خه‌بات: ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٨/٢/٢٠١٠ له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی شاری (لیلله‌سترۆم)ی وڵاتی نۆروێژ، مه‌ڕاسیمێک له یادی ٣١-ساڵه‌ی کۆچی دوایی سه‌رکرده مه‌لا مسته‌فا بارزانیی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی لیژنه‌ی ناوچه‌ی نۆروێژی پارتی دێموکراتی کوردستان، شاندێکی کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان به‌شداریی له‌م مه‌ڕاسیمه‌دا کرد. ئه‌م کۆڕیاده له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوچه‌ی نه‌رویجی پارتی دێموکراتی کوردستانه‌وه رێکخرابوو و به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی ئۆسلۆ و ده‌وروبه‌ریی و چه‌ندین حیزب و رێکخراو و که‌سایه‌تیی کوردستانیی و عێڕاقیی به‌ڕێوه‌چوو.
له به‌شێکی مه‌ڕاسیمه‌که‌دا په‌یامی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان، له یادی کۆچی دوایی سه‌رکرده (مه‌لا مسته‌فا بارزانیی)دا، خوێندرانه‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا په‌یامی کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌باتیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز کاک سه‌لاحه‌ددین عه‌بباسییه‌وه پێشکه‌ش کرا. ناوبراو له وته‌یه‌کی کورت‌دا ئاماژه‌ی به رۆڵی بارزانیی له شۆڕش و بزووتنه‌وه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی کوردستاندا کرد و رێزی له خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ی کورد گرت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات
|