خه‌بات: کاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینیی ٢٩⁄١⁄٢٠١٠ ی زایینیی له یه‌کێك له ساڵۆنه‌کانی شاری (لیلله‌سترۆم)ی وڵاتی نۆروێژ رێوره‌سمێك له‌لایه‌ن حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ یادکردنه‌وه‌ی شێستوچوارهمین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان رێکخرا.
به‌شدارانی ئه‌م کۆڕه له ژماره‌یه‌ك له کوردانی دانیشتووی نۆروێژ و نوێنه‌ری چه‌ند رێکخراو و هێزی سیاسیی و مه‌ده‌نیی کوردستانیی، که له‌لایه‌ن رێکخه‌رانی رێوره‌سمه‌که‌وه بانگهێشت کرابوون، پێکهاتبوو.
له‌سه‌ر بانگهێشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، شاندێکی کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوه‌که‌مان، رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، به‌شداریی ئه‌و رێوره‌سمه‌ی کرد. هه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌یامی کومیته‌ی نۆروێژی (خه‌بات) به‌بۆنه‌ی شێشتوچوارهمین ساڵی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له‌لایه‌ن هاوبیرمان کاك محێددین حوسێنییهوه خوێندرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
|