|
|
|
|
سه‌ره‌تایه‌ک له‌مه‌ڕ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق نووسینی: ئهنواریی وه‌رگێڕانی: عبدالرحیم مه‌عریفه‌تیی به‌شی دووه‌م (دواین به‌ش)
هێندێك له فه‌یله‌سووفه‌کانی زانستی ئه‌خلاق له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که رسته و په‌یڤه ئه‌خلاقییه‌کان له کلتوری کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و، پێیانوایه ئه‌خلاق پێوه‌ندییه‌کی چڕ و پڕ و تۆکمه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌کان هه‌یه . بۆ نموونه، ژن هێنانه‌وه و فره‌ژنیی له هێندێك کۆمه‌ڵگه‌دا به به‌دڕه‌وشتیی له قه‌ڵه‌م نادرێ، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگه ئوروپاییه‌کاندا به کرده‌وه‌یه‌کی دوور له ئه‌خلاق داده‌نرێ و خیانه‌ته به هاوسه‌ری یه‌که‌م. ئه‌و پیتۆڵانه ئه‌م نموونه ده‌که‌نه به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر له‌سه‌ر ئه‌وه که بنه‌ما و رێسا ئه‌خلاقییه‌کان به‌پێی جیاوازیی کۆمه‌ڵگه‌کان جیاوازییان هه‌یه و له‌سه‌ر بناغه و کلتور و فه‌رهه‌نگی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه، ئاڵ‌وگۆڕیان تێدا پێکدێ. ده‌توانین به‌ڵگه‌یه‌کی تریش بۆ ئه‌م داوایه بێنینه‌وه و ئاماژه به‌و چیرۆکه بکه‌ین که ”هیرۆدۆت“ له مێژووه‌که‌ی خۆیدا باسی کردووه. ناوبراو ده‌نووسێ: ”که‌لاتییه‌کان“ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بوون که لاشه‌ی مردووی باوانی خۆیان ده‌خوارد و ”یۆنانییه‌کان“یش جه‌سته‌ی بێ گیانی باوکانی خۆیان ده‌سووتاند. رۆژێك ”داریوش“ به چه‌ند که‌سێکی یۆنانیی گوت: ئێوه له‌به‌رامبه‌ر چ بڕه پاره‌یه‌کدا ئاماده‌ن لاشه‌ی باوکه مردووه‌کانتان بخۆن؟ ئه‌وان به سه‌رسامییه‌وه وه‌ڵامیان دایه‌وه که هه‌رگیز ئه‌و کاره دڕندانه ئه‌نجام ناده‌ن. دواتر داریوش به کهلاتییهکانی گوت: ئێوه له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند بڕه پاره‌دا ئاماده‌ن جه‌سته‌ی بێ‌گیانی باوکتان بسووتێنن؟ له وه‌ڵامدا گوتیان قه‌ت کاری ناشایسته‌ی له‌م چه‌شنه له ئێمه ناوه‌شێته‌وه. ئه‌م چیرۆکه نیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌یه که له هێندێك بواردا ره‌فتاری ئه‌وتۆ هه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا به ئه‌خلاقیی ده‌ژمێردرێ به‌ڵام لای چه‌ند کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تر به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌سند ناکرێ. ئه‌م نموونانه و به‌ڵگه‌ی تری له‌م شێوه‌یه بوونه هۆی ئه‌وه هێندێك که‌س وا تێبگه‌ن که ئه‌خلاق هه‌ڵقوڵاوی کلتوری کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌کانه. به‌رچاوترین که‌موکوڕی ئه‌م جۆره تێڕوانینه له‌وه‌دایه که دیسان پێیوایه ئه‌خلاق رێژه‌ییه و له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رهه‌نگی زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، یان به گوێره‌ی خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنی گشتیی مرۆڤه‌کان له کۆمه‌ڵگه جیاوازه‌کاندا، گۆڕانی تێدا دێته ئاراوه. له راستییدا ناکرێ بڕوامان وابێ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وتۆ هه‌بێت بایه‌خه ئه‌خلاقییه‌کانی وه‌ك درۆکردن به ره‌فتارێکی