خه‌بات: کاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی ١٦⁄٦⁄٢٠١٠، شاندێکی (که‌مپینی کوردستان بۆ به‌رگریی له زیندانییانی سیاسیی)، به‌سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز (چیا مه‌للاك) سه‌ردانی بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا حامید مه‌عرووفیی، مامۆستا عبدالرحیم مه‌عریفه‌تیی و هاوڕێیانیان به‌گه‌رمیی پێشوازییان لێ‌کرا. له دانیشتنێکدا که ماوه‌ی کاتژمێرێکی خایاند شاندی میوان سوپاسی هه‌ڵوێستی رێکخراوه‌که‌مانیان کرد له پاڵپشتیی که‌مپینه‌که و، به‌شداریی به‌رچاو و رێکوپێكی خه‌باتییه‌کانیان له رێپێوان و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا به‌رزنرخاند. هه‌روه‌ها شاندی ناوبراو به‌فه‌رمیی بۆ به‌شداریی له رێوڕه‌سمی چله‌مین رۆژی له‌سێداره‌دانی پێنج زیندانیی سیاسیی کوردستانیی و ئێرانیی بانگهێشتی رێکخراوه‌که‌مانیان کرد، که بڕیاره ئێواره‌ی رۆژی ١٧⁄٦⁄٢٠١٠ له پارکی (سامی عبدالرحمن) له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێ.
شاندی سه‌رکردایه‌تیی رێکخراوه‌که‌مان سوپاس و ده‌ستخۆشیی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و که‌مپینه کرد و به‌ڵێنی پشتیوانیی به‌رده‌وامی پێدان و هانیدان دڵگه‌رمتر درێژه به‌و چالاکییانه بده‌ن و پێیڕاگه‌یاندن که ئه‌وان بوونه ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌ندیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌وێنی هاوهه‌ڵوێستیی و یه‌کده‌نگیی نێوانیان.
دوای کۆتاییهاتنی دانیشتنه‌که شاندی میوان به ڕێزه‌وه به‌رێکران.
|