خه‌بات: کاتژمێر چوار و نیوی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه ١٠⁄٦⁄٢٠١٠ی زایینیی ماڵپه‌ڕی (مێدیانیووز) کۆڕێکی له‌ژێر ناونیشانی (کوده‌تای فه‌رهه‌نگیی) له ساڵۆنی کتێبخانه‌ی گشتیی شاری هه‌ولێر پێکهێنا. له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی رێکخه‌رانی کۆڕه‌که، شاندێکی رێکخراوه‌که‌مان، رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز (مامۆستا حامید مه‌عرووفیی) به‌شدارییان کرد.
له کۆڕه‌که‌دا که نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك حیزب و رێکخراوی کوردستانیی و چه‌ندین که‌سایه‌تیی ئاماده‌بوون، هه‌ردوو به‌ڕێزان ( کاك قه‌ره‌نی قادریی و کاك شاهۆ فه‌رازمه‌ند) که بابه‌تیان هه‌بوو، به‌درێژیی سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌ی باسه‌کانیان قسه‌یان کرد.
دوای ته‌واوبوونی باسه‌کانی ناوبراوان نۆره گه‌یشته تێبینیی و پرسیاری به‌شدارانی کۆڕه‌که. له‌و به‌شه‌دا مامۆستا حامید مه‌عرووفیی سه‌رنج و تێبینییه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ ته‌وه‌ره‌که باسکرد و سه‌رنجی به‌شدارانی بۆ لای وته‌کانی راکێشا.
|