|
|
|
|
په‌یامی رزگاریی ژنان له نێوان دوانزه‌ی ره‌بیعی یه‌که‌می-571-یان هه‌شتی مارسی-1913
نووسینی: سه‌ردار شه‌مامی
حافز ئیبراهیم : « دایک ئه‌و زانکۆیه‌یه که ئه‌گه‌ر بتوانی وزه‌کانی بخه‌یه‌ته سه‌رکار، وزه و توانای نه‌ته‌وه‌یه‌کت خستوه‌ته سه‌رکار!»
پێشه‌کیی: ژن ئه‌و کیانه‌یه که به درێژایی مێژوو چه‌وسێنراوه‌ته‌وه و وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی پله دوو سه‌یر کراوه. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ لاپه‌ڕه‌ی ڕاستی و درووستی مێژوو له‌سه‌ر ژیان و به‌سه‌رهاتی ژن هه‌ڵبده‌ینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که نه ته‌نیا گه‌له دوور له شارستانیه‌تیه‌کان ژنیان چه‌وساندۆ‌ته‌وه، به‌ڵکوو نه‌ته‌وه پێشکه‌وتوه‌کانیش هاوڕێ له‌گه‌ڵ پیاوانی زانا و بلیمه‌تدا ژنیان وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی خزمه‌تگوزار به پیاو یان بگره که‌متریش پێناسه کردوه؛ بۆ وێنه بلیمه‌تێکی وه‌ک ئه‌ره‌ستوو ژن به مه‌وجوودێکی ناته‌واو ده‌ناسێنێ و پێی وایه سروشت له کاتێکدا ژن دروست ده‌کات که له خوڵقاندنی پیاو داده‌مێنێ. یان ئه‌فلاتوون شوکر و سووپاسی خوای ده‌کرد که وه‌ک پیاو دروستی کردوه و به ژن نه‌یهێناوه‌ته دنیایه‌وه؛ ژان ژاک ڕوسۆش بڕوای وابوو که ژن ته‌نیا له‌به‌ر خاتری پیاو دروست کراوه، یانی بۆ ئه‌وه درووست کراوه که له خزمه‌ت پیاودا بێ و به‌س. ژن له شاره‌ستانیه‌تی ڕۆمدا له هه‌موو مافێک بێبه‌ش کرابوو و مێرد ده‌یتوانی به چه‌ند بوختان ژنه‌که‌ی له سێداره بدا و باوکیش بۆی هه‌بوو مناڵه‌کانی خۆی بکوژێ یان بیانفرۆشێ. له شاره‌ستانیه‌تی هینددا ژن بۆی نه‌بوو که هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێ چ بگا به‌وه‌ی که داوای جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق بکا. باروودۆخی ژن له نێوان جووله‌که‌کانیشدا له شوێنانی تر باشتر نه‌بوو، ئه‌وان ژنیان وه‌ک ئاژه‌ڵ و که‌ره‌سه‌ی ماڵ حسێو ده‌کرد و به هۆکاری سه‌رشۆڕی و نه‌هامه‌تی خۆیان ده‌زانی و له کاتی نوێژدا ده‌یان وت خوایه شوکری تۆ ده‌که‌ین که وه‌ک کافر و ژن ئێمه‌ت نه‌خوڵقاندوه. له نیوه دووڕگه‌ی عه‌ڕه‌بیشدا ژن وه‌ک هۆکاری سه‌رشۆڕی و شه‌رمه‌زاری و ڕووزه‌ردی پیاو ده‌ژمێردرا و پیاوان له کاتی له‌دایک بوونی کچدا بۆ ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژ خۆیان حه‌شار ده‌دا و نه‌یانده‌ویست که‌س بیانبینێ و بیاندوێنێ و ئه‌گه‌ر هه‌لیان بۆ بڕه‌خسایه به زووترین کات کچه‌که‌یان زینده به‌چاڵ ده‌کرد. هه‌رچه‌ند که ئه‌مه‌ی باسمان کرد له به‌رامبه‌ر ڕاستیه‌کانی مێژوودا وه‌ک قه‌تره به ده‌ریا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک بار‌ودۆخی ژنمان له هزری مێژوویی مرۆڤدا پێ ده‌ناسێنێ و بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه که ژن له‌به‌رده‌ستی بێ بڕوایان به ڕۆژی په‌سڵاندا سته‌م و ئازاری زۆری چه‌شتووه و ژیانێکی تاڵی به‌سه‌ر بردووه.
