خه‌بات: کاتژمێر ده‌ونیوی رۆژی پێنجشه‌ممه٢١⁄١⁄٢٠١٠ شاندێکی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستان به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز مامۆستا عبدالرحیم مه‌عریفه‌تیی و به هاوڕێیه‌تیی هاوبیران کاك عه‌بدوڵڵا عومه‌رنه‌ژاد، ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی، و کاك عه‌زیز سولێمانپور، راوێژکاری کومیته‌ی ناوه‌ندیی، سه‌ردانی نوسینگه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان له شاری هه‌ولێر کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان کاك تاهیر مه‌حموودیی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و کاك مه‌سعود ره‌سوڵیی و کاك فه‌خره‌ددین حیسام موکریی و کاك سددیق دێهقان کادری پێوه‌ندییه‌کانی (حدکا)وه به‌گه‌رمیی پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و دانیشتنه‌دا که ماوه‌ی کاتژمێرێکی خایاند هه‌ردوولا پێداگرییان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان (حدکا)و رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستان کرد. له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌فدی رێکخراوه‌که‌مان پیرۆزبایی دووی رێبه‌ندان، ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان،یان ئاراسته کردن و ئاماژه‌یان به‌و راستییه کرد که کۆماری کوردستان ته‌نیا موڵکی حیزبێك نیه ، به‌ڵکو ده‌سکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌ییه و هه‌موو کورد شانازیی پێوه‌ده‌کا.
له به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا باسی رووداوه‌کانی ئه‌و دواییانه‌ی نێوخۆی ئێران کرا و، هه‌ردوولا له‌و باره‌وه بیر و رایان گۆڕیه‌وه و سه‌باره‌ت به زۆربه‌ی پێشهاته‌کان هاوڕابوون. له مه‌ڕ گرینگیی یه‌کڕیزیی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش هه‌ردوولا هاوده‌نگ بوون و، هه‌وڵی به‌رده‌وام و لێبڕاوانه‌یان له‌و بواره‌دا به پێویستیه‌کی ئه‌وڕۆیی هه‌ژمارکرد.
دوای کۆتایی هاتنی چاوپێکه‌وتنه‌که، شاندی رێکخراوه‌که‌مان ماڵاواییان کرد و له لایه‌ن هه‌یئه‌تی پێشوازیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانه‌وه به‌گه‌رمیی به‌ڕێکران.
|