|
|
|
|
رۆڵی مۆبایل له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا راپۆرتی: میدڵ ئیست ئۆنلاین وه‌رگێڕانی بۆ فارسیی: پریسا دزفولیان وه‌رگێڕانی بۆ کوردیی: گوڵاڵه عه‌بباسیی
زانیاریی باوه‌ڕپێکراوی کۆمپانیای ته‌له‌فون و مۆبایلی ئێران، راستییه‌کی سه‌یرمان بۆ باس ده‌کات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که: ڕۆژانه-20-ملوێن-SMS- (کورته‌نامه‌ی به مۆبایل نێردراو) له‌و وڵاته‌دا ده‌نێردرێن. هه‌ر به‌پێی ئاماری ئه‌و کۆمپانیایه کاته‌کانی ناردنی ئه‌و-SMS-انه کاتژمێر-10-ی شه‌و تا-1-ی نیوه‌شه‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌و کاته له شه‌ودا بۆ ناردنی ئه‌و-SMS-انه زۆر سه‌یر بێته‌به‌رچاو، به‌ڵام ئاماره‌کان نیشانده‌ده‌ن که چۆن خزمه‌تگوزاریی-SMS-له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه بۆ‌ته هۆیه‌ك که ده‌سه‌ڵاتی پێ گێژبووه. له حاڵێکدا که ”ده‌سه‌ڵاتدارانی پارێزگارانی مه‌زهه‌بیی“ی وڵات له خه‌وی شیرین دان، لاوانی ئێران سه‌رقاڵی ناردنی-SMS-ی زۆر به‌هێز و نه‌ترسانه و گاڵته‌ئامێزن. بێگومان مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ئه‌و سیستمه ناردنی کورته‌هه‌واڵ بوو، به‌ڵام ئێستا بۆ‌ته ئامرازێك بۆ ئاشکراکردنی بابه‌ته ڕامیاریی و که‌لتورییه‌کان، هه‌روه‌ها بۆ‌ته پڕکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و که‌لێنه‌ی که له نه‌بوونی ڕاگه‌یاندن و ئامرازی په‌یوه‌ندیی ئازاده‌وه په‌یدابووه. ناردنی-SMS-ئێستا بۆ‌ته ئامرازێکی به‌هێزی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاریی، ده‌ربڕینی وته‌ی ڕوون و له‌وانه‌ش زیاتر بۆ گاڵته‌کردن به بارودۆخی سیاسیی ئێران به‌کاردێت. ئه‌و خزمه‌تگوزارییه، که سانسۆر و به‌ربه‌ستی دیکه‌ی له‌سه‌ر نییه، ڕێگه‌ده‌دات خه‌ڵك ناخۆشییه‌کانیان ژێرپێ بخه‌ن و له‌و رێگه‌شه‌وه ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات بگرن و که‌مێك پێکه‌وه قسه بکه‌ن و کاته‌کانیان به خۆشیی و دوور له سنوور و قه‌ده‌غه و یاساغه‌کانی داموده‌زگاکانی رژیم به‌سه‌ربه‌رن. ئه‌مڕۆ له‌ناو خه‌ڵکی ئێران به‌گشتیی و لاوان و گه‌نجان به‌تایبه‌تیی ناردنی-SMS-بۆ‌ته دیارده‌یه‌کی رۆژانه و پیشه و خولیایه‌کی سه‌یر و سه‌رنجڕاکێش. بۆنه و یاد و رووداوه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی و ته‌نانه‌ت ”مه‌زهه‌بیی“ه‌کانی ناو ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ئێستا بوونه هۆ و بیانوویه‌ك بۆ ده‌ربڕینی بێزاریی و رق و ناڕه‌زایه‌تیی و ته‌نانه‌ت گاڵته پێکردن و تیر و توانجی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته له رژیم و سیستم و سه‌رکرده و داموده‌زگا و به‌رپرسانی گه‌وره و بچووکی رژیم. له‌و باره‌وه هێنانه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌یه‌ك هه‌م پێویسته هه‌م خۆش و سه‌رنجڕاکێش. له کاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك کۆماریی له ساڵی-1384-(2005) دا کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران بوو به چه‌ند ده‌سته و تاقمی جیاواز. هه‌ر له‌و کاتانه‌دا بوو که-SMS-ه جۆراوجۆره‌کان، که له تارانه‌وه بۆ خه‌ڵکانی دیکه ده‌نێردران، له ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێردا سنووری پارێزگاکانی دیکه‌یان ده‌به‌زاند و ده‌گه‌یشتنه شوێن و شاره‌کانی دیکه.
