خه‌بات: پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه ١٤⁄٢⁄٢٠١٠ ی زایینیی حیزبی شیوعیی عێراق و حیزبی شیوعیی کوردستان له وڵاتی سوئێد پێکه‌وه رێوره‌سمێکیان به بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی حیزبه‌کانیانه‌وه بۆ لایه‌نگرانیان و نوێنه‌ری هێز و رێکخراو و حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان پێکهێنا.
رێوره‌سمه‌که چه‌ندین بڕگه‌ی وه‌ك پێشکه‌شکردنی وتار و خوێندنه‌وه‌ی په‌یام و بروسکه‌ی له‌خۆگرتبوو.
له‌سه‌ر بانگهێشتی کومیته‌ی سوئێدی حیزبی شیوعیی کوردستان شاندێکی کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان به‌شداریی به‌شێکی ئه‌و رێوره‌سمه‌ی کرد که زۆر به ڕێزه‌وه له‌لایه‌ن رێکخه‌رانی کۆبوونه‌وه‌که‌وه به‌خێرهاتنیان کرا و پێشوازیی گه‌رمیان لێ‌کرا.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان.
|