نووسینی: دوکتۆر سید احمد هاشمی
وه‌رگێڕانی: عبدالرحیم معرفتی
ئایا به‌راستی له‌م چاخه‌دا و له سه‌رده‌مێکدا که جیهان بۆته گوندێک، له سه‌رده‌می زانیاریی و ئاسان و به‌رینبوونی پێوه‌ندییه‌کاندا دین پێویسته؟ له‌م قۆناغه نوێیه‌ی ژیان و له‌نێو ریزی پێداویستییه جۆراوجۆره‌کانی مرۆڤدا دین ده‌توانێ چ پێگه‌یه‌کی هه‌بێ؟ له ژیانی مرۆڤی ئێستادا دین چ رۆڵێکی ده‌بێ؟ ئه‌گه‌ر دین له‌سه‌ر سه‌کۆی ژیانی خۆمان وه‌لانێین چ روو ده‌دا؟
ئه‌م پرسیارانه له‌وانه‌یه بیر و زه‌ینی زۆربه‌ی مرۆڤه‌کانی مژۆڵ کردبێ و له‌وانه‌شه تا ئێستا وه‌ڵامێکی پڕاوپڕ و تێر و چڕ و بیانووبڕمان ده‌ست نه‌که‌وتبێ.
روانگه‌ی جیاواز و جۆراوجۆر له‌مه‌ڕ سه‌رهه‌ڵدانی ئایینه‌کان هاتۆته ئاراوه. تێڕوانینی "ئۆگۆست کینت" له گرینگترینی ئه‌و بیردۆزانه‌یه که باو و بڵاون له‌مه‌ڕ سه‌رهه‌ڵدانی ئایینه‌کان. "ئۆگۆست"، کۆمه‌ڵناسی ناسراوی فه‌رانسه‌یی و دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی ئیسباتیی (positivism)، له کتێبی "وانه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌لماندن" (ئیسباتیی) له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: شیته‌ڵکارییه‌کم کردووه بۆ گه‌شه‌ی ژیریی و هۆش و زانیاریی مرۆڤ و بواره جیاجیاکانی چالاکییه‌کانی و هه‌ر له قۆناغی به‌راییه‌وه تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ. سه‌رنجم داوه و له ئاکامدا- پێموایه- یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تییم بۆ ده‌رکه‌وتووه که گه‌شه‌ی بیری مرۆڤ ناچاره په‌یڕه‌وی لێ‌بکا. ئه‌و یاسایه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه دامه‌زراوه، هه‌ر تێگه‌یشتنێکی به‌رایی ئێمه، هه‌ر لقێکی فێربوون و زانیارییه‌کانمان، یه‌ک به‌دوای یه‌ک و به سێ قۆناغی مێژوویی جیاوازدا تێده‌په‌ڕن:
1- قۆناغی لاهووتیی یان خه‌یاڵیی
2- قۆناغی ئه‌ودیو سروشت (ما بعد الطبیعی) یان ئینتیزاعیی
3- قۆناغی زانستیی یان سه‌لماندن(ئیسباتیی).
به ده‌ربڕینێکی روون و ساکار نه‌زه‌رییه‌ی "کێنت" ده‌ڵێ: مرۆڤ له بواری بیر و ژیرییدا تا ئێستا سێ قۆناغی به‌دوای یه‌کتردا بڕیوه:
1- قۆناغی لاهووتیی یان دینیی (سه‌رده‌می مناڵیی): مرۆڤ له‌و قۆناغه‌دا دیارده سروشتییه‌کانی به هۆکاری ئه‌ودیو سروشتیی (ماوراءالطبیعی) و خه‌یاڵیی راڤه ده‌کرد.
2- قۆناغی میتافیزیک یان فه‌لسه‌فیی (سه‌رده‌می تازه‌لاویی): مرۆڤه‌کان له‌م قۆناغه‌دا له روانگه‌یه‌کی فه‌لسه‌فییانه‌وه دیارده سروشتییه‌کانیان راڤه ده‌کرد.
3- قۆناغی سه‌لماندن (ئیسباتیی) یان زانستیی (سه‌رده‌می لاویی و پێگه‌یشتن): له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤه‌کان به مه‌به‌ستی ناسینی دیارده سروشتییه‌کان، له شێوازی زانستیی که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت.
من نامه‌وێ له‌و چه‌ند دێڕه‌دا تێروانینه‌که‌ی "کێنت" تاوتوێ بکه‌م. ته‌نیا ئاماژه به کاڵیی و نه‌به‌گه‌یی و هێندێک له لاوازییه‌کانی ده‌که‌م. سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و راستییه بزانین که ئه‌و یاسا سێ قۆناغییه له‌گه‌ڵ ره‌وتی رووداوه مێژووییه‌کان یه‌کناگرێته‌وه. چونکه له‌راستییدا مرۆڤ له قۆناغی دینیی بۆ قۆناغی فه‌لسه‌فیی و پاشان قۆناغی زانستیی بازی نه‌دا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و تێڕوانینه له‌گه‌ڵ مێژووی ئورووپادا به‌راوورد بکه‌ین، - که "کێنت" وه‌ک پێوه‌ر سه‌یری ده‌کا- ده‌بینین که دوای قۆناغی فه‌لسه‌فیی له یۆنان، هه‌زار ساڵی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست له قۆناغی دینییدا مانه‌وه.
بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌و که‌سه‌ی بانگه‌شه ده‌کا که قۆناغی زانستیی دوای دوو قۆناغه‌که‌ی پێش خۆی ده‌ستی پێ‌کرد، راست و سه‌لمێنراو نییه. چونکه بیرکردنه‌وه (تفکر) به واتا زانستییه‌که‌ی هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و هاتنه‌کایه‌ی زانسته ئه‌زموونییه‌کان له سه‌ده‌ی حه‌ڤده یان پێشووتر ده‌ستی پێنه‌کردووه. به‌ڵکوو لێکۆڵینه‌وه تازه‌کان ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماندووه که بناغه‌ی تێفکرینی زانستییانه له بیر و زه‌ینی مرۆڤه به‌راییه‌کانیشدا هه‌بووه. (بۆ نموونه زانستی هه‌ڵکردنی ئاگر).