چه‌ند رۆژ دوای ئه‌وه‌ی که له هاوینی ساڵی رابردوو به‌نزینیان دابه‌ش ده‌کرد،-SMS-ێک بڵا‌وبۆوه و هه‌موو وڵاته‌که‌ی داگرت. ئه‌و په‌یامه ته‌نزئامێزه به‌م شێوه بوو: " له ئه‌حمه‌دینه‌ژادیان پرسی، ئه‌و که‌سانه‌ی به‌نزینیان نییه، سواری چی بن؟! ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: ده‌بێ سواری ئه‌و-17-ملیۆن که‌سه بن که ده‌نگیان داوه‌تێ". ئه‌و په‌یامه هه‌ر زوو سه‌ری له وێبلاگ و ماڵه‌په‌ڕه ئینته‌رنێتییه‌کانه‌وه ده‌رهێنا و ده‌موده‌ست گه‌یشته خاکی خوزستان، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان و تاران. ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌یامه که‌وته به‌ر سه‌رنجی ته‌نزنووسی به‌ناوبانگی ئێرانیی ”ئیبراهیم نه‌به‌ویی“ که ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ژی. بابه‌تی دیکه که خه‌ڵکی ئێران و به‌تایبه‌تییش لاوه‌کان، به تاسه و حه‌زێکی زۆره‌وه ده‌یانه‌وێ له‌و په‌یامانه‌دا باسی بکه‌ن بابه‌تی چه‌کی ناوکیی و کێشه‌ی سه‌رانی رژیم له‌گه‌ڵ دنیای رۆژئاوایه. له کاتێکدا هه‌موو مێدیا و ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی رژیمی ئێران دروشمی" وزه‌ی ناوکیی مافی ڕه‌وای خۆمانه"ه‌یان ده‌دا، لاوانی ئێران دۆست و ناسیاو و هاوڕێیانی خۆیان به ناردنی-SMS-له خه‌وه شیرینه‌کانیان هه‌ڵده‌ستاند. هه‌ر که‌سێك به ده‌نگی وه‌رگرتنی په‌یامه‌که‌ی وه‌خه‌به‌ر ده‌هات به‌ره‌و ڕووی ئه‌و نووسراوه ده‌بۆوه: " ببووره له‌و کاته‌ی شه‌ودا له خه‌وت ده‌که‌م! بابه‌تێکی زۆر گرنگ نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر ویستم بڵێم که: وزه‌ی ناوکیی مافی ڕه‌وای خۆمانه". چه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بڕیارێکی ده‌رکرد که ده‌بێ له فه‌رمانگه ده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ خواردنه‌وه‌ی چا له جیاتی قه‌ند ده‌بێ خورما به‌کاربێنن، ئه‌م په‌یامه که‌وته بازاڕه‌وه: " بڕیاردرا که له شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌کان خه‌ڵك به چایی و خورما پێشوازییان لێ بکرێ چونکه هه‌م وزه‌یان هه‌یه، هه‌م ناوك"( ئاماژه‌یه به وزه‌ی ناوکیی). به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد په‌یوه‌ندییه‌کی خراپ و ناخۆش و پڕ له کێشه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک به گشتیی و لاوانی ئیران به‌تایبه‌تیی هه‌یه، ناوبراو بۆ‌ته بابه‌تێکی سه‌ره‌کیی و هه‌میشه‌یی و یه‌کێك له پرسه سه‌رکییه‌کانی نێو کورته‌نامه‌کانی گه‌نجان و لاوانی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که کاربه‌ده‌ست و به‌رپرسانی تری رژیم له‌و ”نیعمه‌ته“ بێبه‌ش بن. له‌ونێوه‌دا ”ره‌فسه‌نجانیی“، سه‌رۆکی ”کۆمه‌ڵی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام“ ناوی به‌ده‌ره‌وه‌یه. دکتۆر ”بابه‌ك خه‌بیریی“ پسپۆری پرسه کۆ‌مه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ڵێ: خزمه‌تگوزاری-SMS-یه‌کێکه له ئامرازه هه‌ره نایاب و ده‌گمه‌نه‌کان که بۆ ده‌ربڕینی بیروڕا و ڕه‌خنه نه‌که‌وتۆته به‌ر به‌سته‌ره‌کان. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: بۆ زانین و ئاگاداربوون له بیروڕای خه‌ڵك، پێویست ناکا بۆ گرتنی ترپه‌ی دڵیان قامك له‌سه‌ر ڕه‌گی خوێنیان دابنێی، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده به‌سه که-SMS-ه‌کانی ڕۆژانه کۆبکه‌یه‌وه و لێکیان وه‌ده‌ی.“ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران له پێکهێنانێکی سیسته‌مێکی نه‌نووسراو به‌ڵام به‌هێزی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گه‌یشتۆته پێشکه‌وتنێکی وه‌هاکه هه‌ندێك جار-SMS-بڵاوبوونه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه سه‌ره‌کییه‌که په‌رده‌ی له‌سه‌ر لابچێت، ڕوو ده‌دات.
له مانگه‌کانی رابردوودا ئه‌و سیستمه هه‌واڵنێرییه چه‌ندین په‌یامی ده‌رباره‌ی: قسه‌کردنه‌که‌ی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد له زانکۆی ”کۆلۆمبیا“ی ئه‌مریکا، جموجۆڵی تازه له پۆشینی حیجاب و به‌ربه‌ست بۆ ئافره‌تانی گه‌نج و بڵاوکردنه‌وه‌ی ” اوراق سهام عدالت“ له‌نێو خه‌ڵکی هه‌ژاردا له‌ژێر ناوی ”دادپه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تیی و به تایبه‌تییکردن له کۆمه‌ڵگه‌دا“، بڵا‌وبۆوه. ناردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی کورته‌په‌یام له‌لای خه‌ڵکی ئێران، ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش، بۆ‌ته سیمایه‌کی رۆژانه و هه‌موو لایه‌ن و به‌ش و کون و قوژبنه‌کانی ژیانی ساده‌ی خه‌ڵکی گرتۆته‌وه. ”ئاره‌ش“ لاوێکی-18-ساڵه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ: ”ئه‌گه‌ر بێت و کوڕان له سه‌ر بنه‌مای بابه‌تی کورته په‌یامه‌کانیان بگرن ئه‌وا هیچ لاوێکی خاوه‌ن مۆبایل نامێنێ ده‌ستگیر نه‌کرێ.“ ”هیدا“ که کچێکی-19-ساڵه‌یه و دانیشتووی باکوری تارانه، باسی ئاخرین-SMS-ده‌کات که وه‌ریگرتووه: "مه‌ڕێك حه‌بی ”ئیکستازی“ ده‌خوات و تاکسی ده‌گرێ و ده‌ڵی: بمبه بۆ قه‌سابخانه بۆ سه‌ربڕین". له دنیای-SMS-ی تایبه‌ت به ئێران‌دا هه‌موو شتێك هه‌یه، بۆ نموونه کچێك ده‌ڵێ: ده‌مهه‌وێ حه‌قه‌ماره‌ییه‌که‌م چه‌ند لیتر به‌نزین و سێ کارتی تایبه‌تی به‌نزین وه‌رگرتن بێت. یه‌کێکی دیکه‌ش گاڵته به باڵتۆ ره‌نگ کرێمییه‌که‌ی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد ده‌کات. کارێکی دیکه‌ی ئه‌و شێوه