|
|
|
|
وێنه‌یه‌کی تر له ئیسلامبوونی رژیمی ئێران
خه‌بات: چه‌ند ده‌زگایه‌کی هه‌واڵی ئێران بڵاویانکرده‌وه که به‌رپرسی پۆلیسی ئوستانی تاران به ناوی (ره‌زا زارعی) له ناوه‌ندێکی فه‌سادی شاری تاران ده‌ستگیرکراوه. به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌و باره‌وه بڵاوکراونه‌وه، سه‌رتییپی پاسدار (ره‌زا زارعی) چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش له‌گه‌ڵ-6-ئافره‌تی له‌شفرۆش و به‌دڕه‌وشت له یه‌کێك له گه‌ڕه‌که‌کانی تاران ده‌ستگیر کراوه و به‌و هۆیه‌وه له‌سه‌ر کار لابراوه. نزیک به دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له ده‌زگاکانی راگه‌یاندی رژیمدا هاتبوو که بڕیاره سه‌رۆکی پۆلیسی تاران به که‌سێکی تر بگۆڕدرێ، که دیاره هۆیه‌که‌شی ئاشکرابوونی ئه‌و فه‌ساد و به‌دڕه‌وشتییه بووه. به‌پێی راپۆرتی سایتی زانکۆ (پلی تکنیک) هاتووه که به‌پێی قسه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له نزیک ناوه‌ندی فه‌ساده‌که ده‌ژین گوتراوه که ئه‌وان ماوه‌یه‌ک بووه هه‌ستیان کردووه که ئه‌و ماڵه بۆته شوێنی به‌دڕه‌وشتیی و فه‌ساد، هه‌ر بۆیه به‌رپرسانیان ئاگادارکردۆته‌وه. رۆژێك هێزی ئینتزامی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ماڵه‌که، به‌ڵام چ ببینن؟ ده‌بینن که (ره‌زا زارعی) له‌پاڵ-6-کچ و ژنی به‌دڕه‌وشت کاته‌کانی به‌سه‌رده‌با. ئه‌و ژن و کچانه‌ی ده‌ستگیر ده‌کرێن دواتر له لێپرسینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌دا راستییه‌کان ده‌ڵێن و ئاشکرای ده‌که‌ن که ناوبراو کاری به‌دره‌وشتی له‌گه‌ڵ کردوون، ته‌نانه‌ت شتی زۆر دوور له ره‌وشت و ئینسانییه‌ت باس ده‌که‌ن. یه‌کێك له‌وانه ئه‌وه‌یه که (ره‌زا زارعی) داوای له‌و ژنانه کردووه که به رووتی ریزبن و نوێژی جه‌ماعه‌ت بخوێنن.
شایانی باسه (ره‌زا زارعی) به‌رپرسی پۆلیسی تاران و به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌ی (مقابله با ارذل و اوباش) له تاران و ده‌وروبه‌ری بووه و یه‌کێك له به‌رپرسه سه‌ره‌کییه‌کانی جیبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی (ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تیی) له ئێران بووه.
مسته‌فا ئه‌مینیی
|
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|
All rights reserved khabat.org © 2002 - 2008