نووسینی: رێبین
رۆژه‌کانی ٩ و١٠ی مانگی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵ کۆڕی گشتیی " یه‌کیه‌تیی جیهانیی زانایانی موسڵمان" له‌شاری (ئه‌سته‌نبوڵ)ی تورکیه کۆنگره‌ی سێهه‌می خۆی به‌ست.
به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه ئیسلامیی و جیهانییه‌کان له‌و کۆبوونه‌وه‌دا کۆڕی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کێتییه‌که بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژێرا. شایانی باسه نزیکه‌ی شه‌شسه‌د که‌س له زانا و بیرمه‌ند و وتاربێژانی جیهانی ئیسلام له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شدار بوون.
ئه‌وه‌ی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا جێگه‌ی سه‌رنج و دڵخۆشیی بوو، شوێن و به‌شدارییکردنی به‌رچاو و دیاری زانایانی کورد بوو. له کۆبوونه‌وه‌ی ناوبراودا زانای به‌ناوبانگی کورد، رێزدار پرۆفیسۆر دوکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغیی، به ده‌سته‌به‌رکردنی ٢٨٧ ده‌نگ پله‌ی یه‌که‌می وه‌ده‌ستهێنا و له ئه‌نجدامدا وه‌ك به‌رپرسی کۆڕی ئه‌میندارانی یه‌کیه‌تیی جیهانیی زانایانی موسڵمان دیاریی کرا. هه‌روه‌ها مامۆستا عبدالرحمن پیرانیی، رێبه‌ری "جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاحی ئێران"، به ١٦١ ده‌نگ وه‌ك ئه‌ندامی کۆڕی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تییه‌که هه‌ڵبژێرا.
بێگومان" یه‌کیه‌تیی جیهانیی زانایانی موسڵمان" وه‌ك پێکهاته‌یه‌کی جیهانیی که زانایانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامیی ئه‌ندامی چالاکن له‌و رێکخراوه‌دا، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ته‌مه‌نی که‌می خۆیدا رۆڵی به‌رچاو و کاریگه‌ری هه‌بووه له تاوتوێکردنی پرس و کێشه جۆراوجۆره ئیسلامیی و جیهانییه‌کاندا و به کرده‌وه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی زۆر گرفت و گرێکوێره‌ی داوه و له‌و روه‌شه‌وه ئه‌نجامی به‌رچاوی وه‌ده‌ستهێناون. یه‌کێك له ئه‌رکه گرنگه‌کانی ئه‌و رێکخراوه جیهانییه ئه‌وه بووه که تێکۆشاوه بۆ نزیککردنه‌وه‌ی باڵه ناکۆکه مه‌زهه‌بییه‌کان، بۆ نموونه شاندی ئاشتیی ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئێران و پاکستان و چه‌ند وڵاتێکیی تر کردووه و له گرفت و ناته‌بایی و کێشه‌ی موسڵمانانی ئه‌و وڵاتانه‌ی کۆڵیوه‌ته‌وه و به‌دواداچوونی بۆ کردووه و خه‌می لێخواردوون و چاره‌سه‌ری شیاوی بۆ ده‌ستنیشانکردوون.
خاڵی جیی دڵخۆشی بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌یه که به‌شێکی به‌رچاو له زانایانی کوردیش که هێندێکیان ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و یه‌کێتییه‌ن، هه‌میشه رۆڵ و جێده‌ستیان له چالاکییه‌کانیدا دیار و به‌رچاوبووه و توانیویانه وێڕای به‌شداریی له چالاکییه گشتییه‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌دا، له‌و که‌ناڵه‌وه خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌یان بکه‌ن و به گه‌یاندنی زانیاریی له مه‌ڕ مێژووی کورد و ئازار و مه‌ینه‌ت و چه‌وساوه‌ییه‌کانی گه‌له‌که‌مان به زانایانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و روونکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی داگیرکه‌ران و هه‌ڵوێستی ئاشتییخوازانه‌ی کورد، دۆست و پشتیوانی زۆریان بۆ پرسی ره‌وای کورد په‌یدا کردووه. هه‌روه‌ك له لێدوانی هێندێك له به‌شدارانی کورد که له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌سته‌نبوڵدا به‌شدارییان کردبوو ئه‌و راستییه‌مان روونتر بۆ ده‌رکه‌وت که ئه‌وان توانیویانه راستییه‌کان بۆ گه‌لێك زانا و چالاکی غه‌یره‌کورد له‌و رێکخراوه‌دا روونبکه‌نه‌وه و باسی ئازاره‌کانی کورد له‌لایه‌ك و کۆمه‌ڵکوژیی و تاوانه سامناکه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستانیان له‌لایه‌که‌ی دیکه‌وه بۆ کردوون.
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌و رێکخراوه و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی بوونه ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌ندیی نێوان زانایانی ئیسلامیی جیهان به گشتیی و زانایانی کورد له به‌شه جیاجیاکانی کوردستان به تایبه‌تیی و، ده‌روازه‌یه‌کی دیکه‌ی یه‌کترناسینی له نێوانیاندا کردۆته‌وه. هه‌ر بۆیه جێگای خۆشحاڵیی و شانازیی ئێمه‌ی کورده ئه‌ندامی به‌هه‌ڵسوڕ و تێکۆشه‌ر بین له‌و رێکخراوه‌دا.
جێی خۆیه‌تی به بۆنه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستکه‌وته گه‌وره‌وه پیرۆزبایی له گه‌وره‌زانای کورد پرۆفیسۆر دوکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغیی و کاك عبدالرحمن پیرانیی بکه‌ین که به ده‌نگی زۆربه‌ی زانایانی ئیسلامیی جیهان ئه‌و پله به‌رزه‌یان وه‌ده‌ستهێناوه. ئه‌وه مایه‌ی رووسووریی و سه‌ربه‌رزیی و لێهاتوویی گه‌له‌که‌مان و به‌رهه‌می لێبڕاویی و چالاکیی و زانایی زانا کورده تێکۆشه‌ره‌کانمانه. له خوای گه‌وره داواکارین له ئه‌رکی گه‌وره و پیرۆزیاندا سه‌رکه‌وتوویان بکا و ئه‌و یه‌کێتییه به رێبه‌رایه‌تیی و پێشه‌وایه‌تیی ئه‌و زانا کورده هه‌ڵکه‌وتووانه بتوانێ له ئاستی به‌رپرسیاریی دابێ و کاریگه‌ریی له سه‌ر ره‌وت و بیر و بزووتنه‌وه ئیسلامییه جۆراوجۆره‌کان له توندڕه‌وه‌وه تا ده‌گاته سست و لاواز و شله‌کان هه‌بێ و، بۆی بلوێ میانه‌ڕه‌ویی و گیانی ته‌بایی بێنێته‌ئارا و به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م چه‌واشه‌کاریی و نه‌یارییه‌کانی ناحه‌زانی ئیسلام دابنێ و به نیشاندانی رووی گه‌ش و راسته‌قینه‌ی ئه‌و دینه، خزمه‌ت به رۆشنبیریی ئیسلامیی له ئاستی جیهاندا بکا و سه‌ره‌نجام رووپه‌ڕێکی تری زێڕین له په‌ڕتووکی مێژووی ئیسلام بنه‌خشێنێ و رۆڵی کارای باپیرانمان له‌و مێژووه‌دا وه‌بیر هه‌مووان بێنێته‌وه و به کرده‌وه به جیهانی ئیسلام و موسڵمانان نیشان بده‌ن که شیاوی هه‌ڵگرتنی باری گرانی به‌رپرسیاریین.
|