به ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
رووناکبیرانی کورد!
راگه‌یاندن له شێوه جۆراوجۆره‌کانیدا، به تایبه‌تییش کتێب و کۆڤار و رۆژنامه و بڵاوکراوه نووسراوه‌کان، ئاوێنه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیاره‌کان و تابلۆی رانوێنی کار و خه‌باتی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کان و نیشانده‌ری گه‌شه‌ی بیر و تێگه‌یشتنی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌کانن. گرنگیی ئه‌م به‌شه‌ی نووسین و بڵاوکردنه‌وه به راده‌یه‌که که زۆرجاران پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵ و ئاستی ژیریی و رووناکبیریی ئه‌ندامه‌کانی به به‌رزیی و نزمیی و گه‌شه و سستیی ئه‌م بواره‌ی راگه‌یاندن به‌ستراوه‌ته‌وه و هه‌ر به‌و ربه‌یه‌ش پێوانه‌کراوه.
نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی کوردستان!
١١٢ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شاری (قاهیره)ی پێته‌ختی وڵاتی (میسر) یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردیی به ناوی (کوردستان) له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس و سیاسه‌تمه‌داری کورد، (میقداد میدحه‌ت به‌درخان)، چاپ و بڵاوکرایه‌وه. بێگومان ده‌رچوونی (کوردستان) له‌و کات و شوێنه‌دا ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره بوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگارییخوازیی کورد و بواری رووناکبیریی کوردستان و، هێز و تینێکی زۆری به ره‌وتی گه‌شه‌ی نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی کوردیی، به تایبه‌تییش له چوارچێوه‌ی رۆژنامه و کۆڤار و بڵاوکراوه جۆراوجۆره‌کان، به‌خشی. له‌وکاته به‌دواوه که‌سایه‌تییه ئه‌ده‌بیی و رووناکبیرییه‌کان و خوێنده‌وارانی کورد، به تایبه‌تییش ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی په‌یامی ره‌سه‌ن و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رانه بوون و خۆیان له به‌رانبه‌ر پرسی ره‌وای نه‌ته‌وه‌که‌یان به به‌رپرس زانیوه، به ده‌رکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر رۆژنامه و بڵاڤۆکی ره‌نگاوڕه‌نگ له روونکردنه‌وه‌ی بیر و هزر و به‌هێزکردنی هه‌ستی ئازادییخوازانه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واریی و گه‌یاندنی زانیاریی هه‌مه‌جۆر به تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، ده‌وری به‌رچاو و کاریگه‌ریان گێڕاوه. ئه‌مه‌ش له پته‌وکردنی ریزه‌کانی خه‌باتی مافخوازانه‌ی کورد و په‌ره‌دان به وێژه و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و رووناکبیریی گشتیی و زیادکردنی ئۆگریی به تێکۆشانی سیاسیی و خه‌مخواردن له پرسی خاك و خه‌ڵکی کوردستان خزمه‌تی دیار و ئاشکرای هه‌بووه.
پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه زۆره ده‌کرێ بڵێین به خۆشییه‌وه ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی و بواری راگه‌یاندن له کوردستان به گشتیی له رووی چه‌ندێتیی و چۆنێتییه‌وه له ئاستێکی به‌رز و پێشکه‌وتوو دایه، چونکه به بڕوای ئێمه ده‌رکردنی سه‌دان و هه‌زاران بڵاوکراوه‌ی جۆراوجۆر و وه‌گه‌ڕخستنی ژماره‌یه‌کی زۆر ده‌زگا و ناوه‌ندیی راگه‌یاندنی وه‌ك رادوێ و پێگه‌ی ئینته‌رنێتیی و ته‌له‌فزیۆن له به‌شه لێکدابڕاوه‌کانی کوردستان نیشانه‌ی جۆرێك له گه‌شه و هه‌ڵدان و به‌ره‌وسه‌رچوونی کاری بڵاوکردنه‌وه و راگه‌یاندنه له کوردستان.
راستییه‌کی روون و ئاشکرایه که له‌ژێر سایه‌ی شوومی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری کۆماریی به‌ناو ئیسلامیی، ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوونه گۆڕستانی رۆژنامه و رۆژنامه‌وانان. ئه‌و رژیمه سته‌مکاره له زیاتر له سێ ده‌یه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیدا به سه‌رکوتی ئازادییه‌کانی راگه‌یاندن و پێشێلکردنی مافه‌کانی راگه‌یاندنکاران و راونان و گرتن و کوشتنی رووناکبیره ئازادبیر و ئازادییویسته‌کان و به په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی سانسۆڕی هه‌مه‌جۆر زۆر به تووندیی و دڕنده‌یی رووبه‌ڕووی کاری رۆژنامه‌گه‌ریی و رۆژنامه‌وانان بۆته‌وه. هه‌ر بۆیه له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌میشه کۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و رووناک‌بیر و رۆژنامه‌وانی بوێر و حه‌قبێژ و راستیینووسی نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌بوون که خزمه‌تی شایانیان به‌م بواره کردووه، به‌ڵام ده‌بێ بڵێین به داخه‌وه ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی رێگه‌ی پێنه‌دراوه ئه‌و گه‌شه و پێشکه‌وتنه به‌خۆوه ببینێ که بۆ نموونه له باشووری کوردستان هه‌یه.
ئێمه له به‌شی راگه‌یاندنی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان له یادی ١١٢ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردییدا پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ده‌نێرین بۆ هه‌موو رۆژنامه‌وان و رووناک‌بیر و وێژه‌وان و نووسه‌ران و خاوه‌نقه‌ڵه‌مه بوێر و نه‌ترس و راستییخوازه‌کان. هاوکات سڵاو ده‌نێرین بۆ تێکڕای ئه‌وانه‌ی له قۆناغه جۆاروجۆره‌کانی خه‌باتی راگه‌یاندندا به هه‌ر شێوه و راده‌یه‌ك بۆیان کراوه و لواوه خزمه‌تیان به ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردیی کردووه و سوودیان بۆ بیر و باوه‌ڕ و ویست و داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واریی هه‌بووه.
ده‌ستخۆشیی و ماندوونه‌بوونی و ته‌مه‌ندرێژیی به هه‌موو هاوبیر و هاوپیشه‌کانمان له هه‌ر شوێن و گۆشه‌یه‌کی ئه‌م دنیایه بن، ده‌ڵێین و، هیوای سه‌رکه‌وتنیان له ئه‌رکی پیرۆزیاندا بۆ ده‌خوازین.
پیرۆزبێ یادی ده‌رچوونی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردیی!
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
به‌شی راگه‌یاندن
٢ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٨٩ی کۆچیی – هه‌تاویی
( ٢٢⁄٤⁄٢٠١٠ی زایینیی)
|