به نێوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
هاونیشتمانانی کوردستان!
لایه‌نه سیاسییه تێکۆشه‌ره‌کان!
داکۆکییکارانی مافی مرۆڤ!
رژیمی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێران هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌رکاری سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگ و راوه‌دوونان و ئه‌شکه‌نجه‌کردن و گرتن و کوشتن و ئیعدامکردنی ناڕازییانی کرده بنه‌مای سیاسه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی ناڕه‌وای خۆی به‌سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا و، به درێژایی مێژووی ره‌شی سی ساڵه‌ی ته‌مه‌نی له‌پێناوی پته‌وکردنی پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و درێژه‌دان به ته‌مه‌نی کۆماره نائیسلامییه‌که‌ی که‌ڵکی له‌و سیاسه‌ت و رێبازه دژی ئینسانییه وه‌رگرتووه. کارنامه‌ی کرده‌وه‌ی ئه‌و سێ ده‌یه‌ی رژیم پڕه له تاوانی ئه‌وتۆ که مرۆڤایه‌تیی شه‌رمی لێده‌کا، زنجیره تاوانێك که ته‌واو پێچه‌وانه و دژی ئیسلام و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه و زۆر له به‌ها و بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ دووره. ئه‌و رژیمه دڕنده‌خووه، به تایبه‌ت بۆ سه‌رکوتی بزووتنه‌وه‌ی رزگارییخوازانه‌ی کوردستان و چاوترسێنکردنی رۆڵه‌کانی کورد و خنکاندنی بانگی ئازادیی له گه‌رووی ئازادییخوازانی تێکۆشه‌ردا، توندترین شێوه‌ی دڕندانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌وکردووه و، سه‌ره‌ڕای شه‌ڕی رووبه‌ڕوو و سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر و تۆپباران و بۆمباران و میلیتاریزه‌کردنی کوردستان هه‌زاران مرۆڤی کوردی له چاڵه ره‌شه‌کانیدا به‌ندکردووه و، وێڕای ئه‌شکه‌نجه و ئازاری ده‌روونیی و جه‌سته‌یی نێوه نێوه پۆلێکی ئیعدام کردوون.
ئه‌و رژیمه تازه‌ترین په‌ڕی په‌ڕتووکی په‌ڕپووت و پووچی کارنامه‌که‌ی به له‌سێداره‌دانی پێنج که‌س، که چواریان تێکۆشه‌ری سیاسیی کورد بوون، پڕکرده‌وه. ئه‌وه بوو له به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه ١٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٨٩ پێنج به‌ندکراوی سیاسیی به ناوه‌کانی: فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلیی، عه‌لی حه‌یده‌رییان، شیرین عه‌له‌مهولیی و مه‌هدی ئیسلامی‌یان، له به‌ندییخانه‌ی (ئه‌وین)ی تاران، که به‌تاوانی بێبناوانی پێوه‌ندیی به لایه‌نی سیاسیی حوکمی ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، ئیعدام‌کران. رژیمی ملهوڕی ئێران به ئیعدامکردنی ئه‌و پۆله چالاکه مه‌ده‌نییه جارێکی تریش رووی دزێوی خۆی نیشانی جیهانیان دا و سه‌لماندی که تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتپه‌رسته دیکتاتۆرانه ده‌ستی سته‌میان سێبه‌ری به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا بکشێ ئازادیی له زنجیردا به به‌ندکراویی ده‌مێنێته‌وه و، ماف و مافخوازیی و مافخوازان ده‌روو و ده‌رفه‌تیان پێنادرێ و، سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه و داگیرکاریی هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێ.
وه‌ك ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم له‌م تاوانه تازه و له جینایه‌ته پێشووه‌کانیشیدا هه‌وڵیانداوه له دۆسیه‌ی به‌ندییه سیاسییه‌کاندا تۆمه‌ت و تاوانی وا جێبکه‌نه‌وه که له به‌ها و که‌سایه‌تیی و ره‌وایی خواسته‌کانیان که‌مبکه‌نه‌وه و، به‌وه‌ش به خه‌یاڵی خۆیان خوێنیان حه‌ڵاڵ بکه‌ن و بێده‌ربه‌ستانه به گیانی ئه‌و زیندانییانه، ته‌نیا به تاوانی کوردبوون و سیاسییبوون، فتوای ره‌وایی مه‌رگ بده‌ن. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م جاره‌ش ئه‌و رژیمه هه‌ر به ستاندنی گیانی ئه‌و تێکۆشه‌رانه دڵی ره‌شی پڕله‌قینی ئۆقره‌ی نه‌گرتووه، به‌ڵکو بنه‌ماڵه و که‌سوکار و خزمه‌کانیشی دوای ئه‌وان به چه‌شنێکی تر و له رێگای یاریکردن به چاره‌نووسی به‌ندییه‌کان ئازار و سزا داوه و، به قه‌ده‌غه‌کردنی چاوپێکه‌وتنی نێوان به‌ندیی و که‌سوکار و هاوپێوه‌ندییه‌کانیان و یاساغکردنی ئامرازه‌کانی پێوه‌ندییگرتن له‌گه‌ڵیان رێگه‌ی نه‌داوه ئازیزانیان له چاره‌نووسیان ئاگادار بن. دوای له سێداره‌دانیشیان به گه‌مه‌کردن به هه‌واڵی مان و نه‌مانیان و نه‌دانه‌وه‌ی لاشه‌ی بێگیانیشیان ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی بێڕه‌حمانه‌ی نزیکانیان ده‌ده‌ن و سووکایه‌تییان پێده‌که‌ن و هه‌ست و سۆزیان بریندار ده‌که‌ن و دڵ و ده‌روونیان ئازارده‌ده‌ن.
ئێمه له رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان وێڕای مه‌حکوومکردن و شه‌رمه‌زارکردنی ره‌فتاری نامرۆڤانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی تاوانباری کۆماری به‌نێو ئیسلامیی و ئاراسته‌کردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی گه‌رمی خۆمان به بنه‌ماڵه و که‌سوکاری ئه‌و شه‌هیدانه و خه‌ڵکی کوردستان، داوا له ناوه‌نده بڕیاربه‌ده‌سته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و رێکخراوه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ ده‌که‌ین هه‌رچی زووتر به‌ربه‌ست و سنوورێك له‌به‌رده‌م سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌و رژیمه و ملهوڕیی کاربه‌ده‌سته‌کانی دابنێن و، رێگه‌نه‌ده‌ن چیدیکه یاری به مافی گه‌لان و خوێن و گیان و ژیانی رۆڵه‌کانی کورد و ئازادیخوازانی تێکۆشه‌ر بکه‌ن و هیچ یاسا و پێوه‌ر و بڕیار و به‌هایه‌کیش به‌هه‌ندنه‌گرن.
ریسوایی بۆ کۆماری مرۆڤکوژی به‌نێو ئیسلامیی ئێران.
سه‌رکه‌وێ بزاڤی رزگارییخوازیی گه‌لی کوردستان.
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
١٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٨٩ ی کۆچیی- هه‌تاویی
٩⁄٥⁄٢٠١٠ی زایینی
|