خه‌بات: کاتژمێر یه‌کی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٦⁄٦⁄٢٠١٠، ژماره‌یه‌ك حیزب و رێکخراوی سیاسیی و مه‌ده‌نیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له شاری (ستۆکهوڵم)، پێته‌ختی سوئێد، کۆبوونه‌وه.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه که سێیه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی له‌و جۆره له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا بوو، تێیدا نوێنه‌رانی هێز و لایه‌نه به‌شداربووه‌کان روانگه و بیروبۆچوونی رێکخراه‌وکانیان سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی کوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی پێکهێنانی یه‌کده‌نگیی و هاوکاریی به کرده‌وه له نێوان هێزه‌کان باسکرد. ئه‌رك و چالاکییه هاوبه‌شه‌کان و جیاوازی روانگه‌کان و گیروگرفته‌کان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کان بوون.
کۆبوونه‌وه‌که له روانگه‌ی تێکڕای به‌شدرابووانه به‌گشتی به گرنگ و به‌سوود زانرا و به‌ردوامی کۆبوونه‌وه‌کان جه‌ختی له‌سه‌رکرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك له‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی که نه‌یانتوانیوه به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کان ببن، لیژنه‌یه‌ك راسپێردرا که تا کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو، پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێز و لایه‌نانه بگرێ و داوایان لێ‌بکا به مه‌به‌ستی کاری هاوبه‌ش و کۆده‌نگی پتری حیزب و رێکخراوه‌کان رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتوو دا، به‌شداربن.
جیی ئاماژه‌پێکردنه که به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که بریتی بوون له:
١- پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
٢- رێکخراوی خه‌بات، ی شۆڕشگێڕی کوردستان
٣- کۆمه‌ڵه- پارتی سوسیالدێموکڕاتی کوردستان
٤- حیزبی دێموکڕاتی کوردستان / ده‌ره‌وه‌ی وڵات
٥- کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان / سوئێد
٦- پڵاتفۆرمیی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کوردستان
٧- کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد/ ئورووپا
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: کومیته‌ی سوئێدی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
|