ئه‌نجامی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه ئه‌و راستییه ده‌خاته روو که سێ قۆناغه‌که‌ی "کێنت" له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا دوابه‌دوای یه‌کتر نه‌هاتوونه کایه، به‌ڵکوو له چه‌ند بڕگه‌یه‌کی مێژوودا هاوته‌ریب پێکه‌وه پێشکه‌وتوون. جێی سه‌رنجه که ئاڵوگۆڕه مێژووییه‌کانیش تێڕوانینه‌که‌ی "کێنت"یان نه‌سه‌لماند. چونکه پێویستیی دین ته‌نانه‌ت له قۆناغی زانستییشدا پێویستییه‌کی سه‌ره‌کیی مرۆڤ بوو و هێندێک جار زۆر له گه‌شه‌دابوو. ئه‌وه‌ی زیاتر مایه‌ی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه که " کێنت" له دوا ساڵه‌کانی ژیانیدا ناچار بوو به دوای دیندا بگه‌ڕێ. سه‌ره‌نجام دینی کرده کاڵای باڵای مه‌کته‌به‌که‌ی خۆی و ناوی نا " دینی مرۆڤانه". به‌و کاره‌شی ئه‌و راستییه‌ی خسته روو که دین به‌شێکی دانه‌بڕاوه له مرۆڤه‌کان نه‌ک ته‌نیا بریتیی بێت له قۆناغێکی ژیانی مرۆڤ و دوای تێپه‌ڕین، بۆی نه‌گه‌ڕێته‌وه.
"پلوتارک" که مێژووزانێکی ناسراوی یۆنانی دێرینه له سه‌ده‌ی دووهه‌می زاینییدا وته‌یه‌کی به‌نێوبانگی هه‌یه که ئه‌مه واتاکه‌یه‌تی: "به درێژایی مێژوو چه‌ندین شار دۆزراونه‌وه که قه‌ڵا، یان کۆشک، یان قوتابخانه‌یان نه‌بووه. به‌ڵام قه‌ت شارێک نه‌بینراوه‌ته‌وه که په‌رستگه‌ی نه‌بووبێ. "موریس بلوندل" ده‌ڵێ: هیچ مرۆڤێک بێ‌دین نیه.
ئه‌م ووتانه ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن که دین ئاوێته‌ی پێکهاته و سروشتی مرۆڤه و قه‌ت لێی جیا نابێته‌وه. بۆیه ئه‌و که‌سانه‌ش که خۆیان به بێ‌دین ده‌زانن له راستییدا دینیان هه‌یه. چونکه بێدینیش بۆخۆی جۆره دینێکه. به‌و جیاوازییه‌وه که خوای ئافرێنه‌ر له روانگه‌ی بێدینه‌کانه‌وه بریتییه له سروشتی بینراو، به‌ڵام مرۆڤی به‌دین ئه‌و راستییه ده‌زانێ که الله - ئه‌و خودایه‌ی ناشێ ئێستا ببینرێ – ئافرێنه‌ره.
هه‌ره‌سهێنان و لێکهه‌ڵوه‌شانی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی خێرا و بێوێنه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و کۆمارانه- ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی به مست و دیواری ئاسن له دین جیا کرابوونه‌وه و نزیکه‌ی هه‌شتا ساڵ به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌م دانابوون- به‌ره‌و دین، به تایبه‌ت نه‌ته‌وه موسڵمانه‌کان ئه‌زموونێکی کرداریی بوو که پووچیی و بێمانایی ئه‌و وته به‌نێوبانگه‌ی ئاشکرا کرد که ده‌گوترا " دین تریاکی نه‌ته‌وه‌کانه" .
به پێچه‌وانه‌ی تێڕوانین و تێگه‌یشتنی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵناسان که باوه‌ڕیان وایه ترسان له سروشت مرۆڤه‌کانی به‌ره‌و دینداریی هانداوه، یان که‌سانێکی وه‌ک "ئۆگۆست کێنت" بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد دین ته‌نیا له قۆناغی به‌رایی سێ بڕگه‌که‌ی ژیانی مرۆڤدا هه‌بووه، راستیی ئه‌وه‌یه که دین و دینداریی – به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی شوێنکاتی ژیانی مرۆڤ- بیر و ژیریی و ناخ و گیانی مرۆڤ پیویستیی به دین هه‌یه و هه‌روه‌ها گرینگ‌ترین پێویستیی ئه‌خلاقیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆیه.
دین وه‌ک پێویستییه‌کی فکریی و ژیریی مرۆڤ
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ژیریی مرۆڤ به درێژایی مێژووی دوور و درێژی ژیانی مرۆڤ ئه‌وه‌یه که زۆر حه‌ز ده‌کا له بوونه‌وه‌ری له‌راده‌به‌ده‌ری ده‌وروبه‌ری خۆی و هه‌موو ئه‌و شتانه که بۆی ئاشکرا نه‌بوون، تێبگات. به‌ره به‌ره به تێپه‌ڕینی کات و گه‌شه‌ی زانست و ژیریی، مرۆڤ توانیی زۆربه‌ی نهێنییه‌کانی ئاشکرا بکا و نه‌زانراوه‌کان بزانێ و نه‌ک هه‌ر وه‌ک تێرکردنی حه‌زه زانستیی و ژیرییه‌کانی که‌ڵکیان لێوه‌رگرێ، به‌ڵکوو زۆربه‌ی پیداویستییه مادییه‌کانی ژیانی خۆی پێ دابین کردن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گه‌شه و پێشکه‌وتنه‌ی تا ئێستا مرۆڤ به‌هره‌ی لێبردووه، ته‌نیا توانیویه‌تی وه‌ڵامی چۆنیه‌تیی نه‌زانراوه‌کان( مجهولات) بداته‌وه. بۆ نموونه: مرۆڤ چۆن و له مه‌ودای چه‌ند قۆناغێکدا هاتۆته دنیا؟ چۆن نه‌خۆش ده‌بێ؟ چۆن چاک ده‌بێته‌وه و چۆن ده‌مرێ؟ یان ئه‌م جیهانه به چ ئاراسته‌یه‌کدا له جووڵه دایه؟ چ یاساگه‌لێک به‌ڕێوه‌ی ده‌با؟ و چه‌ندین نه‌زانراوی تری له‌و چه‌شنه.
هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانین که زانیارییه‌کانی مرۆڤ له‌مه‌ڕ چۆنییه‌تی دیارده‌کانی ئه‌م جیهانه، ته‌واو و بێ که‌م و کورتیی نیه. چونکه بازنه‌ی نه‌زانراوه‌کانی گه‌لێک به‌رینتره له راده‌ی زانیارییه‌کانی. به ده‌ربڕینێکی تر بابه‌ته‌که ئاوا نیه بڵێی: هه‌رچه‌نده ئاستی زانیاریی و زانراوه‌کانی مرۆڤ زیاتر بێت، هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش نهێنیی و شته شاراوه و نه‌زانراوه‌کانیش که‌م ده‌بنه‌وه. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و سه‌رسامیی و تێڕامانه ئه‌وه‌یه ده‌بینین که پێوه‌ندیی راسته‌وخۆ له نێوان ئه‌و دووانه‌دا هه‌یه، واته هه‌ر ئه‌ندازه زانیاریی مرۆڤ زیاتر بێت، هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش بازنه‌ی نه‌زانراوه‌کان به‌رین ده‌بێته‌وه.
پیویسته ئه‌وه‌ش بزانین بیر و ژیریی مرۆڤ ته‌نیا ده‌توانێ چۆنییه‌تی دیارده سروشتییه‌کانمان بۆ راڤه بکا. به ده‌ربڕینێکی تر زانستی مرۆڤ وه‌ڵامی چۆنیه‌تیی و به‌شه‌کانی دیارده سروشتییه‌کانمان ده‌داته‌وه. به‌ڵام کاری به هۆکار و ئامانجه‌کان نیه. بۆ نموونه زانستی ئه‌زموونیی (علم تجربی) پێمان ده‌ڵێ مرۆڤ چۆن و به چه‌ند قۆناغ هاتۆته دنیاوه؟ چۆن نه‌خۆش ده‌که‌وێ و چۆن ده‌توانێ ئاگای له ته‌ندروستیی خۆی بێت؟ به‌ڵام توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرس و پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ژیانی پێ نیه. وه‌ک ئه‌و پرسیارانه: من له کوێوه و بۆچی هاتوومه سه‌ر سه‌کۆی ژیان؟ ئه‌رک و په‌یامی من له‌م جیهانه‌دا چییه؟ ئه‌و بوونه‌وه‌ره به‌رین و جیهانه پانه‌ی ده‌وروبه‌رم بۆچی دروست بووه؟ ئایا من هه‌ر له‌خۆوه دروستبووم یا که‌سێک منی ئافراندووه؟ ئه‌گه‌ر که‌سێ منی خوڵقاندووه ئه‌و که‌سه کێیه؟ پێوه‌ندیی نێوان من و ئافرێنه‌ره‌که‌م چۆنه؟ دوای ئه‌م ژیانه‌م چ روو ده‌دا؟ دوای مردن ده‌چمه کوێ؟ ئایا جیهانێکی تر هه‌یه؟ ئایا چاره‌نووسی مرۆڤه چاک و خراپه‌کان یه‌کسانه؟
ئه‌وانه کۆمه‌ڵه پرسیارێکن زانست وه‌ڵامێکی قنیاتکه‌ری نیه له به‌رامبه‌ریاندا. چونکه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه له توانا و سنووری زانست به‌ده‌ره.
پوخته‌ی قسان ئه‌وه‌یه که ئه‌رکی عیلم وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به "چۆن"ه‌کان، نه‌ک به "بۆچی"یه‌کان. ئه‌ی که‌وایه مرۆڤ وه‌ڵامی ئه‌و 'بۆچی"یانه له‌کوێ بێنێ؟
له کاتی ئه‌و ئاتاجییه‌ی مرۆڤدا ڕۆڵی ئایین دێته ئارا و ده‌رده‌که‌وێ که چه‌نده پێویستمان به دینه. به‌ڵێ ئه‌وه‌ی ده‌توانێ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و "بۆچی"یانه بداته‌وه که پێوه‌ندییان به چاره‌نووسی ئێمه‌وه هه‌یه، ته‌نیا دینه. دین وه‌ڵامی پرسیاره گرینگ و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مرۆڤ ده‌داته‌وه. ئه‌و پرسیارانه‌ی مه‌وله‌وی ره‌حمه‌تیی له هه‌ڵبه‌ستێکدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌کا و ده‌ڵێ:
از کجا آمده‌ام آمدنم به‌ر چه بود به کجا می روم آخر ننمایی وطنم
لـــه کــوێ هاتم بـۆ کــــوێ ده‌چم؟ بــــۆچی هـاتـــم لـــه کــــوێ ده‌بــم؟
دین پیمان ده‌ڵێ که خودایه‌کی ئافرێنه‌ر ئێمه‌ی هێناوه‌ته دنیا و له پێناوی به‌ندایه‌تیی ئه‌و په‌روه‌ر‌دگاره‌دا ده‌ژین و سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ڕێینه‌وه لای ئه‌و. دین لێناگه‌ڕێ مرۆڤ به هه‌وه‌نته بژی و ئامانج له ژیاندا به گرینگ ده‌زانێ و ژیانی ئامانجدار کردووه و ئاراسته‌ی بۆ دیاریی کردووه. هه‌ر بۆیه‌ش مرۆڤی به‌دین ئاماده‌یه گیانیشی بکاته قوربانی ئامانجه‌که‌ی و له هیچ مه‌ترسییه‌ک سڵ ناکاته‌وه.
