خه‌بات: رۆژی سێشه‌ممه ٨⁄٦⁄٢٠١٠ کاتژمێر دوازده‌ی نیوه‌ڕۆ له باره‌گای سه‌ره‌کیی رێکخراوی ( هاوکاریی خه‌ڵکیی نۆروێژیی) (Norsk Folkehjelp)له شاری (ئۆسلۆ)ی پێته‌ختی نۆروێژ، کۆبوونه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن رێکخراوی ناوبراوه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رێکخراوی سیاسیی و مه‌ده‌نیی به‌شه‌کانی کوردستان پێکهات. له‌سه‌ر بانگهێشتی رێکخراوی ناوبراو شاندێکی کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوه‌که‌مان، رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کرد.
سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که به‌رپرسانی رێکخراوی میواندار سوپاس و به‌خێرهاتنی میوانه‌کانیان کرد. پاشان باسیان له مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی پێکهێنانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه کرد و گوتیان که مه‌به‌ستی ئه‌وان دواندنی رێکخراوه سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌کانی کورد له نۆروێژ و راوێژکردن له‌گه‌ڵیانه تا بتوانن زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر دۆخی پارچه‌کانی کوردستان په‌یدا بکه‌ن و، هه‌روه‌ها له نزیکه‌وه داوا و پێشنیاری ئه‌و لایه‌ن و رێکخراوانه بۆ کاره‌کانی رێکخراوه‌که‌یان و هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌کانی رابردوویان ببیستن. دواتر به‌رپرسانی رێکخراوی ( هاوکاریی خه‌ڵکیی نۆروێژیی) به درێژیی له‌سه‌ر کار و تێکۆشان و خزمه‌ته‌کانی رێکخراوه‌که‌یان بۆ خه‌ڵکی کورد له کوردستان، به تایبه‌تییش له باشووری کوردستان، و هه‌روه‌ها بۆ په‌نابه‌رانی کورد که له نۆروێژ نیشته‌جێن کرد.
له به‌شی دووه‌می کۆبوونه‌وه‌که‌دا، له‌سه‌ر داوای رێکخراوی میواندار، نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه‌کان هه‌ر کام به نۆره‌ی خۆیان تێبینیی و سه‌رنج و پێشنیاره‌کانی خۆیان خسته‌ڕوو. له‌و به‌شه‌دا شاندی کومیته‌ی نۆروێژی (خه‌بات)یش له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ خزمه‌ته‌کانی ئه‌و رێکخراوه له باشووری کوردستان، چه‌ند سه‌رنج و روانگه‌ی له‌مه‌ڕ کاره‌کانی رێکخراوی ناوبراو تا ئێستا و هه‌روه‌ها هێندێك پێشنیار بۆ داهاتووی کاره‌کانیان پێشکه‌ش به رێکخراوی میواندار کرد.
له کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا هه‌موو لایه‌ك خۆشحاڵیی خۆیان بۆ گرێدانی ئه‌م جۆره کۆبوونه‌وه و راوێژانه ده‌ربڕی. رێکخراوی میوانداریش به‌ڵێنی دا له داهاتوودا کۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا پێکبهێنێ.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که رێکخراوی نۆروێژیی ((Norsk Folkehjelp رێکخراوێکی خێرخوازیی ئه‌و وڵاته‌یه و له زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی شه‌ڕ و کاره‌ساتی سروشتیی تێدا رووده‌ده‌ن خزمه‌تی مرۆیی پێشکه‌ش ده‌کا.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
|