خه‌بات: کاتژمێر چواری پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه ٢٣⁄١⁄٢٠١٠ ی زایینیی له هۆڵی کتێبخانه‌ی (فوروسێت) له شاری (ئۆسلۆ)ی پێته‌ختی وڵاتی نۆروێژ له‌لایه‌ن کومیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له‌و وڵاته کۆڕێکی سیاسیی بۆ به‌ڕێز (ره‌زا که‌عبیی)، جێگری سکرتێری گشتیی (کۆمه‌ڵه)، سازکرا.
له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمیی کومیته‌ی نۆروێژی (کۆمه‌ڵه) شاندێکی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان به‌شداریی ئه‌و سیمیناره‌ی کرد که به گه‌رمیی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی سیمیناره‌که‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
باسه‌که‌ی به‌ڕێز (ره‌زا که‌عبیی) تایبه‌ت بوو به رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران و بارودۆخی سیاسیی ئێستای ئه‌و وڵاته و هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له‌و باره‌وه.
کۆڕه‌که زیاتر له کاتژمێرێك و چاره‌که کاتژمێرێکی خایاند. له به‌شی دووه‌می کۆڕه‌که‌دا، که تایبه‌ت کرابوو به تێبینیی و بۆچوون و پرسیاری به‌شداران، ژماره‌یه‌ك را و بۆچوون و چه‌ند پرسیارێك خرانه روو که به‌شێکیان له‌لایه‌ن کۆڕگێڕه‌وه قسه‌یان له‌سه‌رکرا یان وه‌ڵام درانه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
|