ئه‌م جیهانه و چه‌ند ساڵ ته‌مه‌نێکی کورت بۆ مرۆڤی بێ‌دین بریتییه له‌وه که بخوات و بخواته‌وه و بخه‌وێ و چێژ وه‌رگرێ – که له‌وانه‌یه چێژیش وه‌رنه‌گرێ- و سه‌ره‌نجام بمرێ. به‌ڵام دوای مردن چ ده‌بێ و بۆ کوێ ده‌چێ؟ هیچ!!!
مرۆڤێک له‌دایک ده‌بێ و گه‌وره ده‌بێ و هه‌وڵ و کۆشش ده‌کا و ده‌گاته به‌رزترین لوتکه‌کانی زانستیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی، به‌ڵام کت‌وپڕ و له چرکه‌ساتێکی دیاریکراو و چاوه‌ڕواننه‌کراو – دیاره بۆ بێ‌دین چاوه‌ڕواننه‌کراوه- دا ده‌که‌وێت و ده‌مرێ و دواتر چی؟ هیچ!!! به راستیی ژیان و دنیا به‌و جۆره تێڕوانین و تێگه‌یشتنه‌وه چه‌ند پووچ و په‌ست و بێکه‌ڵکه. دنیا بۆ ئه‌و جۆره مرۆڤانه وه‌ک دارستانێکی چڕه که هه‌موو که‌س به چه‌شنی دڕنده‌کان ده‌که‌ونه وێزه‌ی یه‌کتر و هه‌رکه‌س بۆ به‌ش و به‌هره و چێژی زیاتر هه‌وڵ ده‌دا.
له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌و بابه‌تانه هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی قوتابخانه فکرییه‌کانی وه‌ک نیهیلیسم Nihilism (ثووضطةرایی)و ئیگزیستانسیالیزم Existentiali (هه‌ستی گه‌رایی) بن له رۆژاوادا.
دین نه‌ک هه‌ر پێویستییه‌کی بیر و ژیریی مرۆڤه، به‌ڵکوو گیان و ده‌روونیشی ئاتاجیی پێی هه‌یه. چونکه مرۆڤ له گیان و جه‌سته پێکهاتووه و هه‌روه‌ک لاشه‌ی مرۆڤ پێویستی به خۆراکه بۆ گه‌شه و درێژه‌دانی ژیانی، گیانیشی پێویستیی به خۆراک هه‌یه. ده‌بێ خۆراکی گیان چ بێت؟ له‌مه‌ڕ گرینگیی ئه‌و راستییه که گیانی مرۆڤ وه‌ک جه‌سته‌که‌ی پێویستیی به خۆراک هه‌یه، زانایانی خاوه‌ن ڕا، بیروڕای جیاوازیان هه‌یه.
هێندێکیان ده‌ڵێن' مۆسیقا خۆراکی گیانه. به‌شێکی تر باوه‌ڕیان وایه که عیلم و زانین تێری ده‌کا و چه‌ند تێڕوانینی دیکه‌ی جۆراوجۆر. به‌ڵام به‌ر له‌وه که وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه، ده‌مه‌وێ وته‌یه‌کی " دیل کارنگی"تان بۆ باس بکه‌م. ئه‌و ده‌روونناسه ناسراوه ده‌ڵێ: پسپۆڕه ده‌روونزانه‌کان له‌و راستییه تێگه‌یشتوون و بۆیان ده‌رکه‌وتووه که ئیمان و باوه‌ڕی به‌هێز و پته‌و و پابه‌ندیی به ئایین، ده‌بێته هۆی نه‌مانی دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانیی و نه‌خۆشییه‌کانیش چاره ده‌کا.
به‌ڵێ بێگومان باوه‌ڕ و ئایین و ئیمانداریی خۆراکی گیانه، و ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌و دوو خۆراکه‌ی نه‌بێ تووشی گرفتی ده‌روونیی گه‌وره ده‌بێ و ته‌نانه‌ت مه‌ترسیی ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌و کێشه ده‌روونییانه بگه‌نه ئاستێک که سه‌ره‌نجامه‌که‌ی خۆکوشتن بێ. ئێستا پێویسته بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه چه‌ند نموونه‌یه‌ک باس بکه‌ین:
ژاپۆن له ئاسیا و سوئێد له ئورووپا و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له کیشوه‌ری ئه‌مریکا، له ریزی ده‌وڵه‌ته هه‌ره خۆشگوزه‌رانه‌کانی دنیادا هه‌ژمار ده‌کرێن. به‌ڵام زانیارییه‌کان ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماندووه که زۆرترین رێژه‌ی خۆکوشتن له وڵاتانی ژاپۆن و ئه‌مریکا و وڵاتانی ئیسکه‌ندیناویی دایه و که‌مترین رێژه‌ی ئه‌و دیارده مه‌ترسییداره‌ش له ئیسپانیا و ئیرله‌نده.