ره‌وشت به‌رزانه ناوزه‌د بکات. له نموونه‌ی یه‌که‌مدا که باسی فره‌ژنیی و ژن هێنانه‌وه کرا، له راستییدا ئه‌وه بابه‌تێکی مافپهروهرانهیه و وه‌ك پرسێکی ئه‌خلاقیی باسی کراوه، که‌وابوو ناشێ ببێته به‌ڵگه له‌سه‌ر رێژه‌یی بوونی ئه‌خلاق. بنه‌ڕه‌ته ئه‌خلاقییه‌کان هه‌میشه و له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کاندا جێگیر و نه‌گۆڕن و ته‌نیا چۆنیه‌تی ده‌ربڕین و وێناکردنیان جیاوازه. بۆ نموونه له‌و چیرۆکه‌دا که هیرۆدۆت باسی ده‌کا، هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی ”کهلاتیی“ و ”یۆنانیی“ باوه‌ڕیان وابوو که ده‌بێ رێز له باوکه مردووه‌کانیان بگرن و ئه‌م رێزگرتنهیان وه‌ك ئه‌سڵێکی نه‌گۆڕی ئه‌خلاقیی له قه‌ڵه‌م داوه، به‌ڵام ته‌نیا شێوازی رێزگرتنهکهیان جیاوازیی تێدا بوو و له خودی ئه‌م بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌دا هیچ تێڕوانینێکی جیاوازیان نه‌بوو. له‌وانه‌یه هه‌ستانه‌سه‌رپێ له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا نیشانه‌ی رێزگرتن بێ و له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تردا کڵاو له‌سه‌ر سه‌ر هه‌ڵگرتن ئه‌م واتایه‌ی هه‌بێ. ده‌کرێ بڵێین هه‌م لایه‌نگرانی له‌به‌ربردنی کۆرپه‌له و هه‌م نه‌یاره‌کانی ئه‌و کاره کوشتنی مرۆڤه بێتاوانه‌کان به ناڕه‌وا بزانن، به‌ڵام راجیاییان له وه‌دایه که ئایا ده‌شێ کۆرپه‌له له‌ناو منداڵداندا وه‌ك مرۆڤ سه‌یر بکرێت؟ له ژێر شه‌به‌قی ئه‌و راستییانه‌دا ده‌توانین بڵێین: جیاوازیی بیر و بۆچوون له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاوێنه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی بنه‌ما ئه خلاقییهکانه، نابێته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه که ئه‌خلاق رێژه‌ییه. یه‌کێك له‌و که‌موکوڕییانه‌ی یه‌خه‌ی رێژهییخوازه ئه‌خلاقییه‌کان ده‌گرێ، ئه‌وه‌یه که ده‌بێ تێکڕای چاکسازییخوازه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، که دژی باری ناله‌باری کۆمه‌ڵگه‌کانیان خه‌باتیان کردووه، مه‌حکووم بکه‌ین، چونکه له‌سه‌ر بناغه‌ی رێژه‌یی له ئه‌خلاقدا ناتوانین بایه‌خه ئه‌خلاقییه‌کان ده‌ستنیشان بکه‌ین و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ پابه‌ندبن به پهیڕهوییکردن له‌و بنه‌ما ئه‌خلاقییانه. له‌حالێکدا به راستیی بنه‌ڕه‌ته ئه‌خلاقییه‌کان شیاوی گۆڕان نین و له رێگای کۆمه‌ڵگه و جیاوازییه‌کانیانه‌وه دیاریی ناکرێن. هه‌روه‌ها پرس و بابه‌ته ئه‌خلاقییه‌کان جیاوازن له بابه‌تگه‌لی سیاسیی و مافخوازانه و به‌هۆی راپرسیی و ده‌نگوه‌رگرتنی گشتیی خه‌ڵك دیاریی ناکرێن. ده‌نگی زۆرایه‌تیی له پرسه سیاسییه‌کاندا گرینگییه‌کی زۆری هه‌یه، به‌ڵام له ئه‌خلاقدا زۆرایهتییهك له ئارادا نیه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تێکڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خوازیاری ئه‌نجامدانی کارێکی نائه‌خلاقیی بن، به‌و خواست و داوایه ئه‌و ره‌فتاره نابێته کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌خلاقیی. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌خلاق جیاوازه له داب و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و بابه‌ته مافپه‌روه‌ریی و پرسه سیاسییه‌کان.
