راگه‌یه‌ندراوی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان به بۆنه‌ی له‌سێداره‌دانی خه‌باتکارێکی نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ،(عبدالحمید ریگی)
به نێوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
خه‌باتگێڕانی ئازادییخوازی کوردستان و ئێران!
رژیمی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێران مانه‌وه‌ی خۆی له سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگ و کوشتوبڕدا ده‌بینێ، هه‌ر بۆیه بۆ چاوترسێنکردنی گه‌لانی چه‌وساوه‌ی ئێران و به مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادییخوازانه‌ی ئه‌و گه‌لانه، هه‌ر رۆژه تاوانێك ده‌خوڵقێنێ و ناوه ناوه به تاك و کۆ تێکۆشه‌ران ده‌خنکێنێ و ژیان له ئازادییخوازان ده‌ستێنێ، تا به خه‌یاڵی خۆی ئیراده‌ی به‌هێزی تێکۆشه‌رانی سه‌ر گۆڕه‌پانی تێکۆشان تێک‌بشکێنێ و سایه‌ی سته‌می به‌سه‌ر هه‌موواندا بسه‌پێنێ.
کۆماری نائیسلامیی و نائینسانیی ئێران له پێناوی پیاده‌کردنی ئه‌و سیاسه‌ته سته‌مکارانه‌یدا جارێکی تریش تاوانی خوڵقاند و به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه‌کانی ئێران رۆژی دووشه‌ممه ٣ ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٩ی ك.هـ (عبدالحمید ریگی)، تێکۆشه‌ر و خه‌باتکاری نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ و برای (عبدالمالك ریگی) رێبه‌ری رێکخراوی"بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکیی ئێران"ی له‌سێداره‌دا. رژیم به ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه، دیسان رووی دزێو و دژه‌مرۆڤانه‌ی خۆی نیشانی خه‌ڵکی ئێران و جیهان دایه‌وه و سه‌لماندیه‌وه که جگه له توندوتیژیی و سه‌رکوت و ئیعدام و ئه‌شکه‌نجه شێوازێکی دیکه‌ی بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ مافی گه‌لان نییه و، جوێ له جووخه‌ی خنکاندن وه‌ڵامێکی بۆ بانگی ئازادیی و دادگه‌ریی ئه‌وان نییه و، جیا له بڕیاری راونان و گرتن و کوشتن به‌رنامه‌یه‌کی تری بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ره‌وای گه‌لانی ئێران پێ نییه.
ئیعدامی (عبدالحمید ریگی) چه‌ند رۆژ دوای له‌سێداره‌دانی پۆلێك تێکۆشه‌ری کورد، ئه‌و راستییه به روونیی ده‌رده‌خا که کۆماری به‌نێو ئیسلامیی، به‌ره‌ی ئازادیی و ئازادیخوازان له هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب و ره‌گه‌زێك بن، به چاوی دوژمن و نه‌یار سه‌یر ده‌کا، بۆیه به پێوه‌رێك هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌موویان ده‌کا و له پێناو دابینکردنی ئامانجێك – که درێژه‌دان به ته‌مه‌نی پڕ له تاوانیه‌تی- هه‌موویان سه‌رکوت ده‌کا.
ئێمه له رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی په‌رۆشیی خۆمان بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و خه‌باتکاره‌ی گه‌لی به‌لووچ، سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌سوکاری و تێکۆشه‌رانی بزاڤی رزگارییخوازیی خه‌ڵکی به‌لووچستان ده‌که‌ین و له خوا ده‌خوازین لێی خۆشبێ و له به‌هه‌شتی به‌رینی خۆیدا جێی بکاته‌وه. له هه‌مان کاتدا ئێـمه ئه‌و تاوانه‌ی رژیمی نائیسلامیی ئێران به توندیی مه‌حکووم ده‌که‌ین و، داواکارین وه‌ك چۆن خوێن و گیانی زیندانییانی سیاسیی هه‌موو لایه‌کمان له به‌ندیخانه‌کان و بن سێبه‌ری سێداره‌ی سته‌مکاراندا ئاوێته ده‌کرێن، ئاواش ئێمه میراتگرانی ئه‌و قوربانییانه و تێکۆشه‌رانی گۆڕه‌پانی به‌ربه‌ره‌کانیی دژی رژیم هه‌ست و هێزمان ئاوێته بکه‌ین و له ریزێکی یه‌کگرتوو و پته‌ودا بۆ ئامانجه‌کانمان تێ‌بکۆشین.
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
کومیته‌ی ناوه‌ندیی
٤ ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٩ی ك.هـ
|