ڕێ خۆشکردن: جیهان له گێژاوی نه‌فامیدا به‌سه‌ر ده‌با و ئیمپڕاتۆڕه زلهێزه‌کان په‌یتا په‌یتا له یه‌ک ده‌کووژن و ژن و مناڵان به کۆیله ده‌گرن و ده‌یانخه‌نه ژێر ڕکێفی خزمه‌ت به پیاوان و سه‌ربازه شه‌ڕکه‌ره‌کانه‌وه. ژن به کۆیله‌بوونی خۆی مۆری نه‌نگی به ناوچاوی هه‌ر باوک و برا و مێردێکدا ده‌نا که کچه‌که‌ی یان خوشکه‌که‌ی یاخود ژنه‌که‌ی به بێده‌سه‌ڵاتی له بنده‌ستی دوژمنه‌که‌یدا ده‌بینی. به کۆیله که‌وتنی ژنان له‌به‌ر ده‌ستی نه‌یاراندا ده‌ماری غیره‌تی هه‌ر پیاوێکی ده‌هه‌ژاند و هه‌ستی به‌ره‌و ئه‌وه ده‌بزواند که به له دایکبوونی کچان خۆیان بشارنه‌وه و گوێیان له ئاستی هه‌واڵی هاتنه دنیاوه‌ی کچه‌که‌یان بئاخنن. ئه‌وان وایان لێهاتبوو که کچ وه‌ک خزمه‌تگوزار به دووژمن و کوڕیش وه‌ک پارێزگارێک بۆ خاک و نیشتمان و ده‌سه‌ڵات پێناسه بکه‌ن.
له دایکبوونی کۆرپه‌ی یه‌کسانی خوازیی: له وه‌ها بار‌ودۆخێکدا که پیاوان به بیستنی هه‌واڵی له دایکبوونی کچ ڕه‌ش داده‌گیرسان و خۆیان له جه‌ماوه‌ر ده‌شارده‌وه کۆرپه‌یه‌ک چاوی به دنیا هه‌ڵێنا که داهاتوویه‌کی پڕشینگدار بۆ مرۆڤایه‌تی چاوه‌ڕوانی ده‌کرد. به‌ڵی له به‌ره‌به‌یانی دوانزه‌ی ڕه‌بیعولئه‌ووه‌لی ساڵی «571» ی زاینی‌یدا ئافره‌ت توانی کۆرپه‌یه‌ک به دنیا بێنێ که ده‌سته‌به‌ری (ضامن) ژیانی مێینه ده‌کات و ناهێلێ چیتر کچه‌کان زینده به چاڵ بکرێن و مافی ژنه‌کان پێشێل ببن؛ کۆرپه‌یه‌ک که کۆشکی چینایه‌تی ڕه‌گه‌زی ده‌له‌رزێنێ و بزه ده‌خاته سه‌ر لێوی کچه زینده به‌چاڵه‌کان و ئافره‌ته بێده‌ره‌تانه‌کان.
په‌یامی ئه‌م کۆرپه په‌یامی یه‌کسانیی ژن و پیاوه: به‌ڵێ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م کۆرپه‌دا په‌یامی خوایی داده‌به‌زێ و ڕوو ئه‌کاته کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی به گشتی و پێیان ده‌ڵێ: یا ایها الناس انا خلقناکم من ذکر و انثی و جعلناکم شعوبا و قبائل لتعارفوا ان اکرمکم عندالله اتقاکم ( حجرات /13) ئه‌ی خه‌ڵکینه - کورد، فارس، تورک، عه‌ره‌ب، ژن، پیاو - بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له نێر و مێیه‌ک دروستکردووه و کردوومانن به چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێ به یه‌که‌وه. به ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تانه که زۆرتر له‌خواترسه و فه‌رمانبه‌رداری خوایه. ئه‌م یاسایه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ژن و پیاو یه‌کسانن و جیاوازیی ته‌نیا له موسڵمانه‌تی ئه‌واندایه و مێینه بوون و نێر بوونی وان هیچ پله و پایه‌یه‌ک به‌وان نابه‌خشێ. و لقد کرمنا بنی آدم و حملناهم فی البر و البحر ( اسراء/ 70) سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا هه‌ڵمان گرتوون. نه‌وه‌ی ئاده‌م که داگره بۆ ژن و پیاو به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و به‌بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز له لای خوا به‌ڕێز و به حوڕمه‌ته. به‌ڵێ ئافره‌تیش وه‌ک پیاو به‌ڕێزه بۆیه هه‌رکات فاتیمه ده‌هاته لای پێغه‌مبه‌ر ( د.خ)، پیغه‌مبه‌ر له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستا و ماچی ده‌کرد و له ته‌نیشت خۆیه‌وه دایده‌نا!!. ئه‌و کۆرپه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وێنی یه‌کسانیی له ناخی مرۆڤه‌کاندا دروست بکا و ڕه‌گی چینایه‌تی ڕه‌گه‌زیی وشک بکا، درووشمی " النساء شقائق الرجال (سلسلة الاحادیث الصحیحة / ناصر ا‌لدین البانی) ژنان هاوشانی پیاوانن و له یه‌ک ڕه‌گه‌زن"ی فێر ده‌کردن.
