به نێوی خودای به‌خشنده‌ی مێهره‌بان
هاونیشتمانانی کورد!
خه‌باتگێڕانی رێگای ئازادیی کوردستان!
دیسان ده‌ستی به‌هێزی یه‌زدان خولێکی دیکه‌ی به ره‌وره‌وه‌ی خه‌بات دا و، په‌ڕێکی تازه‌ی له په‌ڕتووکی ژیان هه‌ڵدایه‌وه و، ساڵێکی نوێی به رۆژژمێری ژیان و خه‌بات زیادکرد.
ئه‌وا ئه‌مجاریش ساڵی کوردیی نوێبۆوه و به‌هار، وه‌رزی وزه و وره و هه‌ستانه‌وه، هه‌ستایه‌وه و که‌وته وێزه‌ی گیانی زستانی سه‌رما و سه‌هۆڵبه‌ندان و، ئامێزی سه‌وزی پڕسۆزی خۆی بۆ مرۆڤ و زینده‌وه‌ران واڵاکرد.
به‌هار و نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ له رۆژژمێر و مێژووی ئێمه‌ی کوردی مافخوراوی ماڵبراوی خاکدزراودا هه‌میشه جێگه و پێگه‌ی تایبه‌تیی پێدراوه و یادی کراوه و رێزی لێگیراوه، چونکه به‌هار کۆتایی شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌ك و رێبه‌ندان و کڕێوه‌یه و، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی سروشت و رازانه‌وه‌ی ده‌شت و پێده‌شت و دیمه‌نه دڵڕفێنه‌کانه و، وه‌رزی ده‌ستله‌ملانکردنی بولبولی خۆشخوێنی ئاشقی ژیان و ئازادییه له‌گه‌ڵ گوڵاڵه‌سووره‌ی سه‌ربه‌ستییدا و، سه‌رله‌نوێ گیانێکی دیکه‌ی پڕ له خه‌بات و چالاکیی و نه‌وه‌ستان به‌به‌ر سروشت و زینده‌وه‌راندا ده‌کاته‌وه. جگه له‌وه ساڵی نوێ و نه‌ورۆزی کوردستان وه‌ك رۆژێکی نوێ و هێمایه‌ك بۆ سه‌رکه‌وتنی راستیی به‌سه‌ر ناڕاستیی و سه‌ربه‌ستیی و دادوه‌ریی به‌سه‌ر سته‌م و نابه‌رانبه‌رییدا یادی لێکراوه و، به ئاهه‌نگ گێڕان و ده‌ربڕینی خۆشیی پێشوازیی لێکراوه و وه‌ك نه‌ریتێك زیندوو ڕاگیراوه.
ئازادییخوازانی کوردستان و ئێران!
ئێمه له کاتێکدا پێشوازیی له به‌هار و نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ و هاتنی ساڵی ١٣٨٩ی کۆچیی- هه‌تاویی ده‌که‌ین که بۆ زیاتر له سێ ده‌یه ده‌چێ خه‌ڵکی ئێران و کوردستان له‌ژێر سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی پڕ له تاوان نابه‌رانبه‌ریی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی ئێران‌دا ده‌ناڵێنن و، له‌و ماوه دوور و درێژه‌دا له هه‌موو جۆره ئازادیی و دادوه‌ریی و خۆشیی و سه‌ربه‌ستییه‌ك بێبه‌ش بوون. ئه‌وه زیاتر له سی ساڵه کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و رژیمه دژه‌ئازادیی و دژه‌ئینسانییه، له‌ژێر په‌رده‌ی ئیسلامدا، به نامرۆڤانه‌ترین شێوه و زۆر بێده‌ربه‌ستانه و بێئابڕوانه و سه‌ره‌ڕۆیانه ئه‌تکی ئازادیی و به‌ها پیرۆزه مرۆڤایه‌تییه‌کانمان ده‌که‌ن، سنووره ئیسلامییه‌کان ده‌به‌زێنن، به‌ربه‌سته ئینسانییه‌کان ده‌په‌ڕێنن، ماڵ و سامانمان ده‌دزن، پێنووسه حه‌قنووسه‌کان ده‌شکێنن، په‌نجه ره‌نگینه‌کان ده‌قرتێنن، په‌ڕه و په‌ڕتووکان ده‌دڕێنن، ئازادیی ده‌ڕه‌وێنن، ئازادییخوازان ده‌خنکێنن، تێکۆشه‌رانی مافویست ده‌ڕه‌تێنن و له‌لانه و ماڵی خۆیان ده‌تارێنن، مافخوازان و ئازادییویستانی کوردستان ده‌گرن و ده‌کوژن و بێسه‌روشوین ده‌که‌ن، به کورتیی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراو به مه‌یلی خۆیان چی ناشایسته و نائینسانییه به ژیان و ژینگه و مرۆڤه‌کانی ده‌که‌ن.