په‌یامه کورتانه بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یه. ساڵی ڕابردوو پڕوپاگه‌نده و هه‌واڵێکی زۆر بڵا‌وبۆوه که ده‌ره‌نجامی خراپی به‌دواوه‌بوو. رۆژی یه‌که‌می دابه‌شکردنی به‌نزین کورته‌په‌یامێك به‌م ناوه‌رۆکه بڵا‌وبۆوه: "دابه‌شکردنی به‌نزین به‌هۆی نۆبه‌گرتنی هێڵی چه‌ندین کیلۆمیتری ئوتۆمبیله‌کان له ده‌ره‌وه‌ی به‌نزینخانه‌کان، تا بیست و چوار کاتژمێر وه‌دواکه‌وتووه". ئه‌و په‌یامه ته‌نانه‌ت گه‌یشته گونده هه‌ره دووره‌ده‌سته‌کانیش. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌بێ ئه‌و راستییه‌مان له‌بیرنه‌چێ که رژیم و کاربه‌ده‌ست و ئیداره داپڵۆسێنه‌ره‌کانی هه‌میشه له هه‌وڵی بنه‌بڕکردن یان لانیکه‌م لاوازکردنی ئه‌و شه‌پۆله به‌ربڵاو و فراوانه‌ی ته‌شه‌نه‌کردنی کورته‌په‌یام له‌نێو گه‌نج و لاو و خه‌ڵکی ئاسایی ئێران دان. له‌وباره‌وه، چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش و دوابه‌دوای پێشنیاری ناچارکردنی خۆداپۆشین بۆ ئافره‌تان، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵا‌وبۆوه که رژیم ناوه‌ندێکی تایبه‌تیی به‌ناوی ”پۆلیسی مۆبایل“ بۆ کۆنتڕۆلکردن و پشکنینی ناوه‌رۆکی مۆبایلی لاوه‌کان پێکهێناوه. له مانگی گه‌لاوێژ (ئوت)ی پاردا رۆژنامه‌ی ”ایران“ ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاو کرده‌وه که که‌سێك به‌هۆی ڕاگرتن و ناردنی-SMS-ی به‌دڕه‌وشتیی له مۆبایله‌که‌یدا، تاوانبار کراوه. ئه‌و هه‌واڵه بۆ ماوه‌یه‌ك لاوه‌کانی له ناردنی ئه‌و شێوه-SMS-انه نیگه‌ران کرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی مێدیا و راگه‌یاندنه‌کان تیشکیان خسته‌سه‌ر شتێك به‌ناوی "پۆلیسی مۆبایل" ، پۆلیسیش نکۆڵیی له بوونی شتێکی له‌و شێوه‌یه کرد و بارودۆخه‌که تا راده‌یه‌ك ئاسایی بۆوه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسکران ئه‌و راستییه به روونیی نیشانده‌ده‌ن که ناردنی-SMS-له ئێران هه‌وڵی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته و لاوانی به‌تایبه‌تییه بۆ ئازادیی راده‌ربڕین، له‌قاودانی سیاسه‌ت و کاری کاربه‌ده‌ست و ئیداره‌کانی رژیم، په‌رده‌لادان له‌سه‌ر ئاکار و ره‌فتاری به‌ناو به‌رپرسان، ده‌ربڕینی ویست و حه‌ز و سیاسه‌ته‌کانی خه‌ڵك و به‌زاندنی سنووره ده‌ستکرد و بڤه‌کانی سانسۆڕ و قه‌ده‌غه و یاساغه‌کانه. به کورتیی، له‌و گۆشه‌یه‌ی ژیانی ئه‌و قوژبنه‌ی دنیادا که پێی ده‌ڵێن ئێران، هیچ شتێك له پێوه‌دانی ڕه‌خنه و گاڵته‌پێکردنی ناو کورته په‌یامه‌کان رزگاری نابێ.
تێبینیی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره (٩٨)ی گۆڤاری تێکۆشان دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008