ژن و پیاو له دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌دا به‌رپرسیارن: یه‌کێکی‌تر له په‌یامه‌کانی ئه‌و کۆرپه ئه‌مه بوو که ژن و پیاو به‌بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌ز بۆ به‌دی هێنانی چاکه و بنه‌بڕکردنی خراپه به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان هه‌وڵ بده‌ن و تێکۆشن، ئه‌و کۆرپه ڕایگه‌یاند که درووست‌کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ له ئاسایش و ته‌بایی ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێیه و ده‌بێ وێکڕا به‌ره‌نگاری هه‌موو چه‌شنه خراپه‌کاریه‌ک بده‌نه‌وه: و المؤمنون و المؤمنات بعضهم اولیا‌ء بعض یأمرون بالمعروف و ینهون عن المنکر... ( التوبه/ 71 ) ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست و پشتگیر و هاوکاری یه‌کترن( که ئه‌مه‌ش ڕه‌وشتیانه): فه‌رمان به چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن. ئه‌مه‌یه په‌یامی ئه‌و کۆرپه بۆیه ئافره‌ت بوێرانه له پێشه‌وای ئیمانداران ده‌چێته پێشه‌وه و هه‌ڵه‌ی بۆ ڕاست ده‌کاته‌وه: ڕۆژێکیان ئه‌میری ئیمانداران عومه‌ر له وتاره‌که‌یدا وتی: که‌س بۆی نییه ماره‌یی ئافره‌ت له چل ئۆقیه زیاتر بکات، هه‌ر که‌سێ له‌وه زیاتری وه‌رگرت به‌شه زیاده‌که‌ی ده‌خه‌مه (بیت المال) ه‌وه. له ناو قه‌ڵه‌باڵغی مزگه‌وت و له‌به‌ر ده‌م کۆڕی هاوه‌ڵاندا ئافره‌تێک هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ڵێ: ئه‌ی عومه‌ر ئه‌وه به ده‌ستی تۆ نییه ئافره‌ت چه‌نێ وه‌ربگرێ و چه‌نه وه‌رنه‌گرێت!! عومه‌ر پرسی: بۆچی؟ ئافره‌ته‌که وتی: چونکه خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: و آتیتم احداهن قنطارا فلا تأخذوا منه شیئا... ( النساء/ 20 ) ئه‌گه‌ر ماره‌ییه‌کی زۆرتان دا به هاوسه‌ره‌که‌تان، نابێ هیچ شتێکی لێ بگێڕنه‌وه و لێی که‌م بکه‌نه‌وه. عومه‌ر پاش بیستنی یاسا قوڕئانیه‌که فه‌رمووی: من به هه‌ڵه‌دا چووم و تۆ ڕاستت پێکا!!
ژن باشترین ڕاوێژکاره: ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که ژنی له پاشه‌وه‌ی هه‌موو هه‌واڵه‌کان ده‌هێشته‌وه و نه‌یده‌هێشت ده‌ست له کاری پیاو وه‌ر بدات و ڕا و بۆچوونه‌کانی به هه‌ڵه و سه‌هو ده‌زانی، ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ کۆرپه‌یه‌کدا ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه که ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ ژن‌دا به باشترین هۆکار بۆ ڕووخاندنی کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگه ده‌ناسێنێ و به سه‌رکه‌وتووترین پڕاتیکی پێناسه ده‌کات. پاش په‌یمانی حوده‌یبیه که موشریکه‌کان نه‌یانهێشت پێغه‌مبه‌ر و یارانی بچنه ناو شاری مه‌ککه و دروشمی حه‌ج به‌جێ بێنن؛ موسوڵمانان تووشی گرفتێکی ڕووحی و بێئۆمێدێکی کوشه‌نده بوون، بۆیه کاتێک، پێغه‌مبه‌ر به یارانی فه‌رموو: هه‌ڵسن قوربانییه‌کان سه‌رببڕن و سه‌رتان بتاشن. که‌س هه‌ڵنه‌سا؛ پێغه‌مبه‌ر تا سێ جار فه‌رمووده‌که‌ی دووپات کرده‌وه و که‌سی نه‌بینی به قسه‌که‌ی هه‌ڵسێ! که ئه‌مه‌ی بینی، چوو بۆ لای (ام سلمه) ی هاوسه‌ری و به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆ گێڕایه‌وه، ئوممو سه‌له‌مه‌یش وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له گه‌ڵ که‌سا مه‌دوێ هه‌تا وشتره‌که‌ت سه‌رئه‌بڕی و به ده‌للاک سه‌رت ده‌تاشی؛ پێغه‌مبه‌ر هات و به‌بێ ده‌نگ وشتره‌که‌ی به ده‌ستی خۆی سه‌ربڕی و سه‌رتاشێکی بانگ کرد و سه‌ری تاشی، که یاره‌کانی ئه‌مه‌یان بینی یه‌کسه‌ر هه‌ڵسان