ئه‌گه‌ر ئه‌و رووداوانه له وڵاتانی موسڵماننشیندا روو بده‌ن – که بێگومان روو ده‌ده‌ن – له‌وانه‌یه توێژه‌رانی بواری کۆمه‌ڵناسیی بڵێن: هۆکاره‌که‌ی هه‌ژاریی، بێکاریی، نه‌بوونی هۆکاره‌کانی خۆشگوزه‌رانیی بۆ لاوان، یان خه‌مۆکییه. به‌ڵام وه‌ڵاتێکی وه‌ک سوئێد سروشتێکی هێند جوانی هه‌یه که وه‌ک پارچه‌یه‌کی به‌هه‌شته، له بواری ئابووریی و خۆشگوزه‌رانییشه‌وه به "به‌هه‌شتی پێڕاگه‌یشتنی کۆمه‌ڵایه‌تیی" ناسراوه، بۆ ده‌بێ زۆرترین رێژه‌ی خۆکوشتن له ئاستی جیهاندا یان له ئاستی ئورووپادا له‌وێ بێ؟ ژاپۆن و ئه‌مریکا بۆ گیرۆده‌ی ئه‌و ده‌رده‌ن؟ بۆچی زۆرترین رێژه‌ی مادده سڕکه‌ره‌کان که له ئه‌فغانستان و کۆلۆمبیا و... دێته‌به‌ر، ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌مریکایی و ئورووپایی ده‌کرێ؟ بۆچی ئه‌مریکایی و ئورووپایییه‌کان له خه‌ڵکی وڵاتانی تر زیاتر هه‌مووجۆره ده‌رمانه هێورکه‌ره‌وه و هۆشبه‌ره‌کان به‌کاردێنن؟ له‌به‌رچی رێژه‌ی که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشیی خه‌مۆکیی رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێ؟ وه‌ڵامی روونی تێکڕای ئه‌و پرسیارانه ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه له بواری ماددییه‌وه به ته‌واویی تێر و ته‌سه‌لن، به‌ڵام له رووی ده‌روونییه‌وه له‌و ئه‌فریقاییانه برسیترن که تووشی قاتوقڕیی و برسیه‌تیی بوون، هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه که له پێناوی تێرکردنی حه‌زه رووحیی و ده‌روونییه‌کانیاندا به دوای تراویلکه‌دا وێڵن. زۆربه‌مان له‌ژێر کاریگه‌ریی بۆمبارانی پڕوپاگه‌نده‌ی بێجێدا وا تێده‌گه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌موو پێداویستییه ماددییه‌کانمان دابین ببن ده‌گه‌ینه لووتکه‌ی به‌ختیاریی راسته‌قینه، به‌ڵام کاتێک ده‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه و تێکڕای نیازه ماددییه‌کانمان ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێن، ئه‌وسا تێده‌گه‌ین که ئه‌و ئاتاجییانه ته‌نیا به‌شێکن له کۆی پێداویستییه‌کانمان، و ئێمه وێڕای ئاسووده‌یی جه‌سته زۆریش موحتاجی هێمنایه‌تیی ده‌روونین. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مرۆڤه‌کان ده‌بنه دوو گرووپ:
1- به‌شێک له مرۆڤه‌کان له پێناوی ده‌سته‌به‌رکردنی به‌خته‌وه‌رییدا هه‌موو چێژه ماددییه‌کان تاقی ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام کاتێک هه‌موو ئه‌و چێژانه وه‌رده‌گرن و تێریش نابن، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر مادده هۆشبه‌ر و سڕکه‌ره‌کانی وه‌ک: جگه‌ره، تریاک، هیرۆئین، حه‌شیش، حه‌بی هێورکردنه‌وه و خواردنه‌وه‌ی شه‌راب و ئاره‌ق و شتی تری له‌و چه‌شنه، ئه‌گه‌ر به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش ئاسووده و تێر نه‌بوون، ده‌گه‌نه هێڵی کۆتایی و خۆیان ده‌کوژن بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵی خاوی خۆیان له‌و دۆزه‌خه رزگاریان بێ که له‌وێدا گیریان کردووه.
هۆکاری ئه‌و گرفته گه‌وره‌ش له‌وه‌دایه ئه‌و که‌سانه که باوه‌ڕیان به دین و خودا نیه و – له‌وانه‌شه ئیمانیان هه‌بێ به‌ڵام پابه‌ند نه‌بن به ئایین- له روانگه‌ی به‌رته‌سکی ماددییه‌وه سه‌یری مرۆڤ و جیهان ده‌که‌ن و پێیانوایه به‌خته‌وه‌ریی ده‌روونییش هه‌ر له دابینکردنی پیداویستییه ماددیی و مادده هۆشبه‌ره‌کاندایه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه که ئه‌و شتانه هیچیان نابنه خۆراکی گیان و ده‌روون، له جیاتی "کابه" به‌ره‌و "تورکستان" ده‌که‌ونه ڕێ و سه‌ره‌نجام ناگه‌نه ئاوات و مه‌به‌سته‌کانیان.
گیان و ده‌روونی برسی و توونی ناشێ به مادده تێر و پاراو بکرێ، چونکه خۆراکی گیان هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا له ره‌گه‌زی مادده نیه، به‌ڵکوو له ره‌گه‌زی رووحه و ئه‌و خۆراکه‌ش بریتییه له ئیمان به خوا و په‌یوه‌ندییگرتن له‌گه‌ڵ (الله) له رێگای دینه‌وه که خوای گه‌وره بۆ تێکڕای مرۆڤه‌کانی ناردووه.
2- به‌شێکی دیکه له مرۆڤه‌کان له پێناوی گه‌یشتن به لووتکه‌ی ئارامیی گیان و ده‌روون، روو ده‌که‌نه ئافرێنه‌ری گیان و جه‌سته، و پێوه‌ندیی پێوه ده‌که‌ن و له جیاتی به‌کارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌کان و خواردنه‌وه‌ی شه‌راب و ئاره‌ق، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خودا، و سه‌ره‌نجام مه‌به‌سته‌که‌یان ده‌پێکن و ده‌گه‌نه لووتکه‌ی به‌خته‌وه‌ریی. سه‌رنج بده‌نه وته‌ی هێندێک له‌و که‌سانه‌ی که له رێگای دین و ئیمانه‌وه به‌خته‌وه‌ریی راسته‌قینه‌یان ده‌سته‌به‌ر کردووه:
ئیبراهیمی کوری ئه‌دهه‌م ده‌ڵێ: " ئه‌گه‌ر شا و شازاده‌کان ده‌یانزانی ئێمه له چ ناز و نیعمه‌تێکدا ده‌ژین، به درێژایی ژیانیان له پێناوی ستاندنی ئه‌و ئاسووده‌ییه‌ی ئێمه‌دا به شمشێر لێیان ده‌داین".
