به نێوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
گه‌لانی ئازادییخوازی ئێران!
جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو دژی دیکتاتۆریی!
له سه‌ره‌تای شۆرشی گه‌لانی ئێران دژی رژیمی پاشایه‌تیی و دوای سه‌رکه‌وتنی شۆرشه‌که، به‌ری ره‌نج و خوێن و ماندووبوونی گه‌لانی راپه‌ڕیو و شۆرشگێڕ له‌لایه‌ن تاقمێکی پاوانخوازه‌وه قۆرغ کرا و کورسی فه‌رمانڕه‌وایی وڵات له‌لایه‌ن ئه‌و تاقمه‌وه داگیرکرا. له نێو ریزی پاوانخوازانیشدا هێندێکیان به هۆکاری جیاواز و جۆراوجۆر له‌و ریزه داده‌بڕان و ده‌که‌وتنه به‌ره‌یه‌کی دیکه که له‌گه‌ڵ مه‌یلی سه‌رانی ئه‌وکاتی رژیم نه‌ده‌هاته‌وه.
ئایه‌توڵڵا (حوسێنعه‌لی مونته‌زیریی) یه‌کێك له‌و که‌سانه بوو که له سه‌رده‌می به‌ر له راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران‌دا له‌گه‌ڵ سه‌ران و رێبه‌رانی ئایینیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له پێوه‌ندیی تووندوتۆڵدا بوو، هه‌روه‌ها دوای رووخانی رژیمی پاشایه‌تییش له داڕشتنه‌وه و جێگیرکردنی پایه‌کانی سیستمی سیاسیی ئه‌و سه‌رده‌مه، به تایبه‌تییش له داڕشتنی یاسای بنه‌ڕه‌تیی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێران‌دا ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر هێندێك هه‌ڵوێست و ره‌خنه له ڕیبه‌رانی ده‌سه‌ڵات گۆشه‌گیرکرا و سزایه‌کی سه‌ختی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. (مونته‌زیریی) که له‌و کاته‌دا جێگری (خومه‌ینیی) رێبه‌ر و به قه‌ولی خومه‌ینیی به‌روبوومی ته‌مه‌نی خۆی بوو، به‌و هه‌ڵوێسته راشکاوانه‌ی سه‌باره‌ت به گرتن و ئیعدامکردنی که‌سانی سیاسیی له‌لایه‌ن رژیمه‌وه شانسی گه‌یشتن به پله‌ی رێبه‌رایه‌تیی له‌ده‌ستدا. دوای مردنی خومه‌ینیی و تا هاتنه‌سه‌رکاری (موحه‌ممه‌د خاته‌میی) ناوبراو هه‌ر له‌ژێر چاودێرییدا بوو و له زۆر باره‌وه گه‌مارۆی له‌سه‌ر بوو. له‌و قۆناغه‌دا بڕێك ده‌ست و ده‌می کرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی هه‌ر سوور بوو و ره‌خنه‌ی له ره‌فتاری کاربه‌ده‌ستانی رژیم ده‌گرت. له‌م رووه‌وه ته‌نانه‌ت چه‌مکی "ویلایه‌تی فه‌قیهـ"یشی به شێوه‌ی ره‌ها خسته ژێر پرسیاره‌وه.
له‌م دواییانه‌دا و له قۆناغێکی نوێ‌دا پاوانخوازانی ده‌سه‌ڵاتداری رژیم جارێکی تریش که‌وتنه ململانێ و، به‌شێکی تریش له کورسی ده‌سه‌ڵات بێبه‌ش کران. پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆککۆماریی له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا راپه‌ڕینێکی گه‌وره‌ی خه‌ڵکیی سه‌ریهه‌ڵدا و جه‌ماوه‌رێکی به‌رین به‌شدارییان تێدا کرد. وه‌ك دیترا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرانه‌ی رێبه‌ریی رژیم، واته ( عه‌لی خامنه‌یی) و باندی ( مه‌حموود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد)ه‌وه به توندیی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ناڕازییان و خه‌ڵکی راپه‌ڕیو کرا و سه‌ره‌ڕای کوشتن، خه‌ڵکێکی زۆریش خرانه زیندانه‌کانه‌وه. له‌و قۆناغه‌شدا (مونته‌زیریی) راشکاوانه پشتگیریی له‌و ره‌وته کرد که به "بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز" خۆی ناودێرکردووه و، له‌و باره‌وه چه‌ندین به‌یاننامه‌ی دژی هه‌ڵوێست و ئاکاره‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌رده‌کرد، هاوکات ماڵه‌که‌ی ببوو به ناوه‌ندی دڵدانه‌وه و لاواندنه‌وه‌ی که‌سوکار و ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانانه‌ی کوڕ و برا و خوشکیان له‌و راپه‌ڕینه نوێیه‌دا کوژرابوون یا گیرابوون.
