عه‌بدولواحیدی
خه‌نده‌ڕه‌ش
25.09.2007
هامڵتن- نیوزیلاند
kurdistanz@gmail.com
دوا به دوای ڕاپه‌ڕینی باشووری کوردستان و دامه‌زرانی حکوومه‌ت و
پارله‌مان له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا، سه‌رنج و نیگا پڕ
نیگه‌رانیه‌کانی سێ ده‌وڵه‌تی ئێران، تورکیا و سووریا له
سه‌ر ئه‌م پارچه‌یه‌ی وڵاته‌که‌مان چڕ بووه‌وه و زۆر به
وردی خستیانه ژێر چاوه‌دێرییه‌وه. هاوکات ئاڵۆزی و جه‌نگ
و ئاریشه نێوخۆییه‌کانی نێوان و هێز و لایه‌نه‌کانی ئه‌م
پارچه‌یه، به تایبه‌تیش جه‌نگی شه‌ڕی نێوان پاریتی و
یه‌کێتی زیاتر ڕێگه‌ی خۆشکرد بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ
و بێپه‌رده‌ی داگیرکه‌ران له کاروباری نێوخۆیی هه‌رێمی
کوردستان و گوشاری هه‌مه‌لایه‌نه بۆ سه‌ر شۆرشگێرانی
پارچه‌کانی تر له‌م به‌شه له وڵاته‌که‌یاندا. تێرۆر و
ڕفاندن و په‌لامار شاڵاو بردنه سه‌ر و بۆمباران و
سه‌ره‌نجام گوشار هێنا بۆ پارتی ویه‌کێتی هێزه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناچارکرد به‌کرده‌وه خه‌باتی چه‌کداری
بوه‌ستێنن و له بازنه‌یه‌کی ته‌سک و ته‌نگه‌به‌ردا و دوور
له سنووره‌کان پاڵ بده‌نه‌وه و دڵ به هیوا خۆش بکه‌ن.
هه‌رچه‌نده به‌شێک له ڕازیبوون به دانیشتن و ده‌س به
کڵاوه‌وه گرتنی لایه‌نه‌کانی خۆرهه‌ڵات له لاوازی و
بێده‌ره‌تانیی خۆیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت؛ به‌ڵام
هه‌وڵێکی دڵسۆزانه و په‌رۆشییه‌کی هه‌ڵقوڵاوی گیانی
نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی بوو که ناچاری کردن بۆ پێشگیری له
ئاڵۆزیی پتر و جه‌نگێکی براکوژیی دیکه واز له خه‌باتی
چه‌کداری بهێنن..
واز هێنان له خه‌باتی چه‌کداری له‌لایه‌ن هێزه‌کانی خۆرهه‌ڵاته‌وه
نرخ و به‌هایه‌کی زۆری بۆ درا. سه‌دان و هه‌زارن له
تێکۆشه‌رانیان ڕوویان کرده غه‌ریبی و به وڵاتانی دنیا دا
پرش و بڵاو بوون. سه‌دان که‌سیان له ژێر گوشاری ته‌ناهی و
سیاسی دا ناچار کران خۆیان ته‌سلیمی ڕێژیم بکه‌نه‌وه.
ژماریه‌کی زۆریان له باشوور دانیشتن و په‌یوه‌ندیی
ڕاسته‌وخۆیان به حیزبه‌کانیانه‌وه نه‌ما و خۆیان به کار
وکه‌سابه‌ته‌وه خه‌ریک کرد.. کار گه‌یشته ئه‌و جێیه که
ڕادیۆشیان به حیزبی دێمۆکرات داخست... ئه‌مانه هه‌موویان
ویستی کۆماری ئیسلامی بوون و پارتی ویه‌کێتی دێمۆکرات و
کۆمه‌ڵایان ناچار کرد جێبه‌جێیان بکه‌ن.