به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌بێ بڵێێن جێگه‌ی شانازیی و خۆشحاڵییه که له ساڵی ١٣٨٨ دا خه‌باتی ئازادییخوازانه‌ی خه‌ڵك و راپه‌ڕینی دژی دیکتاتۆریی له ئێران و کوردستاندا پێینایه پله و قۆناغێکی دیکه و، چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره و گرنگی نان و، گه‌یشته ئاست و راده‌یه‌ك که هاوار و ناڵه‌ی ژێرده‌ستان و ده‌نگی بانگی ئازادییخوازان پایه‌کانی کۆشکی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رانی رژیمی له‌رزاند و گۆمی مه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی شڵه‌قاند و، کاربه‌ده‌ستان و سه‌رانی رژیمی له خه‌وی ره‌نگاوڕه‌نگی نێو کۆشك و قه‌ڵاتان راچڵه‌کاند. خۆپیشاندانه ملوێنییه به‌ربه‌رین و پڕ له قوربانییدانه‌کانی چه‌ند مانگی رابردوو کاربه‌ده‌سته باڵاده‌سته‌کانی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی ئێران و دامه‌زراوه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیهـ و ته‌نانه‌ت شه‌خسی وه‌لی فه‌قیهیشی خسته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه و، به زمانێکی روون و ده‌نگێکی ره‌وا و ره‌وان ئه‌و په‌یامه‌ی به گوێی رژیم و جیهانییان دادا که ده‌زگای درۆ و تاوانی رژیم ئیتر چیدی ناتوانن به درۆ و دووڕوویی و خاپاندن، یا به هه‌ڕه‌شه و چاوسوورکردنه‌وه و گرتن و به‌ندکردن و بێسه‌روشوێنکردن و ئه‌تککردن و کوشتن و له‌ناوبردن و ره‌فتار و گوفتار و ئه‌تواری نامرۆڤانه خه‌ڵکی تینووی ئازادیی و ئاشقیی سه‌ربه‌ستیی له خه‌بات و به‌رخودانی خۆیان پاشگه‌زبکه‌نه‌وه یا ته‌نانه‌ت لاواز و سست بکه‌ن. به واتایه‌کی دیکه سه‌رانی رژیم بۆ دوایین جار تێگه‌یه‌ندران که ئیدی سه‌ره‌تای کۆتایی ته‌مه‌نی پڕ له تاوانیان نزیكبۆته‌وه و، هه‌ور و ته‌می ده‌رد و خه‌می رۆژی ره‌شی ده‌سه‌ڵاتیان روو له ره‌وینه‌وه‌ی یه‌کجارییه و، هاکا هه‌تاوی هاتنه‌دیی هیوای هه‌ژاران هه‌ڵات و له سه‌رانی دا.
کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان به بۆنه‌ی هاتنی به‌هار، وه‌رزی هه‌ستانه‌وه و گه‌شانه‌وه، و ساڵی نوێی ١٣٨٩ پڕ به دڵ پیرۆزبایی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات به ئه‌ندامان و کادر و پێشمه‌رگه و دۆستان و لایه‌نگرانی (خه‌بات)، خه‌ڵکی خۆڕاگر و خه‌باتگێڕی کوردستان، که‌سوکار و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی رێکخراوه‌که‌مان و هه‌موو کوردستان، به‌ندییانی سیاسیی خۆڕاگر که ساڵانێکی زۆره له به‌رامبه‌ر ئازاردانه جه‌سته‌یی و ده‌رووونییه‌کان و بێرێزیی و سووکایه‌تییپێکردنه‌کانی جه‌للادانی رژیمدا کێوئاسا خۆیانڕاگرتووه، ئازادییخوازانی رێگای رزگاریی کورد و کوردستان و، تێکۆشه‌ره ئاواره و په‌ڕیوه و تاراوه‌کان له هه‌ر گۆشه و که‌نارێکی ئه‌و گرده زه‌وییه بن.
ده‌ستی نزا و داوامان به‌رزده‌که‌ینه‌وه و له خودای ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌نبه‌زه‌یی ده‌پاڕێینه‌وه که به ده‌هه‌نده‌یی و دلۆڤانیی خۆی ده‌رووی سۆز و به‌زه‌ییمان لێبکاته‌وه و، ساڵی نوێ بکاته ساڵی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر سته‌مکاراندا و کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتیان بێنێ و ئازادیی و ئاشتیی و ئاسووده‌ییمان پێببه‌خشێ.
دیسان هاتنی به‌هار و ساڵی نوێ له هه‌موولایه‌کمان پیرۆزبێ!
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
کومیته‌ی ناوه‌ندیی
١ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٨٩ی کۆچیی- هه‌تاویی
٢١⁄٣⁄٢٠١٠ی زایینیی
|