|
|
|
|
ماڵپه‌ڕی یه‌کشه‌وه (هه‌وارێک بۆ مرۆڤه نه‌مره‌کان) ده‌ستی به وه‌شان کرد
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ماڵپه‌ڕێکی نوێ به ناوی (یه‌کشه‌وه) به ناونیشانی ئینته‌رنێتیی ( www.yekshewe.net ) خرایه‌کار و وه‌شانی خۆی له دنیای ماڵپه‌ڕ و ئینته‌رنێتدا ده‌ستپێکرد. وه‌ك له په‌یامی کردنه‌وه و نووسراوه‌کانی ئه‌و سایته نوێیه‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه، (یه‌کشه‌وه) سایتێکی تایبه‌ت به ژیان و سه‌روه‌رییه‌کانی شه‌هیده نه‌مره‌کانی رێگای رزگاریی کوردستان و به‌تایبه‌تیی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی رێکخراوی خه‌بات،ی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی کوردستانه. ماڵپه‌ری (یه‌کشه‌وه) چه‌ندین به‌ش و لاپه‌ڕه‌ی له‌خۆگرتووه که تایبه‌تن به ژیاننامه‌ی شه‌هیدان، وێنه‌ی شه‌هیدان، بیره‌وه‌ریی پێشمه‌رگه، په‌خشان و شێعری تایبه‌ت به شه‌هیدان. ئێمه له ماڵپه‌ڕی (خه‌بات) پیرۆزبایی کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی (یه‌کشه‌وه) له هه‌موو لایه‌ك، به‌تایبه‌تی له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، ده‌که‌ین و هیواخوازین (یه‌کشه‌وه) پێگه‌ی شیاوی خۆی له دنیای راگه‌یاندندا بکاته‌وه و هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه پیرۆزانه و خزمه‌تکاری ئه‌و ئامانجه به‌رزانه بێ که شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانمان هه‌ڵگری بوون و گیانی خۆیان له‌پێناودا به‌خشی. هاوکات ده‌ستخۆشیی و ماندوونه‌بوونیی له دامه‌زرێنه‌ر و هه‌ڵسووڕێنه‌رانی ئه‌و پێگه ئینته‌رنێتییه ده‌که‌ین، به تایبه‌تی سوپاس و ده‌ستخۆشیی و ماندوونه‌بوونیی له دامه‌زرێنه‌ران و هه‌ڵسووڕێنه‌رانی (www.yekshewe.net)، هه‌ردوو برای دڵسۆز و خۆشه‌ویست کاك پێشڕه‌و مه‌عریفه‌تیی و کاك ئاوات سوله‌یمانپوور، ده‌که‌ین و هیوای سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازییان بۆ ده‌خوازین.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008