خه‌بات: رۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٠⁄٦⁄٢٠١٠ له وڵاتی دانمارك پێکهێنانی کومیته‌ی هاوکاریی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان راگه‌یه‌ندرا.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که به به‌شداریی رێکخراو و حیزبه پێکهێنه‌ره‌کانی ئه‌و کومیته‌یه رێکخرا بوو، باس و گفتوگۆیه‌کی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر گرنگیی هاوفکریی و هاوکاریی به‌کرده‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و یه‌کخستنی کار و چالاکییه‌کانی هه‌موو لایه‌ك له وڵاتی دانمارك، کرا.
له کۆبوونه‌وه‌ی پێکهاتنی ئه‌و کومیه‌ته‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له لایه‌نه به‌شاربووه‌کان روانگه و بۆچوونه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی خه‌باتی رزگارییخوازانه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی وڵات و که‌شی سیاسیی ئێران و گۆڕانکارییه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی په‌یوه‌ندییدار به ئێران و کوردستان و، چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ بارودۆخ و گۆڕانکارییه‌کان، پێشکه‌ش کرد و له‌و باره‌وه ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
له کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا، له‌گه‌ڵ به فه‌رمیی راگه‌یاندنی پێکهاتنی (کومیته‌ی هاوکاریی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دانمارك)، ئه‌ندامانی به‌شدار بڕیاریاندا هه‌رچی زووتر و زیاتر له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی رژیمی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی بۆ کردنه‌وه‌ی ناوه‌ند و بنکه‌ی تایبه‌تیی، که له راستییدا بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی و جێگیرکردنی ناوه‌ندیی سیخوڕیی به‌کاردێن، وه‌خۆبکه‌ون و هه‌وڵ و چالاکییه‌کانیان له‌و باره‌وه یه‌کبخه‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که (کومیته‌ی هاوکاریی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دانمارك) پێکهاتووه له هه‌ر یه‌ك له:
١- کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
٢- حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٣- رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
٤- پارتی ئازادیی کوردستان
٥- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران
٦-پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
٧-سازمان چریکهای فیدای خه‌لکی ئیران(اکثریت)
٨- رێکخراوی ئیرانی ئازاد
٩- رێکخراوی خوێندکارانی کورد له دانمارك
١٠- ناوه‌ندی چاك، کۆمیته‌ی چاو‌دێری (کوردۆساید)،کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵات
|