تا دوو سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێک له ڕێبه‌رانی حیزبی دێمۆکرات
له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون که ئه‌گه‌ر له ئوسترالیایش
کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی دابنێن پارتی و یه‌کێتی پێیان
داده‌خه‌ن و ڕێگه‌یان پێناده‌ن به‌کاری بهێنن. به‌ڵام
خۆشبه‌ختانه ماوه‌یه‌که سێ چوار کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی
له‌لایه‌ن کورده‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه
کراونه‌ته‌وه و هیچ گرفتێکیشیان له‌و بواره‌دا بۆ
نه‌هاتووه‌ته پێش. ڕاسته کۆماری ئیسلامی وه‌ک ڕابردوو
له سه‌ر گوشاره‌کانی خۆی بۆ سه‌ر پارتی و یه‌کێتی
به‌رده‌وامه و له جموجووڵی به‌رهه‌ڵستکارانی خۆی خافڵ
نییه؛ به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوکێشه سیاسییه‌کان گۆڕاون
(کۆماری ئیسلامی خۆیشی زۆر به باشی له‌مه ئاگاداره)
گوشاره‌کان وه‌ک پێشوو کاریگه‌ر نه‌بوون و نابن؛ و تا
ئێستا ئه‌وه‌نده پاڵه‌په‌ستۆ نه‌که‌وتووه‌ته سه‌ر پارتی
و یه‌کێتی تا ته‌سلیمی داواکانی ئێران بن. دیاره
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئێران له ڕه‌وشی په‌ره ئه‌ستاندنی
جموجووڵی لایه‌نه‌کانی خۆرهه‌ڵاتدا هوشاره‌کانی زیاد بکات؛
به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه وه‌ک پێشوو شوێندانه‌ر نابن و
جارێکی تر تێرۆر و ڕفاندنی خه‌باتکارانی ڕۆژهه‌ڵات و
هه‌ڵکوتانه سه‌ر بنکه و باره‌گاکانیان له کۆیه و
باسرمه دووپات نابنه‌وه.
هه‌بوونی ئه‌مریکا له هه‌رێمه‌که و سه‌رنجی وردی ڕاگه‌یه‌نه
جیهانییه‌کان له ناوچه‌که‌دا ده‌سته‌به‌ره بۆ
سنووردارکردنی چالاکییه‌کانی ئێران له دژی
به‌رهه‌ڵستکارانی. مانه‌وه‌ی ڕێکخراوی تێرۆریستیی
موجاهیدینی خه‌ڵق له ژێر چه‌تری پاراستنی ئه‌مریکا دا و
له ده‌ڤه‌رێکی ئاوا ئاڵۆز و پڕ ئاریشه‌دا نموونه‌یه‌کی
حاشاهه‌ڵنه‌گره بۆ ئه‌م ئیددیعایه. هه‌روه‌ها پاراستنی پ
ک ک که ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆراواوه وه‌ک تێرۆریست
ده‌ژمێردرێت، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یه که
ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر که به نه‌ریت له دژی بایه‌خ و
به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کانی ڕۆژائاوا و ماف و ئازادییه‌کانی
گه‌لان بوون، ناتوانن وا سووک و سانا په‌لاماری ئه‌ملا و
ئه‌ولا بده‌ن و ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر نه‌یارانیان ئه‌نجام
بده‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه گرژیی نێوان ئێران و ئه‌مریکا که لایه‌نێکی
گرنگی بریتییه له کێشه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران، ڕۆژ به ڕۆژ
له گه‌وره‌بوونه‌وه دایه و پتر به‌ره‌و بنبه‌ست ڕاکێش
ده‌کرێت و گوشاری خۆرئاوا بۆ سه‌ر ئێران په‌ره‌ده‌ستێنێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه تاکه هۆکاری ئاڵۆزیی
په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا نییه. دیاره
لێدانی ئێران ڕووخاندنی ڕێژیمه‌که‌ی تاقه رێبژارێک نییه
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ئاریشه‌یه و ده‌ربازبوون له کێشه‌ی
ناووکیی ئێران؛ به‌ڵام خاوه‌ن نه‌زه‌ران به یه‌کێک له
ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی ده‌زانن و ره‌تی
ناکه‌نه‌وه. کار کردنی ده‌وڵه‌تی بووش بۆ خستنی ناوی
سوپای پاسداران له لیستی رێکخراوه تێرۆریستییه
جیهانییه‌کان که هه‌وڵی زۆر و به بڕشتی بۆ دراوه و
بودجه‌ی ته‌واوی بۆ ته‌رخانکراوه به ئه‌نجام گه‌یاندنی
ئه‌م رێبژاره بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناووکیی ئێرا له‌گه‌ڵ
رۆژاوا مسۆگه‌رتر ده‌کات.