یه‌کێکی تر ده‌ڵێ: " چه‌ن گوناحن خه‌ڵکی دنیا!!! ماڵاواییان له جیهان کرد و تامی به‌تامترین شتی ئه‌و دنیایه‌یان نه‌کرد. لێیان پرسی به‌تامترین شتی دنیا چیه؟ گوتی خۆشه‌ویستیی خوا و ناسینی الله و زیکر و یادی ئه‌و زاته".
که‌سێکی تر ده‌ڵێ: " دڵی مرۆڤ له هێندێک کاتا له خۆشییدا سه‌ما ده‌کا". یه‌کێکی دیکه ده‌ڵێ: " هێندێک کات ئه‌وه‌نده هه‌ست به خۆشیی و ئاسووده‌یی ده‌که‌م که له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتییه‌کان ئاوا دڵخۆش بن، به‌راستیی ژیانێکی خۆشیان هه‌یه".
ئایا تا ئێستا بینیوتانه که مرۆڤێکی موسڵمانی به ئیمانی پابه‌ند تووشی خه‌مۆکیی و دڵه‌ڕاوکێ ببێ و په‌نا به‌رێته به‌ر مادده سڕکه‌ره‌کان، یان خۆی بکوژێ؟
دیاره تێگه‌یشتن له‌و باره له‌بار و پڕ ئاسووده‌ییه‌ی ده‌روون ئاسان نیه و ده‌بێ به ئه‌زموونی خۆت هه‌ستیان پێبکه‌ی، ئه‌وجا لێیان تێده‌گه‌ی. هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یاندنی که‌سێک که شیرینیی ئیمانی نه‌چه‌شتووه له‌و حاڵه‌ته ده‌روونیانه، وه‌ک ئه‌وه‌یه باسی تاموچێژی ژیانی ژن و مێردایه‌تیی بکه‌ی بۆ مناڵێکی پێنج ساڵه. یان له گۆڕستان باسی قازانجه‌کانی ژیان بکه‌ی بۆ مردووه‌کان.
گیان و ده‌روونی مرۆڤ به‌بێ دین و خودا، وه‌ک مناڵێکه له دایکی جیاکرابێته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا بده‌نه ئه‌و مناڵه‌ی له دایکی دابڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی ژیر بێته‌وه، ده‌ست له فرمێسکڕشتن هه‌ڵناگرێ، چونکه جیا له دایکی هیچ شتێکی تر سوکنایی به دڵ و ده‌روونی نابه‌خشێ. مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌ک ئه‌و مناڵه له دایک دابڕاوه‌یه. ته‌نیا جیاوازییه‌ک له نێوانیاندا ئه‌وه‌یه که مناڵه‌که ده‌زانێ به دوای کێدا ده‌گه‌ڕێ. به‌ڵام مرۆڤی ئه‌مڕۆ ئێستاش نازانێ یان نایه‌وێ بزانێ له چی و له کێ ده‌گه‌ڕێ؟
3- دین وه‌ک پێویستییه‌کی ئه‌خلاقیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی: وێڕای گرینگیی و پێویستیی دین له‌و بوارانه‌دا که باسمان کردن، له بواری ئه‌خلاقیی و کۆمه‌ڵایه‌تییشدا ئاتاجیمان به ئایین هه‌یه، به‌و واتایه که دین له بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هێمن و ته‌ندروستدا رۆڵێکی سه‌ره‌کیی و چاره‌نووسسازی هه‌یه.
گه‌ر ده‌پرسن چۆن؟ راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره دین تایبه‌تمه‌ندیی به‌رزی ئه‌خلاقیی له مرۆڤدا بنیات ده‌نێ. ویژدان و ده‌روونی گرێ ده‌دا به باوه‌ڕ به خودا و رۆژی دوایی. بێگومان ئه‌و وته به‌نێوبانگه‌تان بیستووه که " ویژدان تاکه دادگایه‌که پێویستیی به دادوه‌ر نیه". به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ویژدانه ئه‌گه‌ر پڕنه‌بێ له ئیمان به خوا و رۆژی سه‌ڵا، به ئاسانیی ده‌شێ یاریی پێ‌بکرێ و له دادگایی و لێپرسینه‌وه ده‌رباز بێ. لافاوی پان و به‌رینی ئه‌و مرۆڤانه‌ی یاریی به ویژدانی خۆیان ده‌که‌ن و وه‌ک ده‌ڵێن "ویژدان له ده‌ست ده‌ده‌ن"، به‌ڵگه‌ی روونی ئه‌و راستیه‌یه.
به ده‌ربڕینێکی تر دین پۆلیسێک له‌ناو ده‌روونی مرۆڤدا ده‌کاته پاسه‌وان که چاودێریی ئاکار و ره‌فتاره ئاشکرا و نهێنییه‌کانی ده‌کا و له هه‌موو کارێکی نه‌شیاو ده‌یپارێزێ. ئه‌و پۆلیسه‌ش بریتییه له باوه‌ڕ به خوا و رۆژی زیندووبوونه‌وه. به گوێره‌ی ئاستی لاوازیی و دابه‌زینی راده‌ی هێزی ئه‌و پۆلیسه، هێمنایه‌تیی و ته‌ندروستیی تاک و کۆمه‌ڵیش ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له کۆمه‌ڵگای ئه‌م سه‌رده‌مه و به تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگه سیکۆلاره‌کاندا ئه‌و گرفته به زه‌قیی دیاره. به‌هۆی ئه‌وه که دین له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا خراوه‌ته په‌راوێز، ئیمان له ده‌روونی تاکه‌کاندا زۆر لاواز بووه، هه‌ربۆیه‌ش رێژه‌ی تاوان و خراپه‌کاریی و هه‌ستکردن به گرژیی و نه‌مانی هێمنایه‌تیی له نێو خه‌ڵکدا زیاتر بووه. ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تکنۆلۆژیی و هه‌موو جۆره ئامێر و داموده‌زگایه‌ک، که بۆ ئاشکراکردنی تاوان و تاوانباران دروستکراون، به‌کاردێنن بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی بێئیمانیی خه‌ڵک له‌و رێگایه‌وه پڕبکه‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌بینین که ئه‌و هه‌وڵانه له کرده‌وه‌دا ئاکامێکی ئه‌وتۆیان نه‌بووه و راده‌ی تاوان و خراپه و گه‌نده‌ڵیی له هه‌موو ئاسته‌کانی کۆمه‌ڵگه له خه‌ڵکی ئاسایی تا ده‌گاته به‌رزترین ئاسته‌کانی کۆمه‌ڵگه روو له زیادبوونه.
