به نێوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
گه‌لانی ئازادییخوازی ئێران!
هێز و لایه‌نه سیاسییه ئێرانیی و کوردستانییه‌کان!
جارێکی دیکه ده‌سه‌ڵاتداره مرۆکوژه‌کانی به‌نێو "کۆماری ئیسلامیی ئێران" تاوانیان ئه‌نجامدا و رووپه‌ڕێکی تری ره‌شی پڕ له‌شووره‌ییان به تۆماری تژی له تاوان و سته‌م زیادکرد. ئه‌وه بوو رژیم به‌ره‌به‌یانی رۆژی ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٩ی کۆچیی- هه‌تاویی دوای دادگاییه‌کی گاڵته‌جاڕانه و چه‌واشه‌کارانه، (عه‌بدولمالیك ریگیی)، یه‌کێك له خه‌باتگێڕانی بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی (به‌لووچ) و رێبه‌ری رێکخراوی "بزووتنه‌وه‌ی به‌رگریی خه‌ڵکیی ئێران" ناسراو به (جوندوڵڵا)ی له‌سێداره‌دا که سه‌ره‌تای مانگی ره‌شه‌مه‌ی رابردوو له پیلانێکی هاوبه‌شی چه‌ندده‌وڵه‌تییدا ده‌ستگیرکرابوو. دوای جێبه‌جێکردنی ئه‌و تاوانه به‌رپرس و داموزه‌گا و ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندنی سه‌ر به رژیم، وه‌ك پیشه و شێوازی هه‌میشه‌ییان، زۆر بێشه‌رمانه و روو‌هه‌ڵماڵاوانه و به شه‌وق و شادییه‌وه هه‌واڵی ئه‌و جینایه‌ته‌یان بڵاوکرده‌وه.
نه‌ته‌وه‌ی (به‌لووچ) ساڵانێکی زۆره بۆ وه‌ده‌رنانی هێزی داگیرکه‌ر له خاکی خۆی و ستاندنه‌وه‌ی مافه سه‌ره‌تا‌ییه‌کانی له دژی رژیمی نائیسلامیی ئێران خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی ده‌کا. (عه‌بدولمالیك ریگیی) یه‌کێك له رێبه‌رانی لاوی ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌باتی خه‌ڵکی (به‌لووچستان) بوو که خۆی و رێکخراوه‌که‌ی ده‌وری کارایان له به‌هێزکردنی ئه‌و خه‌باته و ناساندن و گه‌یاندنی ده‌نگ و داوا ره‌واکانیان به دۆست و دوژمن هه‌بوو، به راده‌یه‌ك که ببوونه سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسییه‌کی راسته‌قینه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وای رژیم. به‌ڵام هه‌ر وه‌ك ده‌زانین بیری ئازادییخوازیی و خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کان، له روانگه‌ی رژیمی دیکتاتۆره‌وه تاوانێکی گه‌وره‌ی له‌به‌خشیننه‌هاتوویه، بۆیه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و ئه‌وانی دیکه به تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی وه‌ك: شه‌ڕخوازیی، هه‌وڵدان بۆ له‌توپه‌تکردنی ئێران، دژایه‌تییکردنی خودا، کارکردن بۆ بێگانه، دوژمنایه‌تییکردنی خه‌ڵکی ئێران، تێکدانی ئاشتیی و ئارامیی وڵات و زۆر هه‌ڵبه‌سته‌ی دیکه، تاوانبارکردووه و ده‌که‌ن و، هه‌ر به‌و گیان و مه‌به‌سته‌شه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.
کۆمه‌ڵی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری نائینسانیی ئێران به له‌سێداره‌دانی (عه‌بدولمالیك ریگیی) بۆ هه‌موو لایه‌کیان نیشاندایه‌وه که ئه‌وان جگه له زمانی ئه‌تککردن و کوشتن و بێسه‌روشوێنکردن و ئیعدام هیچ زمانێکی دیکه نازانن و، جیا له سته‌م و زۆر و ناهه‌قیی چیدیکه‌یان له‌ده‌ستنایه. هه‌روه‌ك سه‌لماندییانه‌وه که ئه‌وان لاوازیی و مه‌رگ و له‌ناوچوونی خۆیان و بیرۆکه و فێرگه و داموده‌زگاکه‌یان له به‌هێزیی و زیندوویی و به‌ئامانجگه‌یشتنی بزووتنه‌وه ئازادییخوازه‌کانی کۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا ده‌بینن، بۆیه به چه‌کی مه‌رگ و له‌ناوبردن رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه تا به خه‌یاڵی خۆیان رۆژه‌کانی ته‌مه‌نیان زۆرتر و درێژتر بکه‌نه‌وه.
ئێمه له رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان وێرای سه‌ره‌خۆشییکردن له بنه‌ماڵه و که‌سوکار و هاوبیرانی ( عه‌بدولمالیك ریگیی) و تێکڕای بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی به‌لووچستان، پاڵپشتیی خۆمان بۆ بزاڤی مافخوازانه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌رده‌بڕین و، هاوکات ئه‌و کرده‌وه نائینسانییه‌ی سه‌رانی سته‌مکاری سه‌وداسه‌ری سێداره ریسوا ده‌که‌ین. دڵنیاشین ئه‌و جۆره تاوانانه نه خه‌ڵکی خه‌باتگێڕ و گه‌لانی چه‌وساوه و بزووتنه‌وه ئازادییخوازییه‌کان له خه‌بات و تێکۆشان ده‌وه‌ستێنن، نه ئۆخژن و ئۆقره‌ی ئه‌به‌دیی به رژیم و سه‌رانی ده‌گه‌یه‌نن.
بێگومان گیانی (عه‌بدولمالیك ریگیی)، (عه‌بدولحه‌مید ریگیی)، (فه‌رزاد که‌مانگه‌ر)، ( فه‌رهاد وه‌کیلیی) و تێکڕای ئازادییخوازانی تێکۆشه‌ر ده‌بێته وزه‌به‌خشی ره‌وتی ره‌وره‌وه‌ی خه‌باتی ئازادییخوازانه و، هۆی به‌هێزکردنی هه‌ستی هاوده‌ردیی و هاوخه‌باتیی و سه‌ره‌نجام هاوکاریی له نێوان نه‌ته‌وه و ره‌وت و ده‌سته خه‌باتگێڕه مافخوازه‌کاندا، تا له کۆتاییدا، به پشتیوانیی خودا و هێز و وره‌ی هه‌موو رزگارییخوازان، سه‌رشۆڕیی و له‌ناوچوون به‌شی رژیمی داگیرکه‌ر ده‌بێ و رزگاریی و ئازادیی یه‌کجارییش نسیبی ئاشقانی ئازادیی.
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
٣١ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٩ی کۆچیی- هه‌تاویی
به‌رامبه‌ر به ٢١⁄٦⁄٢٠١٠ی زایینیی
|