به گشتیی له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا (مونته‌زیریی) له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك دژی نیزام و رێبه‌رییه‌که‌ی هاوهه‌نگاویی و هاوده‌ردیی و هاوفکریی ده‌کرد، به‌ڵام جێی سه‌رنجه که سه‌باره‌ت به کوردستان و بزووتنه‌وه مافخوازه‌که‌ی، وه‌ك باسکرا، له سه‌ره‌تاوه له ریزی ئه‌و تاقمه دابوو که به‌ری ره‌نج و تێکۆشانی گه‌لانی ئێرانیان بۆخۆیان قۆرغ کرد و، له مه‌ودای چه‌ندین ساڵ سته‌می رژیمی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی دژی گه‌له‌که‌شمان، له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران هاوڕا بوو. به‌ڵام له ماوه‌ی ته‌مه‌نی که‌می بزووتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ریی ئه‌م دواییانه‌دا ناوبراو له چه‌ند لێدوان و هه‌ڵوێستێکدا دانی به‌هێندێك مافی سه‌ره‌تایی کلتووریی گه‌لانی ئێران، له‌وانه گه‌لی کورد، داهێنا.
مه‌رگی (مونته‌زیریی) له‌م باره هه‌ستیاره‌ی ئێران و له‌م قۆناغه تایبه‌تییه‌دا، بێگومان خه‌سارێکی گه‌وره‌یه بۆ بزووتنه‌وه‌ی دژی دیکتاتۆریی و، که‌لێنێکی گه‌وره ده‌خاته جه‌سته‌ی راپه‌ڕین و کاریگه‌ریی دیاری له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ریی ده‌بێ، چونکه ناوبراو وه‌ك "ئایه‌توڵڵایه‌ك" و "مه‌ڕجه‌عی ته‌قلید" و وه‌ك که‌سێکی دیار، که به دووهه‌مین که‌سی دامه‌زرێنه‌ی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی دێته ژمار، له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه گوێی بۆ ده‌گیرا و، وته و فتوا و هه‌ڵوێسته‌کانی له‌مه‌ڕ ناڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتی رژیم به‌ڵگه‌ی ئاشکران به‌ده‌ست خه‌ڵکه‌وه و هانده‌ری جه‌ماوه‌رن دژی رژیم. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییه که هێشتاش زۆربه‌ی نزیك به تێکڕای خه‌ڵکی ئێران و به تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری به‌شداری "بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز" مه‌زهه‌بیین و گرینگیی به "مه‌ڕاجعی ته‌قلید" ده‌ده‌ن و گوێیان بۆ راده‌گرن، (مونته‌زیریی) به‌و هه‌ڵوێست و فکره‌یه‌وه توانیبووی و ده‌یتوانی رۆڵی دیار و سه‌ره‌کیی له گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و راپه‌ڕینه‌دا ببینێ.
ئێمه له کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێری کوردستان کۆچی دوایی "ئایه‌توڵڵا حوسێنعه‌لی مونته‌زیریی" به زیانێکی گه‌وره بۆ بزووتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ریی ئازادیخوازیی ئێران ده‌زانین. هیوادارین رێبواران و په‌یڕه‌وانی ئه‌و که‌سایه‌تییه سیاسیی و مه‌زهه‌بییه وه‌فاداری رێبازه‌که‌ی بن و له‌سه‌ر وه‌ده‌ستهێنانی ئامانجه ئینسانییه‌کانی سووربن.
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
کومیته‌ی ناوه‌ندیی
٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٣٨٨ی کۆچیی- هه‌تاویی
(٢١⁄١٢⁄٢٠٠٩)ی زایینیی
|