خه‌بات: رۆژی یه‌کشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژی ١٣٨٩ شاندێکی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی به‌ڕێز مامۆستا عبدالرحیم مه‌عریفه‌تیی و ئه‌ندامه‌تیی کاك وریا مه‌عروفیی و کاك محه‌ممه‌د شێخه‌پوور به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌میی (خه‌بات) و گه‌یاندنی په‌یامی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا سه‌یید جه‌لال حوسێنیی به‌شدارییان کرد له کۆڕی پرسه‌ی مامۆستای کۆچکردوو که له بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تیی سازمانی خه‌بات له گوندی (تۆپزاوا)ی نزیك شاری هه‌ولێر پێکهێنرابوو.
شاندی رێکخراوه‌که‌مان وێڕای خوێندنی فاتیحه و نزای خێر بۆ مامۆستای کۆچکردوو، هاوخه‌میی و پرسه‌ی سه‌رکردایه‌تیی و ئه‌ندامانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستانیان بۆ سه‌رکردایه‌تیی سازمانی خه‌بات ده‌ربڕی.
|