ژماره‌یه‌کی دیکه له فه‌یله‌سووفه ئه‌خلاقییه‌کان بڕوایان به بیردۆزه‌ی ”فه‌رمانی خودایی“ هه‌یه. به مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه ئاوڕێك له چیرۆکی حه‌زره‌تی خدر ده‌ده‌ینه‌وه. له قورئانی پیرۆزدا هاتووه که دوای دیدار و به یه‌کگه‌یشتنی حه‌زره‌تی مووسا و خدری زینده، له مه‌ودای رێگارۆیشتندا چاویان به منداڵێك ده‌که‌وێ و حه‌زره‌تی خدر منداڵه‌که ده‌کوژێ. مووسا پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتاره سه‌رسوڕهێنه‌ره لۆمه‌ی حه‌زره‌تی خدر ده‌کا، چونکه ئه‌م منداڵه که‌سێکی تاوانبار و جینایه‌تکار نه‌بوو که وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بکوژرێ. دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی هاوڕێیه‌تی نێوان ئه‌م دوو که‌سه، خدری زینده گرفته‌که‌ی بۆ حه‌زره‌تی مووسا روونکرده‌وه و گوتی ئه‌م کاره‌م به فه‌رمانی خودا ئه‌نجامداوه له پێناوی پاراستنی ئیمانی دایك و بابی منداڵه‌که. لێره‌دا نامانه‌وێ به درێژیی ئه‌م چیرۆکه‌تان بۆ ته‌واو بکه‌ین، ته‌نیا وه‌ك وه‌بیرهێنانه‌وه ئاماژه‌مان بۆ کرد. به سه‌رنجدانی ئه‌م چیرۆکه له‌گه‌ڵ پرسێك رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه: یان ده‌بێ رازیی بین به‌وه حه‌زره‌تی خدر هه‌ڵه‌ی کردووه و کارێکی دوور له ئه‌خلاقی به ناوی“ مرۆڤ کوشتن“ ئه‌نجامداوه، یان ده‌بێ بڕوامان به‌وه هه‌بێ که ناچارنین کوشتنی مرۆڤه‌کان به کارێکی بێ ئه‌خلاقیی بزانین. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هێندێك که‌س به حاڵه‌تی دووهه‌م رازیی بوون و به‌م جۆره پاساویان بۆ ئه‌م بابه‌ته و هه‌ر پرسێکی تری له‌م چه‌شنه هێناوه‌ته‌وه. باشیی و خراپیی و ره‌وایی و ناڕه‌وایی کار و کرده‌وه‌کان و دانان و لادانیان له بازنه‌ی ئه‌خلاقدا، پێوه‌ندیی به خودی کاره‌که و بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و..... ئه‌و کارانه‌وه نیه، به‌ڵکوو ئه‌وه فه‌رمانی خودایه که ده‌بێته پێوه‌ر و ده‌ستنیشانیان ده‌کات. ئه‌گه‌ر خودا بیه‌وێ، کارێك که تا دوێنێ به ره‌فتارێکی بێ ئه‌خلاقیی ده‌ژمێردرا، ده‌بێته کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌خلاقیی. ئه‌م جۆره تێڕوانینه که به بیردۆزه‌ی ” فه‌رمانی خودایی“ ناسراوه، له‌نێو موسڵماناندا له لایه‌ن فه‌یله‌سووفه ئهشاعیرهکانهوه هاتۆته ئاراوه. هه‌روه‌ك گوترا، به گوێره‌ی ئه‌م تێڕوانینه هیچ کرده‌وه‌یه‌ك له زاتی خۆیدا به چاك یان خراپ ناوزه‌د ناکرێ، به‌ڵکوو ئه‌وه کارێکه و خودا دیاری ده‌کا. له روانگه‌ی ئه‌م گرووپه‌وه به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمووده خوداییه‌کان، بۆ نموونه ناشێ بڵێین ”درۆ کردن“ ره‌فتارێکی رهوشتبهرزانه یان به‌دڕه‌وشتییه، به‌ڵام دوای خوێندنه‌وه و ئاوڕدانه‌وه له دین، بۆمان روون ده‌بێته‌وه که خودا ئه‌و کاره‌ی به بێڕه‌وشتیی و دوور له ئه‌خلاق له قه‌ڵه‌م داوه و ئێمه‌ش له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانی خوداییدا به کارێکی په‌ست و دوور له ئه‌خلاقی ده‌زانین. گرینگ‌ترین که‌موکوڕی ئه‌م تێڕوانینه له‌وه‌دایه که به‌ر له گه‌ڕانه‌وه بۆ دین و فه‌رمانی خودایی و ئاگاداربوون له فه‌رمانی خوا سه‌باره‌ت به چاکیی و خراپیی ”درۆ کردن“، ده‌بێ له‌وه دڵنیا بین که خودا درۆ به خۆی ره‌وا نابینێ و وته‌کانی، که له چوارچێوه‌ی دیندا بۆ ئێمه هاتوون، درۆ نین! بۆ ئه‌وه‌ی روونتر له‌م باره‌وه تێبگه‌ین، ئاماژه به گریمانه‌یه‌ك بکه‌ین: ئێمه بڕوامان به بیردۆزه‌ی ”فه‌رمانی خودایی“ هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ئاوڕمان له فه‌رمووده‌کانی خودا نه‌داوه‌ته‌وه تابزانین درۆکردن کارێکی ره‌وشت به‌رزانه‌یه یان دوور له ئه‌خلاق؟ كه‌وابوو به خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌کانی خودا ده‌مانه‌وێ ئێستا له راستیی، باشیی و خراپی درۆکردن تێبگه‌ین، به‌ڵام لێره‌دا تووشی گرفتێك ده‌بین و ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ: ئایا ناکرێ شیمانه‌ی ئه‌وه هه‌بێ که درۆکردن له روانگه‌ی خوداوه، کارێکی ره‌وابێ و له په‌نای ئه‌م ئه‌گه‌ر و شیمانهشهوه (په‌نا به خوا) به درۆ له وته‌کانی خۆی دا ” درۆکردن“ی به کارێکی دوور له ئه‌خلاق، ناساندبێ؟! بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ره وه‌لانێین و ئه‌و کۆسپه ته‌خت بکه‌ین، ناچارین به‌ر له گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رمووده‌کانی خودا، به‌جۆرێك ئه‌و راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره بسه‌لمێنین که ئه‌و خودایه‌کی حه‌کیم و کاربه‌جێیه و پێویستیی به درۆکردن نییه و سه‌ره‌نجام هه‌رگیز درۆ ناکات. به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌هۆی ئه‌وه که به‌بێ خوێندنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رمووده‌کانی خودا، توانیومانه باشیی و خراپیی کارێکی ئه‌خلاقیی دیاریی بکه‌ین، بیردۆزه‌ی "فه‌رمانی خودایی" هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. چونکه به‌گوێره‌ی تێڕوانینی ئه‌م بیردۆزه‌یه، به‌ر له ئاوڕدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌کانی خودا، باشیی و خراپیی هیچ کرده‌وه و ره‌فتارێك دیاریی ناکرێ، به‌هۆی ئه‌وه که هیچ کارێك له زاتی خۆیدا باش یان خراپ نییه. ئه‌م ره‌خنه‌یه که بناغه‌ی بیردۆزه‌ی "فه‌رمانی خودایی" هه‌ڵده‌وه‌شێنێ، له‌لایه‌ن موعته‌زیله و شیعه‌کانه‌وه له‌دژی ئه‌شاعیره و شوێنکه‌وتووانی ئه‌و بیردۆزه خراوه‌ته ناو باس و بابه‌ته‌کانی فه‌لسه‌فه‌وه. ده‌توانین له روانگه‌یه‌کی دیکه‌شه‌وه سه‌یری بابه‌ته ئه‌خلاقییه‌کان بکه‌ین. بۆ نموونه کاتێك دیمه‌نی تابلۆیی وێنه‌یه‌کی جوان ده‌بینین، له‌وانه‌یه له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و دیمه‌نه‌دا بڵێین: "چ تابلۆیه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ره". ئه‌م رسته‌یه ته‌نها ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستی تایبه‌تی ئێوه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌زاران که‌س ئه‌م قسه‌یه‌ی ئێوه په‌سه‌ند بکه‌ن، ئه‌وانیش دانه دانه‌یان هه‌ستی تایبه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه. له تێکڕای ئه‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌گونجێ که‌سێك له‌ولاوه بێت و دیمه‌نی ئه‌م تابلۆیه‌ی پێ جوان و باش نه‌بێت، ئایا رسته و په‌یڤه ئه‌خلاقییه‌کانیش له‌م جۆره‌ن؟ واتا ئایا کاتێك ده‌ڵێین "چاکه‌کاریی ره‌وشتێکی باشه" به واتای ئه‌وه‌ی که من ئه‌م کاره‌م خۆشده‌وێ؟ و له‌م حاڵه‌ته‌دا ناشێ چاوڕوان بین که هه‌موو که‌سێك ئه‌م رسته‌یه په‌سه‌ند بکا؟ به ده‌ربڕینێکی تر ناکرێ که‌سێك بێت و ئه‌و رسته‌یه‌ی به‌لاوه په‌سه‌ند نه‌بێت؟ شتێکی ئاشکرایه که ناکرێ رسته و په‌یڤه ئه‌خلاقییه‌کان له حه‌ز و هه‌ستی تایبه‌تیی بێژه‌ره‌کانیان هه‌ڵقوڵابن.
