به ناوی خودای به‌خشنده‌ی مێهره‌بان
تێکۆشه‌رانی ئازادییخواز!
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز!
چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر و له به‌ره‌به‌یانی ١٩ی بانه‌مه‌ڕدا ده‌سه‌ڵاتداره دڕنده‌خووه‌کانی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی ئێران له زیندانی (ئه‌وین)ی تاران چوار رۆڵه‌ی ئازادییخوازی کوردیان به ناوه‌کانی (فه‌رهاد وه‌کیلیی)، (فه‌رزاد که‌مانگه‌ر)، (شیرین عه‌له‌مهولیی)، (عه‌لی حه‌یده‌رییان)، و تێکۆشه‌رێکی ئێرانی‌یان به ناوی (مه‌هدی ئیسلامی‌یان) له‌سێداره‌دا. کاربه‌ده‌سته خوێنڕیژه‌کانی رژیم به جێبه‌جێکردنی ئه‌و تاوانه جارێکی دیکه هزر و هێزی دژه‌مرۆییانه‌ی خۆیان به گشت لایه‌ك نیشاندایه‌وه و بڕگه‌یه‌کی دیکه‌یان به تۆماری ره‌شی ته‌مه‌نیان زیادکرد.
رژیم به ئیعدامکردنی ئه‌و پۆله تێکۆشه‌ره مافخوازه له‌و کات و ساته‌دا له‌لایه‌ك ویستی بلۆقی دڵی ره‌ش و ره‌قی پڕ له رقی به ئاهی رۆڵه‌کانی کورد بته‌قێنێ و به خه‌یاڵ زه‌برێک له به‌ره‌ی ئازادییخوازانی کوردستان بوه‌شێنێ، له‌لایه‌کی دیکه‌ش په‌رده به‌سه‌ر گرفت و ته‌نگژه زۆر و زه‌وه‌نده فره‌ڕه‌هه‌نده نێوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانیدا بکێشێ و وا نیشانبدا که نه‌ك له دۆخی به‌رگریی و خۆپه‌ناداندا نییه به‌ڵکو زۆر بێده‌ربه‌ستانه و لاسارانه هێرش ده‌کا و گوێ به هیچ قسه و داوایه‌ك نادا و حیساب بۆ هیچ هێز و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناکا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی رووداوه‌که ده‌بێ بڵێین به خۆشییه‌وه ئه‌مجاره‌ش هاوکێشه‌کانی رژیم لاسه‌نگ و بیره‌کانی پووچ ده‌رچوون، چونکه ره‌نگدانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه و کاردانه‌وه‌کانی دوای ئه‌و ئیعدامانه هه‌موویان به زیانی دوژمن و به سوودی بزووتنه‌وه‌ی ئازادییخوازانه‌ی کوردستان و بگره ئێرانیش وه‌رچه‌رخانه‌وه. له‌سێداره‌دانی ئه‌و تێکۆشه‌رانه له ئاستی جیهانییدا شه‌پۆلێکی به‌رینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌نێو داکۆکییکارانی مافی مرۆڤ و ناوه‌نده مرۆڤدۆسته‌کان هه‌ستاند و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک ده‌وڵه‌ت و کۆڕ و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییش ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌ی رژیمیان مه‌حکووم کرد. له ئاستی بزووتنه‌وه‌شدا لێشاوێکی به‌رین و به‌هێزی له خه‌باتی رێکخراو و ره‌وته سیاسییه‌کان و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان و که‌سایه‌تییه ئازادییخوازه‌کان وه‌ڕێخست که چه‌ندین کار و چالاکیی گه‌وره و به‌رفراوانی له شوێنه جیاجیاکانی