‌ندیی "حدک" بۆ پێشکه‌شکردنی باسه‌که‌ی. له کۆتایی سیمیناره‌که‌شدا به‌شداربووان پرسیار و ره‌خنه‌کانیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز خالیدی عه‌زیزیی کرد. به‌م شێوه سیمیناره‌که پاش سێ کاتژمێر کۆتایی به کاره‌کانی هێنا. شایانی ئاماژه‌یه وه‌فدێکی کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان ئاماده‌ی ئه‌و سیمیناره بوو.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008