خه‌بات: کاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه ١٧⁄٦⁄٢٠١٠ی زایینیی (که‌مپینی کوردستان بۆ به‌رگریی له زیندانییانی سیاسیی) به‌بۆنه‌ی چله‌مین رۆژی له‌سێداره‌دانی (فه‌رزاد که‌مانگه‌ر) و هاوبه‌ندییه‌کانی، رێپێوان و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی به به‌شداریی چه‌ند هێز و لایه‌نی سیاسیی رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان و اماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان پێکهێنا. له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی ئه‌و که‌مپینه شاندێکی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستان به‌شداریی له‌و رێوڕه‌سم و رێپێوانه‌دا کرد که ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌مان یاوه‌ری شانده‌که‌مان بوون.
رێوڕه‌سمه‌که له شاری هه‌ولێر له به‌رده‌م مینۆمێنتی شه‌هیدان له پارکی (سامی عه‌بدولڕه‌حمان) به‌ڕێوه‌چوو. به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که له چه‌ند بڕگه‌ی جیاجیادا یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌یان به‌رز راگرت. له یه‌کێك له بڕگه‌کاندا له‌لایه‌ن شاندی رێکخراو و حیزبه سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌کانه‌وه تاجه‌گوڵینه‌ی رێز له به‌رده‌م مینۆمێنتی شه‌هیدان داندرا. له‌و به‌شيدا شاندی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانیش به دانانی تاجه‌گوڵینه رێزی له قوربانیی و فیداکاریی ئه‌و تێکۆشه‌رانه گرت.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا په‌یامی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، که به‌بۆنه‌ی چله‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌وه ئاماده‌کرابوو، پێشکه‌ش به رێکخه‌رانی رێوڕه‌سمه‌که کرا و دواتر له‌نێو به‌شداراندا بڵاوکرایه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌که دوای دوو کاتژمێر کۆتایی هات.
|