|
|
|
|
ڕاگه‌یه‌ندراوی "هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی په‌نابه‌رانی کورد له تورکیه"
پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ! راگه‌یاندوه،به‌ڵام به داخه‌وه داواکاریی و راگه‌یه‌ندراو و بانگه‌وازه‌کانی ئێمه له حاست ژیان و چاره‌نووسی هه‌زار و دووسه‌د ئینسانی بێ په‌ناه به هێند وه‌رنه‌گیراون. له گه‌رمه‌ی هه‌ڵایسانی شه‌ڕێکی تر له ناوچه‌که‌دا، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به نوسراوه‌یه‌کی ره‌سمیی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانمان له وه‌زعییه‌تی دژواری ئه‌م په‌نابه‌رانه ئاگادار کردۆته‌وه و نیگه‌رانی خۆمانمان پێ راگه‌یاندوون و ئه‌و کۆمیساریایه‌مان به به‌رپرس زانیوه له حاست ئه‌و رووداوانه‌دا که داوێن گیرمان ده‌بێته‌وه و داوامان لێ کردوون که له‌وه زیاتر ده‌رهه‌ق به کێشه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه ئینسانه بێته‌فاوه‌ت نه‌بن. به‌ڵام له وڵامی هه‌ر پێشهات و خه‌ته‌رێک که بۆ ئێمه دێته پێش، ده ڵێن ئێمه له گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیه پێک هاتووین که به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و-١٢٠٠-په‌نابه‌ره دیپۆرتی ئێران و عێراق نه‌کرێنه‌وه. به‌شێکی به‌رچاو له‌و په‌نابه‌رانه به هاوکاریی دۆست و بنه‌ماڵه‌کانیان به شێوه‌ی غه‌یره قانوونی (قاچاخ) له ڕێگای وڵاتانی دراوسێی تورکیه‌وه خۆیان له ده‌ستی ناعه‌داڵه‌تی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران نه‌جات بده‌ن و بگه‌نه وڵاتانی ئوروپایی و له‌و وڵاتانه داوای په‌نابه‌ریی بکه‌ن. هه‌رچه‌ند له‌م رێگایه‌شدا زۆر که‌س تووشی گیران و زیندان و دیپۆرت و ده‌یان نه‌هامه‌تیی و کوێره‌وه‌ریی بوون و هه‌ر ئێستاش زیاتر له بیست که‌س له‌م په‌نابه‌رانه به ژن و مناڵه‌وه له زیندانه‌کانی حکوومه‌تی یونان دا چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسێکی نادیار ده‌که‌ن.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی-١٩-ئوکتوبر یه‌کێک له‌م په‌نابه‌رانه به ناوی ئه‌ییوب پڕنیانی (قه‌ره‌گوێزی) له کاتی چوونی بۆ خۆناساندن به پۆلیس (ئیمزا) له ئه‌منییه‌تی شاری (وان) قۆڵبه‌ست ده‌کرێ و به ژن و مناڵه‌وه ره‌وانه‌ی سنووری ئێران ده‌کرێته‌وه که تا ئێستا له چاره‌نووسی هیچ هه‌واڵێک له ده‌ست دا نییه. به‌پێی قسه‌ی شاهیدێک که ئاگاداری رووداوه‌که بووه، ئه‌ییوب داوا و پاڕانه‌وه‌یه‌کی زۆری له مه‌ئموورینی پۆلیس کردووه که به هۆی خه‌ته‌ری گیانیی راده‌ستی حکوومه‌تی ئێران نه‌کرێته‌وه، به‌ڵام داواکه‌ی قبووڵ ناکرێ و پێی راده‌گه‌یه‌نن که ئه‌مه ده‌ستووره و ئیمه ده‌بێ جێبه‌جێی بکه‌ین. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به‌زوویی ئۆفیسی یوئێن له شاری (وان) ئاگاداری ئه‌م رووداوه کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ هه‌نگاوێکیان بۆ به‌رگریی له دیپۆرتی ئه‌م په‌نابه‌ره هه‌ڵنه‌گرتووه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که داخ و که‌سه‌ری خۆمان له حاست ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه ده‌رده‌بڕین، رووی قسه‌مان ده‌که‌ینه کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و له حاست گیان و ئه‌منییه‌تی ئه‌ییوب و ژن و مناڵه‌که‌یدا ئه‌و کۆمیساریایه به به‌رپرس ده‌زانین. بۆ جارێکی تریش داوا له رێکخراوه کوردستانیه‌کان، ناوه‌نده به‌شه‌ردۆسته‌کانی جیهان و هه‌موو ئازادیخوازان ده‌که‌ین که بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه بێده‌نگ و بێته‌فاوه‌ت نه‌بن و ناڕه‌زایه‌تی خۆتان له به‌رانبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و حکوومه‌تی تورکیه ده‌رببڕن. هه‌ر له‌م کاته‌دا داوا له ئه‌ندامان لایه‌نگر و دۆستانی حیزب و رێکخراوه کوردستانیه‌کان ده‌که‌ین که رووی فشار و داواکاریه‌کانیان بکه‌نه سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی که له‌وه زیاتر له حاست چاره‌نووسی ئه‌م تێکۆشه‌رانه‌ی که تا دوێنێ هاوڕێ و هاورێبازتان بوون بێده‌نگ و بێته‌فاوه‌ت نه‌بن و هه‌نگاوێکی جیددی و عه‌مه‌لیی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌یان هه‌ڵبگرن و ئیتر ئێمه و ئێوه‌ش بۆ جارێکی تر شاهیدی ئه‌و رووداوه تاڵانه نه‌بین که ماوه‌ی چه‌ند ساڵه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنین. بێده‌نگیی و بێته‌فاوه‌تتیی له حاست ئه‌م رووداوه و چاره‌نووسی ئه‌و ئازادییخوازانه، حاشاکردنه له رابردوو و خه‌بات و فیداکاریی چه‌ند ساڵه‌یان و مێژوو رووداوه‌کان وه‌ک خۆی ده‌نووسێته‌وه.
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی
په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی - تورکیه ١٩−١٠−٢٠٠٧
|
| |||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2007