به نێوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێز سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران!
رۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٨٩ هه‌واڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مه‌لا سه‌یید جه‌لال حوسێنیی)مان بیست.
مامۆستا که‌سایه‌تییه‌کی ئایینیی و سیاسیی ناسراوی نێو ریزی بزووتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو که به به‌شداریی خۆی و هاوبیرانی له بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیی ئه‌م قۆناغه‌ی دوایی له کوردستانی ئێران‌دا مانایه‌کی تایبه‌تیی به‌و بزووتنه‌وه دا. مامۆستا وه‌ك یه‌کێك له که‌سایه‌تییه‌کانی نێو ریزی دامه‌زرێنه‌رانی رێکخراوی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی رۆڵی کارای له دیاریکردنی ئاراسته‌ی شۆڕشی کوردستاندا هه‌بوو و، به دیمه‌ن و دروشم و هه‌ڵبه‌ست و هه‌ڵوێسته‌کانی کاریگه‌ریی باوه‌ڕی ئیسلامیی له ره‌وت و رێبازی خه‌باتی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا زیاتر زه‌قکرده‌وه.
کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا، وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و هاوڕێیانی له سازمانی خه‌بات ده‌کا و له خوای مه‌زن ده‌خوازێ له گوناهی خۆشبێ و سه‌بووریی به که‌سوکاری بدات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
کومیته‌ی ناوه‌ندیی
٣١ی پووشپه‌ڕی ١٣٨٩
٢٢⁄٧⁄٢٠١٠ی زایینیی
|