خه‌بات: به‌پێی هه‌واڵێکی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی (خه‌بات) رۆژی هه‌ینی ١ی گه‌لاوێژی ١٣٨٩ پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌رێکی دێرینی رێکخراوه‌که‌مان، رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، به ناوی کاك سه‌عید شیوه‌ڵه‌یی خه‌ڵکی گوندی (شیوه‌ڵه)ی ناوچه‌ی بانه له رووداوی وه‌رگه‌ڕانی تراکتۆردا له گونده‌که‌ی خۆیان گیانی له‌ده‌ستدا.
شایانی باسه کاك سه‌عید شیوه‌ڵه‌یی یه‌کێك له پێشمه‌رگه دڵسۆز و فه‌رمانده‌ره لێوه‌شاوه‌کانی رێکخراوی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستان بوو که له ساڵه‌کانی نیوه‌ی یه‌که‌می ده‌یه‌ی شه‌ستی هه‌تاوییدا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له ریزه‌کانی رێکخراوه‌که‌ماندا قوربانیی دا و خزمه‌تی کرد. دواتر به هۆی گرفتی تایبه‌تیی رووی کرده‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ژیانی ئاسایی ده‌ستپێکرده‌وه، به‌ڵام تا دوا ساته‌کانی ژیانی ئه‌مه‌گدار به رێبازی (خه‌بات) مایه‌وه.
به‌و بۆنه دڵته‌زێنه‌وه سه‌ره‌خۆشیی گه‌رمی خۆمان پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز و سه‌ربه‌رزی کاك سه‌عید و خزم و نزیکانی و تێکرای هاوبیرانی (خه‌باتیی) ده‌که‌ین و له خودای خاوه‌ن به‌زه‌یی ده‌خوازین بیخاته ژێر ره‌حمه‌تی نه‌پساوه‌ی خۆی و له ریزی شه‌هیدانی رێگاکه‌ی حیساب بکا و له به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی به نسیب بکا.
إنا لله و إنا إلیه را‌جعون
|