له‌وانه‌یه پرسیار بکه‌ن: ئایا به پێشکه‌وتووترین تکنۆلۆژییش ناکرێ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م تاوان و تاوانباران دابنرێ؟ وه‌ڵام: نه‌خێر. به دوو به‌ڵگه راستیی وه‌ڵامه‌که ده‌سه‌لمێنین:
به‌ڵگه‌ی یه‌که‌م: به‌و راده‌ی که ده‌وڵه‌ته‌کان توانا و که‌ره‌سه تکنۆلۆژییه‌کانی خۆیان گه‌شه پێده‌ده‌ن و پێشکه‌وتووتری ده‌که‌ن، هه‌ر به‌و راده‌ش تاوانبار و گه‌نده‌ڵ و سه‌رپێچییکارانیش – که زۆرتر له چوارچێوه‌ی تاقم و باندی خراپه‌کارییدا پێکه‌وه کار ده‌که‌ن- ئامێر و تکنۆلۆژیی به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ی ده‌وڵه‌ت دروست ده‌که‌ن، و سه‌ره‌نجام ره‌نجیان به‌فیڕۆ ده‌ڕوا و ده‌ره‌نجام ده‌بێته هیچ به هیچ. ده‌بێ له‌و راستییه ئاگادار بین که زۆربه‌ی خراپکاران زانست و هۆشیاریی هونه‌ریی به‌رزیان هه‌یه و تاوانباره لاواز و بێتواناکان له‌ژێر چاودێریی هۆشیاره‌کاندا ئه‌رکی خیانه‌تکارانه‌ی خۆیان به‌جێ دێنن.
به‌ڵگه‌ی دووهه‌م: تکنۆلۆژیی پێشکه‌وتوو، پۆلیس، ئامێره ئاگادارکه‌ره‌وه‌کان و شتی تری له‌و چه‌شنه، توانایه‌کی سنوورداریان هه‌یه، واته به‌و بڕه توانا و ئیمکاناته‌وه ته‌نیا ده‌کرێ له سنوورێکی دیاریکراودا چاودێریی و کۆنتڕۆڵی دز و خراپکاران بکرێ. وه‌ک ئه‌وه که نه‌توانن له شوێنه گشتییه‌کان تاوان ئه‌نجام بده‌ن. به‌ڵام کاتێک تاوانباران مه‌یدانیان بۆ چۆڵ ده‌بێ و له چاودێریی پۆلیس و ئامێره هۆشیارکه‌ره‌وه‌کان رزگار ده‌بن و دوور ده‌که‌ونه‌وه، ئایا ئه‌و کاته‌ش ده‌کرێ چاودێریی بکرێن و رێگه نه‌درێ تاوان بکه‌ن؟ ئه‌مڕۆ ئه‌و بابه‌ته له جیهانی ئینته‌رنێت و ئامێره پێشکه‌وتووه‌کانه‌وه به ته‌واویی ئاشکرایه و ده‌بینین ئه‌گه‌ر ده‌رگا به‌سترابوو، له په‌نجه‌ره‌وه ده‌چنه ژووره‌وه.
بۆمان ده‌رکه‌وت ته‌واوی ئه‌و توانا و ئیمکاناته‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان بۆ هێمنایه‌تیی خه‌ڵک و خۆیان که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن، ته‌نیا پۆلیسی ده‌ره‌کییه. له کاتێکدا وه‌ک باسمان کرد دین و ئیمان پۆلیسێکی ده‌روونییه و له ئاشکرا و نادیاردا چاودێری مرۆڤه و له سه‌رپێچیی و خراپکاریی ده‌یگێڕێته‌وه.
به بڕوا و بۆچوونی من ئه‌و هه‌موو خه‌رجیی و بودجه‌ی بۆ دابینکردنی هێمنایه‌تیی و نه‌هێشتنی تاوان و سه‌رپێچیی ته‌رخان ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر بۆ بڵاوکردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئیمان و ره‌وشتبه‌رزیی ته‌رخان کرابا، مرۆڤه‌کان هێمنایه‌تیی زیاتر و به‌خته‌وه‌ریی زۆرتریان ده‌سته‌به‌ر ده‌کرد. ده‌بینین که ئه‌مریکا به‌و هه‌موو زانیاریی و تکنۆلۆژییه پێشکه‌وتووه‌وه که هه‌یه‌تی تا ئێستاش نه‌یتوانیوه که‌شێکی له‌بار بڕه‌خسێنێ که هاووڵاتیانی ئه‌مریکا هه‌ست به ئاسووده‌یی و هێمنایه‌تیی بکه‌ن. (ئێستا دوایهێرشه‌کانی 11 ی سیپتامبر ئه‌و ترسه زیاتریش بووه).
له هه‌واڵه‌کانا خوێندمه‌وه، له حه‌شیمه‌تی 280 ملوێن که‌سیی ئه‌مریکا، 275 ملوێن پارچه چه‌ک له ده‌ستی خه‌ڵک دایه!!! به‌راستی بۆچی ئه‌و هه‌موو چه‌که به‌ده‌ست خه‌ڵکه‌وه‌یه؟ چونکه هاووڵاتیان هه‌ست به هێمنیی ناکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش له‌وێ بان ناچار ده‌بوون چه‌ک بکڕن. چونکه به چه‌که‌وه هه‌ست به هێمنایه‌تیی زیاتر ده‌که‌ی.
