( زوومی خه‌یاڵ)
ئێواره بوو، کاتژمێر چوار
حه‌وت رۆژ پاش وه‌رزی به‌هار
ئاژیری ترسی، هات،هات گورگی هار
ته‌زوی خسته سه‌ر، جه‌سته‌ی خه‌ڵکی شار
وه‌ی له‌وه‌ی ڕاکا، بێ خاوه‌ن ما کار
هه‌ڵات هه‌ڵات بوو، ده‌رچوون له بازاڕ
هه‌وڵیدا ڕاکا کاکی فرۆشیار
دوکانی داخا و ده‌رچێ له بازاڕ
درشت و ورد و جوتیار و کرێکار
چاویان ده‌گێڕا بۆ سوچی نادیار
خۆیان مه‌ڵۆسده‌ن و نه‌بن گرفتار
ئه‌مانیان بدا و خۆبده‌ن حه‌شار
به‌ڵکو نه‌یانگرێ ژاری پیسی مار
هه‌ر هێنده‌ی بڵێی دوو و سێ و چوار
پاش چه‌ند خرمژنێك، بووه هات و هاوار
چه‌ند دوکه‌ڵی شین، به لێزمه‌ی پڕ قین
گه‌مارۆیاندا هه‌ناسه‌هه‌ڵمژین
هیچ په‌له نه‌ما له ئاسمانی شین
یه‌ك پارچه دوکه‌ڵ، په‌لکێشی کردین
بۆ وه‌ی خێراتر، هه‌ناسه بمژین
هیواشمان، هه بێت که نا نا، نامرین
بۆنی سێ‌و خرا بووه پاڵ دوکه‌ڵه شین
دوکه‌ڵه‌سپیه‌ی دژ به ژیان و ژین
هه‌وێنی فه‌وتان ، هات قڕی کردین
بلۆقی هه‌ڵمسا و پاش بیستوسێ ساڵ
جه‌سته‌ی زامداران زیاتر ده‌کا چاڵ
هه‌رچه‌نده زامم پڕ له ئازاره
ساڕێژبوونه‌وه‌ی دوور و نادیاره
کوردبوونی خۆمان پێ ئیفتیخاره
ئه‌وه‌ش بۆدوژمن مایه‌ی ئازاره
(سه‌رده‌شت)م شاری کیمیابارانم
سه‌رقافڵه‌ی شاری شه‌هیده‌کانم
مه‌کۆی په‌روه‌رده‌ی شۆڕشگێرانم
شاری زامداری زێدی کوردانم
هه‌ر له‌و ساته‌وه سته‌می زۆردار
خه‌نجه‌رئاسا یا وێنه‌ی ژاری مار
خۆی کرد به قورگ و ده‌ماری هه‌ژار
سۆز به خه‌مه‌وه فڕی رووه و نادیار
پاش بیستوسێ ساڵ، خه‌می گڕی تاڵ
وه‌كو حه‌سره‌تێك خۆی خزاندمه‌وه پاڵ
زوومی خه‌یاڵم، چۆوه به‌ره‌و ماڵ
په‌پووله هاتن ڕایانوه‌شاند باڵ
تا ده‌نگی مه‌زڵووم نه‌خرێته ژێر چاڵ
به‌رزیکرده‌وه بۆ عه‌رشی سه‌رێ
زوڵمی زاڵمان، بۆ خوا لێگه‌ڕێ
عه‌بدوڵلا عومه‌رنه‌ژاد
هه‌ولێر ١٧⁄٦⁄٢٠١٠
|