خه‌بات: دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٨٩، هه‌ر به دوای بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا سه‌یید جه‌لال حوسێنیی دا، رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان به په‌یوه‌ندییه‌کانی سازمانی خه‌بات له هه‌ولێری راگه‌یاند که شاندێکی رێکخراوه‌که‌مان، رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، ده‌یه‌وێ له رێوره‌سمی به‌ڕێکردن و به‌خاکسپاردن و پرسه‌ی مامۆستادا به‌شداریی بکا، که له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا وه‌ڵامی ئه‌رێنیی وه‌رگیرایه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ شاندێکی ده‌فته‌ری سیاسیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان پێکهاتوو له به‌ڕێزان مامۆستا حامید مه‌عرووفیی و مامۆستا عه‌بدولره‌حیم مه‌عریفه‌تیی و ژماره‌یه‌ك له هاوبیرانی خه‌باتیی به‌شدارییانکرد له رێوره‌سمی به‌ڕێکردنی ته‌رمی مامۆستا مه‌لا سه‌یید جه‌لال حوسێنیی که له شاری هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و گوندی (واژه)ی ناوچه‌ی (شارباژێڕ)ی سه‌ر به شاری سلێمانیی گوێزرایه‌وه. شانده‌که‌ی (خه‌بات) به درێژایی رێگه هاوڕێیه‌تیی کاروانی ئه‌و ئوتومبێلانه‌یان کرد که ته‌رمی مامۆستایان به‌ره‌و دوا ئارامگه ده‌برد.
له دوای به‌خاکسپاردن، له رێوره‌سمێکدا ژماره‌یه‌ك حیزب و رێکخراو و که‌سایه‌تیی سیاسیی و کومه‌ڵایه‌تیی په‌یام و وتار و وته‌یان پێشکه‌ش کرد. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا شاندی رێکخراوه‌که‌مان به به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوره‌سمه‌که‌یان راگه‌یاند که به‌ڕێز مامۆستا حامید مه‌عرووفیی به نوێنه‌رایه‌تیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان په‌یامێکی هاوده‌ردیی پێشکه‌ش ده‌کا. ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تادا به‌ڵێن درا و گوترا که له ریزی په‌یامه‌کاندا جێگه‌ی په‌یامی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌رفه‌تی په‌یامی رێکخراوه‌که‌مان نه‌درا و رێگه‌نه‌درا شانده‌که‌مان له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌رکی خۆی به‌جێبێنی و په‌یامی هاوده‌ردیی به گوێی به‌شدارانی رێوره‌سمه‌که بگه‌یه‌نێ.
|