و وشتره‌کانیان سه‌ربڕی و که‌وتنه سه‌رتاشینی یه‌کتری. ئه‌م شێوه هه‌ڵسوکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیدا بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که یارانی به چاوی ڕێزه‌وه بۆ ئافره‌تان بڕوانن و وه‌ک ڕاوێژکارێک له بار‌ودۆخی ژیاندا راوێژیان پێ بکه‌ن؛ بۆیه حه‌زره‌تی عومه‌ر دێته لای حه‌فسه‌ی کچی و پێی ده‌لێ: به ڕای تۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ده‌یان نێرم بۆ شه‌ڕ تا چه‌ن مانگ مانه‌وه‌یان مه‌سڵه‌حه‌ته و ئافره‌تان ده‌توانن دووری ئه‌وان قه‌بوول بکه‌ن و خۆڕاگرن؟ حه‌فسه‌ش فه‌رمووی: هه‌تا چوار مانگ به لایه‌وه ئاسانه، به‌ڵام دوای چوار مانگ بێتاقه‌تیی ڕووی تێده‌کات. حه‌زره‌تی عومه‌ر فه‌رمانی دا هیچ سه‌ربازێک زیاتر له چوار مانگ له سنووری شه‌ڕدا نه‌مێنێته‌وه و ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ک بگه‌ڕێته‌وه ناو خاو‌و خێزانه‌که‌ی. حه‌زره‌تی عومه‌ر له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تیدا عائیشه‌ی کردبوو به ڕاوێژکاری خۆی له بواری ئه‌و بابه‌تانه‌ی پیوه‌ندیان به ژنانه‌وه هه‌بوو! ئه‌و پیاوه دادوه‌ره هیچ کارێکی به‌بێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ عایشه‌دا به‌ڕێوه نه‌ده‌برد و هه‌موو کات ڕا و بۆچوونی عایشه‌ی له‌باره‌ی بابه‌ته پێوه‌ندیداره‌کان به ژنانه‌وه داخوازی ده‌کرد. هه‌ر به‌م پێیه عه‌بدوڕڕه‌حمانی کوڕی عه‌وفیش له پاش فه‌وتی حه‌زره‌تی عومه‌ر ماڵ به ماڵی مه‌دینه گه‌ڕا و له ژن و کچ و پیر و منداڵی ده‌پرسی که چ که‌سێک بۆ جێگری عومه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن. یانی ده‌نگ ئه‌ده‌ن به چ که‌سێ ببێته ئه‌میری ئیمانداران؟. به‌ڵێ کۆمه‌ڵگای پڕ له ته‌بایی به کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌وترێ که ژن و پیاو له درووستکردنیدا هاوبه‌ش بن و هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌بێ که‌مته‌رخه‌می ڕا و بۆچوونی خۆیان بۆ پێکهێنانی ئاسایشت و دادوه‌ریی وڵات ئاراسته بکه‌ن.
دوا وته: ئه‌و کۆرپه له زۆر بواری تردا ژنانی هێنایه ڕیزی پیاوانه‌وه بۆ وێنه: ژنان و سه‌ربه‌ستیی له هه‌ڵبژاردنی ئاییندا ژنان و سه‌ربه‌ستیی له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا ژنان و فێرکاریی ژنان و خه‌باتکاریی ژنان و په‌ناده‌ریی به کافران ژنان و... به‌ڵام له به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی که خوێنه‌ران شه‌که‌ت و ماندوو نه‌که‌م به‌م چه‌ند بڕگه‌یه به‌سه‌نده ده‌که‌م و ڕووده‌که‌مه ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌م و ده‌ڵێم: ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که گڵی دوورتان به‌لاوه ده‌رمانه و پێتان وایه یه‌که‌م جار له هه‌شتی مارسی-1913-ی زایینی له وڵاتی ڕووسیه‌دا ژنان توانیان مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌ست بخه‌ن! له کاتێکدا که له هه‌شتی مارسدا قه‌یسه‌ری ڕووسیا ته‌نیا ملیدا کرێکاری ژنان وه‌ک پیاوان لێ‌بکا و بڕیاریدا له هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ* ئه‌رێ ئه‌و مافه‌ی-1400-ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ژنان دابه‌زی زیاتر کیانی ژن له کیانی پیاو نزیک ده‌خاته‌وه یان ئه‌و مافه‌ی که له هه‌شتی مارسدا بۆ ژن پێناسه کرا؟.
---------------------------
* سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بڕگه‌یه: ماڵپه‌ڕی اسلام اون لاین.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008