له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی شاندی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ عێراق له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا هاتووه که، ئێران به‌نیازی ده‌ستێوه‌ردانه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌دان ملیۆن دۆلاری ته‌رخان کردووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یاندراوی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی شاندی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ عێراق له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
3ی مارسی 2010
ئه‌ندامی باڵای په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا وریایی ده‌دات له ئاست ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق
نیگه‌رانیه‌كی زۆر له ئاڕادایه كه له عێراق، هه‌وڵێكی زۆر ده‌درێت هه‌تا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا فڕوفیڵ بكرێت. به تایبه‌تی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت خراوه‌ته سه‌ر ئێران و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی تۆمه‌تبارن به‌وه كه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو خه‌ریكی پیلانگێڕانن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی خه‌ڵك بخه‌نه ژێر پێ و ئیمكانیاتی به‌رفراوانی ماڵی‌یان خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پاڵێوراوه‌كانی خۆیان، كه لاگری ئێرانن له سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان سه‌ربخه‌ن.
وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیه‌كانمان، ئه‌مڕۆ له برۆكسێل، ستروان ستیڤێنسۆن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق گوتی:
"من ته‌له‌فون و ئیمه‌یلێكی زۆرم بۆ كراوه له لایه‌ن كه‌سایه‌تیه سیاسیه باڵاكان له عێراقه‌وه كه نیگه‌رانیه‌كانم پشت راست ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ندێك راپۆرت باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێرانیه‌كان سه‌دان ملیۆن دۆڵار ده‌نێرن بۆ ناوچه جیاجیاكانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكی پێ بكڕن. هه‌روه‌ها گوتراوه كه ژمارێك كامیۆن (لۆری)ی پڕ له سه‌ندووقی پڕكڕاو، له ئێرانه‌وه به‌ره‌و عێراق به‌رێكراون. ئه‌مكارانه، له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی گاڵته‌جاڕانه‌ی زیات له 500 پاڵێوراوی عه‌لمانی و دژه‌سكتارین ده‌كرێت كه له ناویاندا ژمارێك سه‌ركرده‌ی باڵای پارته‌كان و له‌وانه دوكتور ساڵح موتله‌گ و دوكتور زافر ئه‌لعانی هه‌ن به تۆمه‌تی ناڕه‌وای لاگریكردنیان له رژێمی پێشوو واتا سه‌دام حسێن. له راستیدا ته‌نها خاڵی هاوبه‌ش له ناو پاڵێوراوه دورخراوه‌كاندا، دژایه‌تیكردنی سه‌رسه‌ختانه‌ی ئه‌وانه له به‌رانبه‌یر ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له كاروباری عێراق.
من ده‌ستبه‌جێ بارونێس ئه‌شتۆن، نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌م ئاگادار كرده‌وه. هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی هه‌بوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد، عادڵانه و دیموكراتی له عێراق، ده‌مه‌وێًت ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بۆ كاربه‌ده‌ستانی عێراق روون بكه‌مه‌وه:
• یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌ك لایه‌نێكی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، هه‌ڵبژاردنێكی ساخته‌كارانه‌ی وه‌ك هه‌ڵبژاردنه درۆزنانه‌كه‌ی ئێران له مانگی حوزێرانی رابردووی پێ قبووڵ ناكرێت.
• كه‌وایه من پشت ده‌به‌ستم به هێز و لایه‌نه سه‌ربه‌خۆ و دیمۆكراتیه‌كان له عێًراق كه وریا بن هه‌تا ریًگری بكرێًت له هه‌مه‌جۆر هه‌وڵدان بۆ فڕوفێلكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
• داوا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كه‌م هه‌تا به وردی چاودێری بكه‌ن به سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه و هه‌مه جۆر ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاتی ده‌نگدان ئاشكرا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو پارته سیاسیه عێراقیه‌كان، كه‌سایه‌تیه‌كان، پاڵًێوراوه‌كان و خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌م كه راپۆرت و به‌ڵگه‌كانی خۆیان ده‌رباره‌ی ساخته‌كاری و فڕوفێلكردن له هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌م ئیمه‌یله بنێرن: ep.iraqielectionfraud@gmail.com
داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م كه ئه‌م راپۆرتانه له‌گه‌ڵ شوێن و كاتی رووداوه‌كان به وردی بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ی سه‌ره‌وه و گه‌ر بكرێت ناوی خۆشیان بنووسن و هه‌ر دیكۆمێنێتیكیشیان ده‌ست كه‌وت بۆمان بنێرن.
ستروان ستیڤێنسۆن
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق
................
سه‌رچاوه: ئاوێنه
|