خه‌بات: کاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینیی ٢٦⁄٢⁄٢٠١٠ی زایینیی له شاری (ئۆسلۆ)ی پێته‌ختی نۆروێژ کۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان شه‌ش حیزب و رێکخراوی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێکهات.
کۆبوونه‌وه‌که له درێژه‌دانی چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی پێشووتر پێکهات که به مه‌به‌ستی لێکنزیکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ و کارکردن بۆ پێکهێنانی سه‌کۆیه‌کی یه‌کده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست له‌و هێزانه بۆ بههێزترکهدنی خه‌باتی هاوبه‌ش رێکخرابوون. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نوێنه‌رانی لایه‌نه به‌شداربووه‌کان هه‌ریه‌که‌یان به نۆره‌ی خۆی روانگه و بۆچوونه‌کانی له‌سه‌ر بابه‌ته په‌یوه‌ندییداره‌کان ده‌ربڕی و به هاوبه‌شی گفتوگۆیان له‌سه‌ر کرد. شایه‌نی باسه که گفتوگۆکان روون و ره‌وان و مکوڕانه بوون و نیشانده‌ری تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌یکی واقێعیانه بوون.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که لایه‌نه به‌شداربووه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بریتی بوون له:
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
پاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
|