جیهان لێکه‌وته‌وه. له‌نێوخۆی کوردستانی داگیرکراویش خه‌ڵکی خۆڕاگر و فیداکاری کوردستان به‌پیر داوا و بانگه‌وازی رێکخراوه سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستانه‌وه هاتن و به نه‌چوونه‌سه‌رکار و داخستنی دوکان و بازاڕه‌کان له‌خۆبوردووانه وه‌فاداریی خۆیان بۆ خوێن و گیانی رۆڵه‌کانیان و خۆشه‌ویستیی خۆیان بۆ بزووتنه‌وه رزگارییخوازانه‌که‌یان سه‌لمانده‌وه و، هه‌ست و هێزی کاریگه‌ری خۆیان به سته‌مکارانی رژیم نیشاندایه‌وه و دیواری داگیرکه‌ریان له‌رزاند. هه‌موو ئه‌مانه وره و وزه‌یه‌کی نه‌بڕاوه‌یان به به‌ره‌ی خه‌باتگێڕانی کوردستان به‌خشی و ئه‌و په‌یامه‌یان به دۆست و دوژمن گه‌یانده‌وه که خه‌ڵکی کوردستان و بزووتنه‌وه‌که‌ی بوونه‌ته جه‌سته‌یه‌کی تۆکمه و یه‌کپارچه، بۆیه ئێش و ئازار له هه‌ر ئه‌ندامێکی ئه‌و جه‌سته‌یه، ئۆقره له سه‌رتاپای جه‌سته‌که هه‌ڵده‌گرێ.
به‌ڕێزان!
ئه‌مڕۆ له چلڕۆژه‌ی شه‌هیدکرانی ئه‌و پۆله تێکۆشه‌ره‌دا لێره کۆبووینه‌وه تا ئه‌رکی خه‌باتگێڕانه‌ی خۆمان به‌جێبێنین و ئه‌مه‌گ و وه‌فا به‌رامبه‌ر خوێنی به‌ناحه‌قڕژاوی ئه‌و شه‌هیدانه بنوێنین و، ئه‌و کرده‌وه و هه‌موو کرده‌وه دژه‌ئینسانییه‌کانی رژیمی کۆماری نائیسلامیی ئێران مه‌حکووم و ریسوا بکه‌ین. به بڕوای ئێمه ئه‌م جۆره کۆڕ و کۆبوونه‌وانه ده‌ریده‌خه‌ن که ئه‌گه‌ر بارودۆخه تایبه‌تییه‌کان و شوێنکاته‌کان ده‌سه‌ڵات و ده‌رفه‌تی رێکخراو و حیزبه سیاسییه‌کان به‌رته‌سک و که‌م بکاته‌وه، ئه‌و کات گرنگیی و رۆڵی رێکخراوه مه‌ده‌نیی و که‌سایه‌تییه ئازادییخوازه‌کان کاریگه‌رتر و به‌رچاوتر ده‌رده‌که‌وێ.
ئێمه له رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان له چله‌مین رۆژی له‌سێداره‌دانی ئه‌و پۆله خه‌باتگێره‌دا رێز له خه‌بات و به‌رخودانیان ده‌گرین و سه‌ره‌خۆشیی له که‌وسوکاریان ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها سڵاوی ئه‌مه‌گدارانه بۆ خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان ده‌نێرین و خه‌بات و تێکۆشانی هه‌موو لایه‌ك له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا به‌رزده‌نرخێنین. هه‌ر لێره و به‌م بۆنه‌شه‌وه روو له رێکخراو و کۆمه‌ڵ و تاکه‌کانی ناو ریزی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان ده‌که‌ین و بۆ یه‌کڕیزیی و یه‌کیه‌تیی به کرده‌وه بانگیان ده‌که‌ین.
سه‌رشۆڕیی بۆ کاربه‌ده‌سته ئازادییکوژه‌کانی کۆماری به‌ناو ئیسلامیی ئێران!
سه‌رکه‌وتن بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادییخوازنه‌ی کوردستان!
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
٢٧ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٩ی کۆچیی- هه‌تاویی
(١٧⁄٦⁄٢٠١٠ی زایینیی
|