هه‌ر بۆیه ئه‌رکی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای هێز و لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانه بێ هێنانه‌وه‌ی هێچ عوزر و به‌هانه‌یه‌ک و بێ
که‌مته‌رخه‌می و ته‌نه‌خیکردن ده‌سبه‌کار بن بۆ وه‌شاندنی
زه‌بری ڕاسته‌وخۆ و کاریگه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
سوپای پاسداران له هه‌ر شوێنێک بێت. گه‌ره‌که چیدی به
بیانووی پاراستنی ئه‌زموونی ساوای هه‌رێمی کوردستان خۆیان
له کۆیه و زه‌رگوێزه‌ڵه توند نه‌که‌ن. پێویسته
دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌کان وه‌ک هێزی سه‌ره‌کی له
بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا ببنه
پێشه‌نگ بۆ لێدانی چه‌خماخه‌ی شۆڕشێکی چه‌کداریی نوێ له
داوێنه‌کانی زاگرۆسه‌وه، له باشووری ڕۆژه‌ڵاتی
کوردستانه‌وه به‌ره‌و قووڵایی ناوچه‌کانی تر و ته‌نیا و
ته‌نیا پاسداره تێرۆریسته‌کان و بنکه و بنیاده‌کانی
سوپای تێرۆریستی پاسداران بکه‌نه ئامانجی هێرش و
په‌لاماریان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانیش به تایبه‌ت پارتی و یه‌کێتی له
سه‌ریان پێویست ده‌کات که ڕه‌وشی تازه‌ی خۆرهه‌ڵاتی
کوردستان ده‌رک بکه‌ن؛ و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه
باڵاکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له گوشار خستنی ڕاسته‌وخۆ بۆ
سه‌ر هێزه‌کانی خۆرهه‌ڵات خۆ ببوێرن. ئه‌گه‌ر نا،
زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی ته‌نیا خۆیان ده‌بن؛ و مێژووی
خۆیان ڕه‌شتر و خه‌وشدارتر ده‌که‌ن و سیمای خۆیان له‌لای
کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات دزێوتر ده‌که‌ن. نابێ لێره
به‌دواوه له سه‌ر حیسابی پارچه‌کانی تر خۆیان
به‌ڕێوه‌به‌رن. گه‌ره‌که فێری هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی وڵات
و ڕه‌فتار و هه‌ستان و دانیشتن له‌ته‌ک دۆست و دوژمن و
دوور و نزیک ببن. پێویسته فێر ببن چۆن ته‌ناهیی سنووری
دراوسێکانیان ده‌پارێزن، ئاوایش ته‌ناهیی سنووره‌کانی
خۆیان بخه‌نه سوکری ئه‌وان.
ئه‌مڕۆ هاوکێشه سیاسییه‌کان ئاڵ‌وگۆڕیان به سه‌ردا
هاتووه و گرنگیی باشوور وه‌ک پازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
نه‌ماوه.
هه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک له ئێران‌دا بۆی هه‌یه چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد
به ده‌یان ساڵ به‌ره‌و پێشتر ببات و کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ
و پۆزه‌تیڤیشی بۆ سه‌ر ڕه‌وشی باشوور هه‌بێت.


