خه‌بات: رۆژی شه‌ممه ٣٠⁄١⁄٢٠١٠ ی زایینیی کاتژمێر شه‌شی ئێواره له شاری (ڤێسته‌رۆس)ی وڵاتی سوئێد له‌لایه‌ن کومیته‌ی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و وڵاته رێوره‌سمێك بۆ رێزگرتن له شێستوچواره‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان پێکهێندرا.
نوێنه‌ری چه‌ندین رێکخراو و حیزبی سیاسیی پارچه‌کانی کوردستان، به‌تایبه‌تییش رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چه‌ندین رێکخراوی مه‌ده‌نیی و کلتووریی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له کوردانی دانیشتووی شاره‌کانی سوئێد و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕات بانگهێشتی ئه‌و رێوره‌سمه کرابوون.
له‌لایه‌ن کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوه‌که‌مان، رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، شاندێك به سه‌رپه‌رشتیی هاوبیرمان کاك عه‌زیز سلێمان‌پوور به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کرد.
رێوره‌سمه‌که له چه‌ندین بڕگه‌ی جۆراوجۆر پێکهاتبوو. له به‌شێکیدا بروسکه و په‌یامی حیزب و رێکخراوه‌کان خوێندرانه‌وه که له‌و په‌یوه‌ندییه‌شدا په‌یامی کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانیش پێشکه‌ش کرا.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
|