بیردۆزه‌کانی "کۆمهڵگهخوازیی"، "بڕیارخوازیی"، "فه‌رمانی خودایی"، "ههستخوازیی"، که تا ئێره به کورتیی ئاوڕمان لێ دانه‌وه، هه‌موو ئه‌و چه‌شنه تێڕوانینانه ده‌بێ له بازنه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی قوتابخانه "ناواقعییهکاندا" دابنرێن. ئێستا له به‌رامبه‌ر ئه‌و بیردۆزانهدا ئاماژه به چه‌ند بوار و ره‌هه‌ندێکی بیردۆزه‌ی قوتابخانه "واقعخوازهکان" ده‌که‌ین. وشه‌ی ئه‌خلاقیی هه‌میشه له‌گه‌ڵ به‌خته‌وه‌رییدا هاوته‌ریب بوون. هێندێك که‌س له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئه‌و ره‌فتاره به ئه‌خلاقیی دێته ژماره که بهختیارییمان بۆ بکاته دیاریی. هه‌ڵبه‌ت له‌وانه‌یه ئێوه به‌ختیاریی خۆتان له قازانجی زیاتر یان چێژ و خۆشیی زۆرتر یان ده‌سه‌ڵاتی باڵاتردا به‌دی بکه‌ن، به‌ڵام بێگومان هه‌موو مرۆڤه‌کان به‌شوێن به‌خته‌وه‌ریی خۆیاندا وێڵن. هه‌رچه‌نده هێندێك جار له دیارییکردنی دروستی مایه‌ی به‌خته‌وه‌رییدا تووشی هه‌ڵه ده‌بن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی، مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆك و ته‌بان که خودی به‌خته‌وه‌ریی بایه‌خی خۆی هه‌یه و بیروبۆچوونیان ته‌نیا له‌وه‌دا جیاوازه که به‌ختیاریی راسته‌قینه له چ شتێك و کار و ره‌فتارێکدا ره‌نگده‌داته‌وه و ژیانی پڕ به‌خته‌وه‌ریی چ جۆره ژیانێکه؟ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راستییه که هه‌مووکه‌س عه‌وداڵی به‌خته‌وه‌ریی خۆیه‌تی، ”سوقڕات“ پێی وابوو هیچ مرۆڤێك به‌ئه‌نقه‌ست و تێگه‌یشتنه‌وه تووشی هه‌ڵه‌ی ئه‌خلاقیی نابێت! چونکه ئێمه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی خۆشبه‌ختیی داین و هه‌ڵه‌ی ئه‌خلاقییش ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به بهختیارییمان. له یه‌که‌م سه‌رنج و تێڕاماندا، سه‌رمان له‌و روانگه و رامانه سووڕ ده‌مێنێ، چونکه لانیکه‌م له ئه‌زموونی تایبه‌تیی خۆماندا نموونه‌ی ئه‌وتۆمان هه‌یه، وێڕای ئه‌وه که سه‌باره‌ت به ئه‌خلاقییبوونی کارێك شاره‌زاییمان هه‌بووه، ئه‌و کاره‌مان ئه‌نجام داوه. بۆ نموونه پاشمله باسی که‌سێکمان کردووه، یان هێندێك جار درۆمان کردووه. که‌وابوو پێویسته بزانین مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی سوقڕات چییه له‌و قسه‌یه که ده‌ڵێ: " ئه‌گه‌ر بزانین کارێك خراپه، ئه‌نجامی ناده‌ین"؟. ده‌شێ بڵێین مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر که‌سێك به‌ڕاستیی باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێ که کاره‌که خراپه، ده‌ستی بۆ نابا. به‌پێی ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌و کاته‌دا که ئێمه درۆده‌که‌ین، به‌ڕاستیی باوڕمان به‌وه نییه که درۆکردن زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵکوو وا هه‌ست ده‌که‌ین له‌و رێگایه‌وه ده‌گه‌ینه ئامانجه‌کانمان. سه‌ره‌نجام له‌و ساته‌دا بڕوای ته‌واو و راست و دروستمان به‌و راستییه نییه که درۆکردن کارێکی ناشایسته‌یه.