له بیرمه کاتێک "بیل کلنتۆن" تازه ببوو به سه‌رۆکی ئه‌مریکا، له رێوڕه‌سمێک له نێو لایه‌نگرانیدا نزای کردبوو و له خوا پاڕابۆوه تا هێمنایه‌تیی بۆ وه‌ڵاته‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه، که ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی قه‌یرانی قووڵی نه‌بوونی هێمنایه‌تییه و هه‌مووی به‌خۆوه خه‌ریک کردوون. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واڵه‌شم خوێنده‌وه که له شاره گه‌وره‌کانی وه‌ک " نیویۆرک" ئه‌گه‌ر ژنێکی ئه‌مریکایی بیه‌وێ شه‌و به ئۆتۆمبێل له ماڵ بچێته ده‌ره‌وه، پیاوێکی پلاستیکیی پڕ ده‌کا له "با" و له‌سه‌ر کورسیی ته‌نیشتی خۆی دایده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌س چاوی پێکه‌وت وابزانێ پیاوێکی له‌گه‌ڵه و که‌س نه‌وێرێ ده‌ستدرێژیی بکاته سه‌ر.
یه‌کێک له رێنماییه‌کانی پۆلیس بۆ هاووه‌ڵاتیان ئه‌وه‌یه؛ ئه‌گه‌ر شه‌و به شه‌قامێکی تاریک‌دا رۆیشتن و کت‌وپڕ شتێکی تیژت له پاش سه‌ری خۆت بینی، هه‌وڵ مه‌ده دژکرده‌وه‌ت هه‌بێ جا با وه‌رزشکار و به‌هێزیش بی، چونکه بێگومان مه‌رگ له‌و چرکه‌ساتانه‌دا چاوه‌ڕێت ده‌کا و خۆت به‌کوشت ده‌ده‌ی. وه‌ڵامی داواکه‌ی بده‌وه و گیانی خۆت رزگار بکه. با هه‌میشه چه‌ند دۆلارێکت پێ بێت، چونکه ئه‌گه‌ر وانه‌بێ له‌وانه‌یه ئه‌و ده‌ستدرێژکاره تووڕه بێ و بتکوژێ. به داخه‌وه هه‌موو ئه‌و رێنمایی و رێگه‌چارانه وه‌ک حه‌بێکی هێورکه‌ره‌وه‌یه که بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ئارامت ده‌کاته‌وه به‌ڵام نه‌خۆشییه‌که چاره‌سه‌ر ناکا و به‌ڵگه‌ی لاوازیی و بێهێزیی پۆلیس و تکنۆلۆژیی پێشکه‌وتوویه له به‌رامبه‌ر تاوان و تاوانباراندا و ئه‌و راستییه نیشان ده‌دا تا ئه‌و کاته‌ی مرۆڤه‌کان به هێزی پۆلیسی ده‌روونیی خۆیان (ئیمان به خوا و رۆژی سه‌ڵا) رێگه له تاوان نه‌گرن، به‌ربه‌ره‌کانیی له دژی تاوان و گه‌نده‌ڵیی ته‌نیا به‌هۆی پۆلیسی ده‌ره‌کیی وه‌ک قۆچ له به‌رد کوتانه.
دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه ئه‌مریکا شاری "هێرت"ه‌و ئێمه‌ش له " شامی شه‌ریف" ده‌ژین. هه‌ر وه‌ک نموونه باسی ئه‌مریکام کرد. ئه‌گینا له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه دین و ئیمان له ده‌روونی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵدا لاواز و که‌مڕه‌نگ بێ، ئه‌و باره ناله‌بار و ناهه‌مواره دێته ئارا و له‌و باره‌وه ئێران و ئه‌مریکا هیچ جیاوازییه‌کیان نیه.
ئیمان و هێمنایه‌تیی
(ئیمان) له زمانی عه‌ره‌بییدا له چاوگه‌ی "امن" وه‌رگیراوه. ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌یه که ئیمان هێمنایه‌تیی تاکه‌که‌سیی ده‌داته تاک و ئاسووده‌یی و هێمنایه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌به‌خشێته کۆمه‌ڵگه. هێمنایه‌تییه‌ک که خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا به‌م شێوه باسی ده‌کا: " ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێنا و ئاوێته‌ی سته‌میان نه‌کرد، به هێمنیی ده‌ژین و شاره‌زای راسته‌ڕێگه‌ن. "ئه‌و هێمنایه‌تییه‌ی قورئان باسی ده‌کا، هێمنایه‌تیی جه‌سته و گیان و دنیا و دواڕۆژ ده‌گرێته‌وه.
له‌مه‌ڕ گرینگیی هێمنایه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تییش خوای گه‌وره له ئایه‌تێکی تردا روو له کافره‌کانی مه‌ککه ده‌کا و ده‌فه‌رموێ: " ئایا نه‌یانبینیی که ژینگه‌یه‌کی هێمنمان بۆ دابین کردن له کاتێکا له ده‌وروبه‌ریان خه‌ڵکیان ده‌ڕفاند، ئایا ئیمان به باتڵ دێنن و حاشا له نیعمه‌تی خوا ده‌که‌ن ". خوای گه‌وره لێره‌دا مه‌به‌ستی له شاری مه‌ککه‌یه که هێمنایه‌تیی پێبه‌خشیوه و هه‌رکه‌س له‌وێ بژی هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌کا، له کاتێکدا به‌ر له ئیسلام ده‌وروبه‌ری مه‌ککه زۆر ناهێمن بوو.
پوخته‌ی قسان ئه‌وه‌یه که دین به‌شێکه له سروشتی مرۆڤ و له هیچ شوێنکاتێکدا مرۆڤه‌کان لێی بێ‌نیاز نابن. سه‌رنج بده چه‌ند جوان و پڕمانایه فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار که ده‌فه‌رموێ: " روو له ئایینی راست و ڕه‌وا بکه، سروشتێک که خوا مرۆڤی له‌سه‌ر دروستکردووه. گۆڕانێک به‌سه‌ر ده‌سکردی خوادا نایه و دینێکی راست و به‌هێزه به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵک نازانن "
|