خه‌بات: ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندنی رژیمی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێران رایانگه‌یاند که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و رژیمه ئه‌مڕۆ ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٩ی هه‌تاویی، به‌رامبه‌ر به ٢٠⁄٦⁄٢٠١٠ی زایینیی له زیندانی (ئه‌وین) له شاری تاران ( عبدالمالك ریگیی)یان له‌سێداره‌دا.
به‌پێی بڕیاری به‌ناو دادگاکانی رژیم له سێداره‌دانی (عبدالمالك ریگیی) به تاوانی دوژمنایه‌تییکردنی خودا و پێکهێنانی رێکخراوی چه‌کدار و شه‌ڕ له دژی ئه‌و رژیمه و به‌ڕێوه‌بردنی کاری تیرۆریستیی جێبه‌جێکراوه.
شایانی ئاماژه‌یه که ( عبدالمالك ریگیی) رابه‌ری رێکخراوێك بوو به ناوی ( بزووتنه‌وه‌ی به‌رگریی خه‌ڵکیی ئێران) که به ( جوندوڵڵا) ناسراوه. رێکخراوی ناوبراو رێکخراوێکی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامییه له (به‌لووچستان) که بۆ ستاندنه‌وه‌ی مافه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه له دژی رژیمی نائیسلامیی ئێران خه‌بات ده‌کا و له ماوه‌ی خه‌باته‌که‌شیدا چه‌ندین گورزی کاریگه‌ری له رژیم داون.
ده‌بێ بگوترێ که ( عبدالمالك ریگیی) مانگی ره‌شه‌مه‌ی رابردوو له پیلانێکی رژیمدا ده‌ستگیرکرا و دواتر حوکمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پا. برای ناوبراو به ناوی ( عبدالحمید ریگیی) که پێشتر رابه‌ری رێکخراوی ناوبراو بوو و ماوه‌ی دووساڵ بوو له زیندانه‌کانی رژیمدا گیرابوو، سێ هه‌فته له‌مه‌وپێش، واته رۆژی ٣ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و رژیمه‌وه له‌سێداره‌درا.
|