هێندێك که‌سی تر قسه‌که‌ی سوقڕات به جۆرێکی تر راڤه ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: " مه‌به‌ستی سوقڕات له "زانین" ئه‌وه نییه که له کۆڕی وانه‌ی ئهخلاقییدا فێربووبین و ئه‌و راستییه‌مان زانیبێ که فڵان کار باشه و ئه‌ویتر خراپ و دوور له ئه‌خلاقه، به‌ڵکوو واتای ئه‌وه‌یه له ناخی خۆماندا هه‌ستمان به‌وه کردبێ که ئه‌و ره‌فتاره خراپ و نه‌شیاوه. له‌م حاڵه‌ته‌دا به هیچ جۆرێك توخنی ئه‌و کاره ناکه‌وین، چونکه به‌رده‌وام له هه‌وڵی دابینکردنی خێر و خۆشیی و به‌خته‌وه‌ریی خۆمان داین. به سه‌رنجدان له‌و راستییه که باسمان کرد چلۆن ده‌گونجی خۆ له قه‌ره‌ی کارێك بده‌ین که له ناخه‌وه هه‌ستمان کردووه و به دڵنیاییه‌وه ده‌زانین سه‌داسه‌د زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت؟ که‌وابوو ئه‌گه‌ر مرۆڤ بزانێ کرده‌وه‌یه‌ك خراپ و نائه‌خلاقییه، ده‌ستی بۆ نابات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و وته‌یه‌ی سوقڕات که‌وتۆته به‌ر ره‌خنه‌ی جۆراوجۆر. بۆ نموونه ”ئه‌رستۆ“ ده‌ڵێ: "سوقڕات پرسی لاوازیی و ویست و ئیراده‌ی مرۆڤی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه. واته هێندێك جار ده‌زانین چ کارێك راست و ره‌وایه، به‌ڵام به‌هۆی لاوازیی ئیراده توانای ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌مان نییه. وه‌ك نموونه ده‌توانین ئاماژه به که‌سێکی موعتاد و گیرۆده‌ی تریاك بکه‌ین که به‌ڕاستیی ئاگاداری زیانه‌کانی تریاکه و په‌ی به خراپییه‌کانی بردووه، به‌ڵام به‌هۆی لاوازیی ئیراده ناتوانێ وازی لێ بێنێ و ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ. که‌وابوو هێز و لاوازیی و ویستی مرۆڤ کاریگه‌ریی هه‌یه له ئه‌نجامدان و وازهێنان له کار و ره‌فتارێکی ئهخلاقییدا. ئه‌رستۆ باوه‌ڕی وابوو که ره‌وشتبه‌رزیی و ئه‌خلاقی باڵا له ره‌فتاری میانڕهوانهدایه و به‌ختیاریی راسته‌قینه له هه‌ماهه‌نگیی نێوان گیان و جه‌سته‌ی مرۆڤدایه. به‌گوێره‌ی ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه ره‌وشتبه‌رزیی و به‌خته‌وه‌ریی به‌ڕاستیی، هه‌میشه له‌نێوان دوو جه‌مسه‌ری زێده‌ڕۆیی و که‌مته‌رخه‌میی دایه. بۆ نموونه دلێریی و ئازایه‌تیی که ئه‌خلاقێکی باڵایه، له‌نێوان ترس و بێباکیی و که‌مته‌رخه‌میی دایه. یان دڵاوایی و به‌خشنده‌یی له راستییدا ئاکارێکه له‌نێوان دوو سنووره‌که‌ی زێده‌ڕۆیی و که‌مته‌رخه‌میی دایه. له‌نێو ئه‌و که‌سانه‌دا که باوه‌ڕیان به واقعییبوونی رسته و په‌یڤه ئه‌خلاقییه‌کان هه‌یه، بیروبۆچوونی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به کرده‌وه و ره‌فتاره ئه‌خلاقییه‌کان له ئارادایه . له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به بیردۆزه و تێڕوانینه‌کانی "چێژخوازیی" و "ده‌سه‌ڵاتخوازیی" بکه‌ین، که ئه‌وانه له چوارچێوه‌ی پۆلێنکردنێکدا له‌ژێر ناوی بیردۆزه‌کانی "سروشتخوازانه" ناودێرکراون. هه‌موومان له‌و راستییه ئاگادارین که هیچ کار و دیارده‌یه‌ك له سروشتدا بێهوده نییه. هه‌ر چه‌شنه په‌لکێشیی و پێداویستییه‌ك که له مرۆڤدایه پارێزگاریی له مانه‌وه‌ی ده‌کا و یارمه‌تیی دابینکردنی پێداویستییه گرینگه‌کانی ده‌دات. بۆ نموونه، برسیه‌تیی په‌لکێشمان ده‌کات به‌ره‌و خۆراك و له‌م رێگایه‌وه درێژه به ژیان ده‌ده‌ین. