رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی ١٢⁄٦⁄٢٠١٠ کاتژمێر ١ی نیوه‌رۆ، هه‌ردوو رێکخراوی (ئه‌منێستی ئینتێرناشناڵ) و (مافی مرۆڤی ئێران)، لقی نۆروێژ، خۆپێشاندانێکی گه‌و‌ره‌یان له به‌رده‌م پاڕڵمانی نۆروێژ له ئۆسڵۆ بۆ مه‌حکومکردنی ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی، ئه‌شکه‌نجه و پشتیوانییکردن له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی له گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکهێنا، که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئێرانییه‌کانی دانیشتوویی نۆروێژ به پیر ئه‌و بانگه‌وازه‌وه هاتبوون و پشتیوانی‌یان له‌و حه‌ره‌که‌ته کرد. شایانی باسه که (کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ) به‌شدارییه‌کی به‌رچاویان هه‌بوو که به هێمای خۆیان، واته ئاڵای پیرۆزی کوردستان، به‌شدارییان کرد و په‌یامی کۆمیته‌ی هاوبه‌شیان پيشکه‌ش کرد.
خۆپێشانده‌ران به وێنه‌ی شه‌هیدانی ١٩ ی بانه‌مه‌ڕ و دروشمی جۆراوجۆر له پێوه‌ندیی ده‌گه‌ڵ مه‌حکومکردنی رێژیمی دیکتاتۆری کۆماری به ناو ئیسلامیی ئێران به‌شدار بوون.
له نێوئاخنی خۆپێشاندانه‌که دا ئه‌و که‌سایه‌تیی و حیزب و رێکخراوانه په‌یامیان خوێنده‌وه:
١. مه‌حموود ئه‌میری موقه‌دده‌م، به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران له نۆروێژ
٢ . ماریت نیباک، له پارتی کاری نۆروێژ و ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت ره‌ئیسه‌ی پارڵمان
٣ . مۆرتێن هۆیلوند، له حیزبی پێشکه‌و‌تن و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارڵمان
٤ . خانمی نه‌زووری، نوێنه‌ری دایکانی تازیه‌باری ئێرانی
٥ . مالین سته‌یرۆ ترۆنسمۆێن، ئه‌ندامی رێبه‌ری حیزبی سۆسیالیستی چه‌پ
٦ . بۆرگیلد تێندێن، نوێنه‌ری حیزبی چه‌پ
٧ . نێدا هه‌زاری، نوێنه‌ری جوڵانه‌وه‌ی لایه‌نگری دێموکراسیی له ئێران
٨ . تور هاڵورسێن، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئازادیی له ئۆسڵۆ
٩ . ته‌ڵا ئه‌عزه‌می، نوێنه‌ری کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ
١٠ . ره‌زا شه‌رکانلوو، به‌رپرسی شورای په‌نابه‌رانی سیاسیی ئێرانیی
١١ . ئینا تین، جێگری سکرتێری گشتیی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی(ئه‌منێستی ئینتێرناشناڵ) له نۆروێژ.
پێویست به ئاماژه کردنه که کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ پێکهاتووه له‌و حیزب و رێکخراونه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان:
حیزبی دێموکراتی کوردستان
بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
رێکخراوی خه‌باتی شۆڕشگێری کوردستان
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: کومیته‌ی نۆروێژی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
|