|
|
|
|
کومیته‌ی سوئێدی
خه‌بات به‌شداریی له مه‌ڕاسیمی یادی (ده)ی خاکه‌لێوه‌دا
کرد خه‌بات: دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی (ده)ی خاکه‌لێوه‌ی-١٣٨٧ (٢٩-٣-٢٠٠٨)، له‌سه‌ر داوای کومیته‌ی سوئێدی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، له شاری لینشۆپینگ به‌شداریی له یادی (٦١)ساڵه‌ی شه‌هیدکرانی پێشه‌وا قازیی موحه‌ممه‌د و هاوڕێیانی کرد. به به‌شداریی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکڕات و نوێنه‌رانی چه‌ن حیزب و رێکخراوی سیاسیی کوردستانیی، له ساڵۆنی (نیگۆرد سکولان)، مه‌ڕاسیمی (ده)ی خاکه‌لێوه، ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی سه‌رۆککۆماری کۆمار‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو. پاش به‌خێرهێنانی به‌شداربووان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌که و دواتر راگه‌یاندنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگیی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کۆمار‌ی کوردستان، مه‌ڕاسیمه‌که ده‌ستی به کاره‌کانی کرد. له به‌شێکی مه‌ڕاسیمه‌که‌دا په‌یام و بروسکه‌ی نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان به‌وبۆنه‌وه پێشکه‌ش کران و په‌یامی کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز خه‌لیل عه‌بباسییه‌وه خوێندرایه‌وه. جێی ئاماژه‌یه ساڵۆنی مه‌ڕاسیمه‌که به ئاڵای کوردستان و وێنه‌ی سه‌دان شه‌هیدی کوردستان رازابۆوه که له‌نێویاندا وێنه‌ی مامۆستای شه‌هیدمان مامۆستا مه‌لا خدر عه‌بباسیی ده‌بیندرا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه و هه‌ر ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ، له‌سه‌ر بانگێشتی کومیته‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان به‌شدارییکرد له مه‌ڕاسیمی یادی شه‌هیدکرانی پێشه‌وا و هاوڕێیانی، که له‌لایه‌ن کومیته‌ی (لینشۆپینگ)ی حیزبی دێمۆکڕاته‌وه و له ساڵۆنی قوتابخانه‌ی (رووسینداڵ) سازدرابوو. له به‌شی سه‌ره‌کیی مه‌ڕاسیمه‌که‌دا به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌لیپوور باسێکی کورتی سیاسیی ده‌رباره‌ی هۆکار و چۆنیه‌تیی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان و ره‌وشی كورد پاش رووخانی كۆمار و، خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی كورد له هه‌لومه‌رجی دوای كۆماردا، پێشکه‌ش کرد. مه‌ڕاسیمه‌که سێ کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو و، له کۆتاییشدا له‌لایه‌ن كومیته‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له شاری لینشۆپینگ، چه‌ندین شاخه گوڵ پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرا و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به نوێنه‌رایه‌تیی حیزبه سیاسییه کوردستانییه‌کان گوڵ پێشكه‌ش كرا.
ده‌قی په‌یامی کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، له یادی شه‌هیدانی (ده)ی خاکه‌لێوه
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان تـۆ ئه‌ی شـه‌هیدی قـاره‌مان خاوه‌ن پله‌ی به‌رزی ئیمان لـه‌تۆ فێربووین فیداکـاریـی رێگـای شـانازیی نیشتمـان خوشک و برایانی به‌ڕێز! به‌خێربێن بۆ به‌شداریی له کۆڕی رێزلێنان له شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان. مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان به خوێنی گه‌شی شه‌هیده نه‌مره‌کانمان نووسراوه. ده‌بێ ئه‌و دیرۆکه چه‌نده گرانبه‌ها بێ که خوێنی باشترین رۆڵه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ رێژراوه؟. پێشه‌وای نه‌مر و هاوڕێیانی له خاکه‌لێوه‌دا نیشانیان دا که ئه‌وینداری راسته‌قینه‌ی نیشتمانن و حازرن بۆ ئازادیی وه‌ڵاته‌که‌یان گیانی شیرینیان به‌خت بکه‌ن. داگیرکه‌رانی کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بۆ له‌ناوبردنی کورد هه‌وڵیان داوه. به کیمیاباران و ئه‌نفال و تیرۆر و ئیعدام، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه گه‌له‌که‌مان به‌چۆکدابێنن. ئێستاش کاروانی شه‌هیدان درێژه‌ی هه‌یه. له قه‌ندیله‌وه تا وان و دیاربه‌کر و قامیشلیی و که‌رکووک، له (ورمێ)وه تا کرماشان. دوژمنان بڕیاریان داوه تا ئاخرین فیشه‌ک بمانکوژن، کوردیش بڕیاری داوه تا ئاخرین هه‌ناسه خه‌بات بکا. خه‌مه‌که‌مان خه‌مێکی گه‌وره‌یه. ئاواته‌که‌مان ئاواتێکی به‌رز و پیرۆزه. ئه‌و ئاواته پیرۆزه دڵی گه‌وره و مێشکی تیژ و یه‌کڕیزیی ده‌وێ. هه‌ربۆیه ئێمه وه‌ک رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران، ویڕای وه‌فاداریی به رێبازی شه‌هیدان، ده‌ستی برایه‌تیی درێژ ده‌که‌ین بۆ هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ خه‌باتێکی هاوبه‌ش له پێناو رزگاریی یه‌کجاریی وڵاته‌که‌مان.
سڵاو له گیانی پیرۆزی شه‌هیدان سڵاو له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان ئێران کومیته‌ی سوئێد ٢٩-٣-٢٠٠٨
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008