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه تێکڕای حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانمان راست و سوودبه‌خشن. هه‌رچه‌ند ده‌بێ له پێڕاگه‌یشتنی راده و چۆنیه‌تیی ئه‌و حه‌ز و خواستانهماندا ژیرانه ره‌فتار بکه‌ین. یه‌کێك له‌و هێزه سروشتییه په‌لکێشانه هێزی په‌لکێشکردنی مرۆڤ به‌ره‌و له‌ززه‌ت و چێژوه‌رگرتنه. بێگومان بوونی چێژ و خۆشیی ده‌بێته هۆی ئه‌وه زیاتر به‌ره‌و ئه‌و کارانه بڕۆین که له‌و بواره‌دا سوودمان پێ ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌و دیارده سروشتییه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه هێندێك بڕوایان وابێ که ته‌واوی ئه‌و کارانه‌ی چێژمان ده‌ده‌نێ، به ره‌فتاری ئه‌خلاقیی بێنهژمار. به‌پێی ئه‌م پێوه‌ر و پێوانه‌یه، ته‌رازووی هه‌ڵسه‌نگاندنی باشیی و خراپیی کرده‌وه‌کانمان راده‌ی ئه‌و چێژ و خۆشییه‌یه که له‌و رهفتارانهوه ده‌سته‌به‌رکراوه. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له چێژوه‌رگرتن ئه‌و چێژه‌یه که ده‌بێته هۆی ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونییمان. دیاره به‌هۆی ئه‌وه که هه‌میشه چێژ و ئاسووده‌یی و خۆشیی هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ گرفت و ناخۆشییه‌کاندا، پێویسته گوڵبژێریان بکه‌ین و له‌ززه‌ت و خۆشییه‌ك هه‌ڵبژێرین که سه‌قامگیر و درێژماوه بێ. بۆ نموونه، له نێوان خۆشیی ده‌رچوون له قوتابخانه و سه‌یرکردنی فیلمێك له شه‌وی ئیمتیحاندا، له‌وانه‌یه یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرین. به‌ڵام بێگومان ده‌بێ ئه‌و خۆشیی و له‌ززه‌ته هه‌ڵبژێرین که جێگیر و به‌رده‌وامتره. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م تێگه‌یشتنه به‌خته‌وه‌ریی بریتییه له دابینکردنی چێژ و له‌ززه‌تی زۆرتر. له‌نێو په‌یڕه‌وانی ئه‌م بیردۆزه‌دا هێندێك که‌س ته‌نیا خۆشیی و ئاسووده‌یی ماددییان مه‌به‌سته و، که‌سانی تریش چێژی مه‌عنه‌وییان به‌لاوه گرنگتره. یه‌کێکی دی له قوتابخانه ئه‌خلاقییه‌کانی "سروشتخوازانه"، قوتابخانه‌ی "بهرژهوهندییخوازییه". ئه‌م بیردۆزهیهش له روویه‌که‌وه له چه‌شنی بیردۆزه‌ی "چێژخوازیی"ه. شوێنکه‌وتووانی ئه‌م مه‌کته‌به‌ش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که به‌هۆی ئه‌وه‌ی سروشتی مرۆڤ به‌ره‌و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی زۆرتر په‌لکێشیی ده‌کات، ده‌بێ ئه‌و کاروبارانه به ئه‌خلاقیی بزانین که به‌رژه‌وه‌ندیی ژیارمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن. به‌پێی ئه‌م بنه‌مایه، یاسا و رێسا ئه‌خلاقییه‌کان به‌و مه‌به‌سته گه‌ڵاڵه‌کراون که زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندیی بۆ زیاترین ژماره‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ده‌سته‌به‌ربکه‌ن. له بازنه‌ی ئه‌م تێڕوانینه‌دا کۆمه‌ڵگه به‌شگه (شیرکه‌ت)یه‌کی هاریکاریی گه‌وره‌یه و ده‌بێ له پێناو دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندیی زۆرتر بۆ تێکڕای ئه‌ندامه‌کانی به‌گوێره‌ی یاسا ئه‌خلاقییه‌کان ره‌فتار بکات. له کۆتاییدا ئاماژه به بیردۆزه‌ی "ده‌سه‌ڵاتخوازیی" ده‌که‌ین. ئه‌م بیردۆزه‌ش که بیردۆزه‌یه‌کی دێرین و له‌مێژینه‌یه، له‌لایه‌ن "نیچه"وه هاتۆته ئاراوه. شوێنکه‌وتووانی ئه‌م بیردۆزه ده‌ڵێن: بوونه‌وه‌ره به‌هێزه‌کان له سروشتدا هه‌میشه به‌سه‌ر بوونه‌وه‌ره لاوازه‌کاندا زاڵ ده‌بن، ته‌نانه‌ت له ژیانی ئێمه‌شدا ئه‌و راستییه هه‌ست پێ ده‌کرێ. بۆ نموونه، ئه‌و خوێندکاره‌ی له خوێندن و وانه‌کانیدا زیره‌که، له تاقیکردنه‌وه‌ی به‌رایی ده‌رده‌چێ و ده‌چێته زانکۆ. یان ئه‌و که‌سه ده‌بێته خاوه‌نی مڵك و زه‌وییه‌ك که بۆ فرۆشتن ته‌رخان کراوه، که دارایی