|
|
|
|
شه‌هید
فارووق عه‌بباسیی faroq88@hotmail.com
هه‌ر کاتێک و له هه‌ر جێیه. گه‌ر پرسیان شه‌هید کێیه! به‌بێ راوه‌ستان، ده‌ستبه‌جێ ده‌ڵێم ... شه‌هید چه‌کی تۆڵه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، بۆ دوژمنم دڵ پڕ قین و بۆ گه‌له‌که‌م مژده‌ی پێیه. بۆ لافاوی سته‌می زۆردار شه‌هید قه‌ندیله، شاهۆیه. ... شه‌هید هاوڕێی چه‌ک و خوێن و ئازادییه. گڵکۆی پاکی (شێخ سه‌عید) و بڕنه‌وه‌که‌ی (بارزانیی)ه. دڕکی ژێرپێی دوژمنان و به‌رماڵه‌که‌ی (موفتیزاده) و خوێنی گه‌شی (سوبحانیی)ه. ... شه‌هید نامرێ و هه‌ر ماوه، له تاریکیی هه‌ر زیندانێک بۆ هه‌ر ماڵێک، شه‌هید تیشکی خۆره‌تاوه. بۆ جه‌سته‌ی گه‌ل هێزی بازوو، نووری چاوه. شه‌هید هیوای چه‌وساوان و بزه و خه‌نده‌ی مناڵانه. بۆ بڕینی ده‌ستی زۆردار شه‌هید شیره، خه‌نجه‌رێکی بێکالانه. بۆ خوشکانی براکوژراو، بۆ دایکانی جگه‌رسووتاو، شه‌هید برا و هه‌م که‌سیانه. هه‌ر شه‌هیده هێنده به‌رزه، هێند به‌ڕێزه، خۆشه‌ویستی لای یه‌زدانه. بۆیه لای مه کۆچی کرد و بۆ ژیانی هه‌رگیز نه‌مریی باڵی گرت و له‌لای خودا هه‌تا هه‌تایه میوانه.
----------------- هاوینی ٢٠٠١
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008