خه‌بات: کاتژمێر ١٠ ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه ٢٥⁄١⁄٢٠١٠ ی زایینیی شاندێکی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستان که پێکهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا عبدالرحیم معرفتی و کاك جه‌بار ئه‌شعه‌ریی و کاك عه‌زیز سلێمانپور سه‌ردانی نووسینگه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی دێموکراتی کوردستانیان له شاری هه‌ولێر کرد و، له‌لایه‌ن رێزدار کاك عیسا ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات له پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی پارتی پێشوازییان لێ‌کرا.
له دانیشتنێکدا که ماوه‌ی نزیك به کاتژمێرێکی خایاند باسی پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی هه‌ردوولا کرا و، هه‌روه‌ها پێداگریی له‌سه‌ر درێژه‌دان و پته‌وترکردنی ئه‌و پێوه‌ندییه کرا.
|