و دراوی زیاتری هه‌بێت. به گوێره‌ی ئه‌م روانگه‌یه هه‌ر به‌و چه‌شنه که یاسا سروشتییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌هێزه‌کاندایه و ره‌گه‌ز و بوونه‌وه‌ره لاوازه‌کان به درێژایی مێژوو له‌ناوده‌چن، له گۆڕه‌پانی ژیانی مرۆڤیش‌دا که‌سانی به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتدار خاوه‌ن مافن. له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌م تێڕوانینه‌دا بوو که "نیچه" به ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگاکانی مرۆڤ، به‌تایبه‌تیی ئه‌خلاقی مه‌سیحییه‌کان، رازیی نه‌بوو و باوه‌ڕی وابوو که ئه‌و بنه‌ما ئه‌خلاقییانه له‌لایه‌ن توێژی لاوازی کۆمه‌ڵگه‌وه دیاریی کراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگایه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ن هێزه‌کان سنووردار بکه‌ن و بیخه‌نه بن ده‌ستی خۆیان. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دانانی رێسا ئه‌خلاقییه‌کان له‌لایه‌ن توێژی لاوازی مرۆڤه‌کانه‌وه وه‌ك به "بۆگه‌ن زانینی" ئه‌و گۆشته‌یه که حه‌زی لێیه به‌ڵام ده‌ستی پێ ناگا. که‌س و تاکه لاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ش به‌هۆی ئه‌وه که ناتوانن به‌زۆر ده‌ست به‌سه‌ر دارایی که‌سانی تردا بگرن، سته‌م و ده‌ستدرێژییکردنه سه‌ر ماڵ و دارایی که‌سانی تریان به کارێکی خراپ و نه‌شیاو له قه‌ڵه‌م داوه. "نیچه" پێیوابوو ده‌بێ ئه‌خلاقێکی نوێ بنیات بنێین که له‌سه‌ر بناغه‌ی ماف بۆ که‌سه به‌هێز و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کان داڕێژرابێ. سروشتیی بوو که ئه‌م بیردۆزه‌یه له‌لایه‌ن دهسهلاتخوازێکی وه‌ك ”هیتله‌ر“ به‌گه‌رمیی پێشوازیی لێ‌کرا. ئه‌فلاتوون وه‌ڵامێکی ئاڕاسته‌ی په‌یڕه‌وانی ئه‌م بیردۆزه‌یه کردووه. ناوبراو ئه‌و راستییه ئاشکرا ده‌کات که ئه‌م بیردۆزه له‌گه‌ڵ خۆیدا دژایه‌تیی و تێکگیرانی هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیی حه‌ق به ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه و ئه‌خلاق ته‌نها به‌هانه و پاساوێکه به‌ده‌ست که‌سانی لاوازه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خاوهنهێزهکانن پێ هه‌وسار بکه‌ن، ده‌بێ بگه‌ینه ئه‌و ئاکامه که له‌ڕاستییدا، خاوه‌ن هێزه راسته‌قینه‌کان توێژه لاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن، که به دانانی یاسا ئه‌خلاقییه‌کان، توانیویانه به‌سه‌ر خاوه‌ن زۆره‌کاندا زاڵ بن. که‌وابوو ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان خاوه‌ن مافی ره‌وای راسته‌قینه‌ن و دیاریکردنی رێسا ئه‌خلاقییه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ره‌فتارێکی دروست و به‌جێیه. له‌م وتاره‌دا باسمان له هێندێك بابه‌ت و پرسه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق کرد و به‌خێرایی ئاماژه‌مان به هێندێك قوتابخانه و بیردۆزه‌کانی ئه‌و بواره کرد و له دوو کۆمه‌ڵگه‌ی گشتیی و تایبه‌تییدا پۆلێنمان کردوون و سه‌باره‌ت به هه‌ر یه‌که‌یان به گوێره‌ی ده‌رفه‌ت و توانا توێژینه‌وه‌مان کرد. هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تای وتاره‌که‌شدا گوتمان له‌م وتاره‌دا ته‌نیا هێندێك له گرینگ‌ترین ئه‌و تێڕوانین و بیردۆزانه توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌رکرا که له بازنه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئهخلاقییدا جێیان گرتبوو.
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008